ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

تەندروستی هۆشداری دەدات
لە شارێكی عیراق پلەی گەرما گەیشتە نیوەی پلەی كوڵان

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری حیللەی سەنتەری پارێزگای بابل، پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان، تەندروستی پارێزگاكەش هۆشداری دەدات.

بەپێی میدیاكانی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە، پلەی گەرما لە شاری حیللەی سەنتەری پارێزگای بابل، 50 پلەی سەدی تێپەڕاند، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك لە ئاژەڵەكان مرداربوونەوە و لە زۆبەی ڕێگەوبان و شەقامەكانی شارەكە، جوڵەی هاتووچۆ كەمبۆتەوە.

هەر بەو هۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بابل، هۆشداری دابووە هاووڵاتیان لە چوونە بەر تیشكی سووتێنەری خۆر.

بۆ خۆلادان لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شاری حیللە، ئاماژەی بە گرتنەبەری ریَِوشوێنەكانی خۆپاراستن كردبوو، كە پێویستە دانیشتوان لە نێو ماڵەكان و كۆگا بازرگانییەكان و شوێنە گشتییەكان بیگرنەبەر و ڕەچاوی بكەن.

لە 7ی حوزەیرانی 2019، پلەی گەرما لە شارەكانی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و لە شارۆچكەی عەلی غەربی سەر بە پارێزگای میسانیش، بەرزترین پلەی گەرما تۆماركرا.

ژینگە

تا 48 كاتژمێری دیكە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا هۆشداری دەداتە بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكەی دەرەوەی سلێمانی كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بێ‌ ئاو دەبن.

دەقی ئاگادارییەكە:
بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان سلێمانی بۆ ماوەی ٤٨سەعات كاركردن تێداو پاكردنەوەی وەرگری پڕۆژەكە هێڵی دووی ئاوی دوكان سلێمانی دەوەستێت بەوهۆیەشەوە گەڕەكەكانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و كازیوە و قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و پیرەمەگروون و بازیان و تەسلوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت تكایە ئاگاداربن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لەم ناوچانە باران دەبارێت
شەپۆلێكی هەوای فێنك عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی كەشناسی ئاماژە بە هەڵكردنی تەوژمێكی فێنك دەكات لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ سەر ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و دەشڵێت: “دوای ئەوە كەشێكی هاوینەی گونجاو دەستپێدەكات”.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو دۆخە ناسەقامگیری لە كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری ڕۆژئاوای وڵات دروست بووە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ئەوەش بەهۆی ئەو تەوژمە هەوایەی ڕۆژئاوا، كە تەوژمێكی نزمی ڕۆژئاوای توركیایە و چینەكانی سەرەوەی هەوای گرتۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەمشەو لە چەند ناوچەیەكی موسڵ و دهۆك باران و هەورەتریشقە دەبێت و نمە بارانیش لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەكی كاتی تەنیا تا یەك شەممە بەردەوام دەبێت، كە دەگاتە ترۆپك و پلەكانی ڕۆژانی پێشوو تێدەپەڕێنێت، ئاراستەی با جێگیر دەبێت و جارجاریش دەگۆڕێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پلەی گەرما لە لە ڕۆژی دوو شەممەوە ڕوو لە دابەزین دەكات و بەشێوەیەكی تەواو هەستی پێ‌ دەكرێت و پێدەچێت ئەو كەشە دوو تا سێ‌ ڕۆژ بخایەنێت.

وتووشیەتی، “بەڵام لە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوودا كەشێكی هاوینەی گونجاو دەبینین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات،  لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما، لە تێكڕای ناوچەكانی وڵات ڕوو لە دابەزین بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە” بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەكی كاتی تەنیا تا شەممە و یەك شەممە بەردەوام دەبێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەم ماوەیەدا پلەی گەرما لە كاتژمێرەكانی نیوەڕواندا لە شارەكانی باشوور بگاتە 49-50 پلەی سەدی، و لە شارەكانی ناوەڕاست 47-48 پلەی سەدی بێت، لە ناوچەكانی باكووریش لەنێوان 45-46 پلەی سەديدا بێت”.

ئەو كەشناسە پێیوایە، پلەی گەرما لە یەك شەممەی داهاتوودا دەگاتە ترۆپك و پلەكانی ڕۆژانی پێشوو تێدەپەڕێنێت، ئاراستەی با جێگیر دەبێت و جارجاریش دەگۆڕێت.

بە وتەی عەتیە”پلەی گەرما لە لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووەوە ڕوو لە دابەزین دەكات، بەڵام لە رۆژی چوار شەممەی داهاتوودا كەشێكی هاوینەی نایاب و زیاتر ڕوو لە مامناوەند دەبێت.

دابەزینی پلەی گەرما بە بۆچونی سادق عەتیە، بەشێوەیەكی تەواو هەستیپێدەكرێت و با جێگیر دەبێت و هەندێك جاريش ئاراستەكەی ڕوو لە باكووری خۆرئاوا دەبێت، ئەم كەشە دوو ڕۆژ یان سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان