ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند سزایەکی سەیر کە دادوەرەکان بەسەر تاوانبارانیاندا داوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند سزایەکی سەیرە کە دادوەرەکان بەسەر تاوانبارانیاندا داوە

 

– لۆگۆی هەلەو کیتی

– لە تایلاند ئەو پۆلیسانەی بەرتیلیان وەرگرتووە  یان کەمتەرخەمیان هەبووە  ئەم لۆگۆیەی (هەلەو کیتیان) لێدەدرێت.

 

– تۆڵەی پشیلەکان

– ژنێک بەناوی ميشيل مورای پاش ئەوەی ٣٥ پشیلەی بردبووە دارستانێک و لەوێ فڕێی دابوون، لەکاتێکدا پشیلە ناتوانێت لە دارستاندا بژی، پاش ئاشکرابوونی بەهۆی پۆلیسێکی دارستانەوە، دادوەر دوو سزای بەسەردا سەپاند کە دەبوو یەکێکیان هەڵبژێریت:

– یان سێ مانگ بەندکردن

– یان ١٤ ڕۆژ بەندکردن و ١٥ ڕۆژ کارکردن لە ڕێکخراوێکی مافی ئاژەڵان وەک خۆبەخش، هاوکات پێویست بوو شەوێکیش بەتەنها لە دارستانەکەدا بمێنێتەوە وەک پشیلەکان.

 

– سزای پەڕینەوە بەسەر ناوەندی شەقامدا

شۆفێرێک بەناوی شينا هاردين بەهۆی ئەوەی بە خێرای لە ناوەڕاستی شەقامێکەوە چووبووە ئەوبەر لەکاتێکدا پاسی قوتابخانەشی لێبووە، دادوەر بەوە سزای دا کە پۆستەرێک بە دەستیەوە بێت بۆ ٢ ڕۆژ لەو شەقامە بوەستێت کە لێی نوسراوە “تەنها بێمێشکەکان بە ناوەڕاستی شەقامدا دەڕۆن تا پاسێکی قوتابخانە تێپەڕێنن”

 

– تۆماری ساختە

دادوەر (مايكل هولبروك) سزایەکی سەیری سەپاند بەسەر ژنێکدا بەناوی (بيتينا يونغ) چونکە بە پارە نوسینی هەڵەی لەسەر ناسنامە نووسیبوو لە فەرمانگەکەی، سزاکەی ئەوەبوو کە  (بيتينا يونغ)  تا ٥ ساڵ دەبێت هەموو سەری ساڵێک لە بەندیخانەدا بێت و پشوو وەرنەگرێت.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بانگەشەی جوان کە ئامانجیانە جیهان بگۆڕن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بانگەشە و ڕیکلامی جوانە کە ئامانجیانە جیهان بگۆڕن:

 

تا کەی ژینگە ناپارێزن

کەم بەکارهێنانی کاغەز بەشێکە لە پاراستنی جیهان

تاکەی کێشەکان دەشارنەوە؟

دەریا چیدیکە وەری ناگرێت!

پلاستیک دیمەنەکەی تێک داوە

خواردنی دەریایی

ئاژەڵەکان یەکە یەکە لەناودەچن

کەنار دەریاکانمان پیس مەکەن!

دەریایەکی پلاستیکی

ژینگەکەمان

گەرمبوونی زەوی

ئەمە دیمەنی ئەو ئۆتۆمبیلانەیە کە کۆمپانیاکان درووستیان کردووە و نەفرۆشراوە و هەر ماوەتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات:

 

-Ctrl + T بکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی تابێکی دیکەت بۆ بکرێتەوە.

-گەر فایلەکانت سڕیبووەوە، بە پرۆگرامی Recuva دەتوانیت بە ئاسانی بیهێنیتەوە.

 

-دەتوانیت پرۆگرامی f.lux دابەزێنیت لەسەر کۆمپیتەرەکەت، ڕوناکی شاشەکەت بە ئۆتۆماتیکی لەگەڵ دۆخی ژورەکە هاوسەنگ دەبێت.

-دەتوانیت لە رێگەی گۆگڵەوە نرخی پارە جیهانیەکان بزانیت.

-گەر ویستت زوو لاپتۆپەکەت شەحن بێتەوە، دەتوانیت بیکەیتە سەر airplane مۆد.

 

-دەتوانیت لە ڕێگەی Alt  و کلیکی ماوسەوە، ڕاستەوخۆ وێنە لە گۆگڵەوە دابگریت.

 

-گەر کێشەی ئینتەرنێت و کۆمپیتەرت هەبوو لە گۆگڵ بۆی بگەڕێ، چارەسەری زۆربەی کێشەکانت بۆ دەهێنێت و پێویست ناکات یەکسەر بیبەیت بۆ لای وەستا

– شاشەی کۆمپیوتەرەکەت با شتی زۆر لەسەر نەبێت، چونکە کۆمپیتەرەکەت خاوو دەکاتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لەم وێنەیەدا یەکەمجار چی دەبینیت؟ ئەوە دەری دەخات کە مێشکی تۆ کام جۆرەیە!

خێزان

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمانبڵێ کە یەکەمجار چی دەبینیت؟ ئەوە دەری دەخات کە مێشکی تۆ کام جۆرەیە:

 

بەخێرایی تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمانبڵێ یەکەمجار کام ئاژەڵە دەبینیت:

 

 

 

سەری پڵنگێک

 

تۆ لای چەپی مێشکت باشتر کاردەکات وەک لە لای ڕاست، کەسێکی لە بیرکاری و ژمارەکاندا زۆر زیرەکیت، ڕێکخراوانە کاردەکەیت و پلانت هەیە بۆ شتەکان.

بەهۆی ئەوەی لەپاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیار دەدەیت، هەر بۆیە بۆچونی کەسانی دیکە پشتگوێدەخەیت، بەوەش کەسێکی کەلەڕەق دەردەکەویت.

مەیمونێک خۆی هەڵواسیوە

 

بەشی لای ڕاستی مێشکت باشتر کاردەکات، کەسێکی زیرەکیت و بیرۆکەی زۆر باشت پێیە، حەزت بە سەرکەشییە لە ژیاندا و کەسێکی کۆمەڵایەتیشیت، هەست و سۆزت زۆرە و ڕۆمانسیت.

توانایەکی داهێنەرانە و هونەرمەندانەت هەیە و بیرۆکەی جیاوازت هەیە بۆ شتەکانی دەوروبەرت، بەڵام کارەکانت بە پلان و لیست ئەنجام نادەیت و کەمێک پەرشووبڵاویت پێوە دیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان