ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

نادال نازناوی ژماره‌ (١٢)ی ڕۆلاند گارۆسی به‌ده‌ستهێنا و ڕیکۆردی تۆمار کرد


خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتایی پاڵه‌وانێتی ڕۆلاند گارۆسی فه‌ره‌نسی بۆ ڕافائێل نادال تاموچێژێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ و توانیویه‌تی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ڕیکۆردێکی مێژوویی تێدا تۆمار بکات.

له‌یاریی کۆتاییدا ڕافا نادالی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئیسپانی ڕووبه‌ڕوی دۆمینیک تیمی سویسری بوه‌وه‌ و توانی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت (٦-٣، ٥-٧، ٦-١، ٦-١).

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ ماتادۆره‌که‌ی ئیسپانیا ڕێژه‌ی نازناوه‌کانی ڕۆلاند گارۆسی له‌ژیانی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ (١٢ نازناو)، که‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ تائێستا یاریزانێک له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی کوڕان و کچان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌دا پێی بگات.

هه‌روه‌ها نادال ژماره‌ی نازناوه‌ گه‌وره‌کانی “گراند سلام”ی له‌ژیانی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ (١٨ نازناو) و حاڵی حازر ته‌نها دوو نازناوی گه‌وره‌ی ماوه‌ ڕۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسری بگرێته‌وه‌ (ڕۆجێر خاوه‌نی ٢٠ نازناوی گراند سلامه‌).

وەرزشەکانی تر

٧٥ ساڵە ڕووینەداوە… پاڵەوانێتی ویمبلدۆنی ناودار لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت


خەڵک سپۆرت

یانەی بڕیاردەری گشتی تێنسی ئینگلتەرا بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەفەرمی ئاشکرایان کرد کە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت.

بڕیاربوو پاڵەوانێتی ویلبڵدۆنی مێژوویی کە ساڵانە لە شاری لەندەن ئەنجام دەدرێت لەنێوان ڕێکەوتی ٢٩ حوزەیران بۆ ١٢ تەموز ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاڵەوانێتییەکە ئەنجام نادرێت.

لەم بارەیەوە یانەی گشتی تێنسی سەرزەوی ئینگلتەرا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و نوسیویانە: بەداخێکی زۆرەوە، ئەنجومەنی باڵای یانەی بڕیاردەری تێنسی ئینگلتەرا ئاشکرای دەکات کە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ٢٠٢٠ بەهۆی مەترسی کۆرۆنا لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەبری ویمبڵدۆنی ئەم وەرزە، کۆپی ١٣٤ی ویمبڵدۆن بڕیارە لە ٢٨ی حوزەیران بۆ ١١ی تەموزی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت”.

بڕیاری ئەنجام نەدان و ڕەتکردنەوەی پاڵەوانێتی ویمبلدۆنی ٢٠٢٠ بە مێژوویی ئاماژەی بۆدەکرێت، چونکە لە ماوەی (٧٥) ساڵی ڕابردوودا یەکەمجارە پاڵەوانێتیەکە بەهۆکارێکی دەرەکی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لەپێشوودا و لەنێوان ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٥ بەهۆی جەنگی جیهانیی دووەمەوە بۆ یەکەمجار ویمبڵدۆن ئەنجام نەدراوە و لەساڵی ٢٠٢٠ بۆ دووەمجار بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجام نادرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(بەفەرمی) کەنەدا وەک یەکەم وڵات لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کشایەوە


خەڵک سپۆرت

مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە زیاندبووندایە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای بەتەواوی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بووە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، پاش ئەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانیی ناسێنراوە، لە کەنەدا چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران.

بڕیارە ژاپۆن لە هاوینی ٢٠٢٠ پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕێکبخات، سەرباری مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکە و وەرزشکاران، بەڵام هێشتا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە پێیان وایە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی لەم وەرزەدا زیانێکی گەورەی دارایی بە وڵاتە پێشکەوتووەکە دەگەیەنێت.

لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا کشانەوەی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووە و داوای دواخستنی بەیەکگەیشتنە گەورە مێژووییەکە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدی داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و لیژنەی پارائۆڵۆمپی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی سەرجەم وڵاتان دەکات، ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕێکخەران و لیژنەکانی ئۆڵۆمپی جیهانی دەکەین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتی نوێی پاڵەوانێتییەکان”.

هەروەها ئاماژەیان کردووە: بە لێکەوتەکانی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد دەزانین، بەڵام لەئێستادا هیچ شتێک لە سەلامەتی یاریزانان گرنگتر نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

چالاکییەکانی فۆرمولا بەشێوەی ڤیدیۆیی بەردەوامی دەبێت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی نێودەوڵەتی فۆرمولا وەن بیر لە بەکارهێنانی شێوازێک دەکاتەوە بۆ بەردەوامییدان بە پێشبڕکێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەبێ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێبگەیەنێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێشبڕکێکانی ئوسترالیا و مۆناکۆ ڕاگیران، هەروەها پێشبڕکێکانی بەحرەین و ڤێتنام و چین و هۆڵەندا و ئیسپانیاش بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بۆ شۆفێران و تیمە بەشدارەکان دروستبووە، بەرپرسانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەن بڕیاریانداوە پێشبڕکێ دواخراوەکان بەشێوەی “ڤیدیۆ گەیم” ئەنجام بدەن.

هەموو وەرزێک لەئامادەکارییەکاندا و  لەپێناو بەهێزکردنی تەرکیزی شۆفێران، تیمە بەشدارەکانی فۆرمولا وەن تەکنیکی پێشبڕکێ بە ڤیدیۆ گەیم لەسەر ئاستی شۆفدێرانیان ئەنجام دەدەن.

حاڵی حازر (فیا) بیر لەوە دەکاتەوە، ئەو پێشبڕکێیانەی دواخراون بەشێوەی گەیم ئۆنلاین ئەنجام بدات، لە یەک کاتدا شۆفێران لە پێگەی خۆیانەوە بەشداری تێدا دەکەن و براوەکان هاوشێوەی پێشبڕکێی ڕاستەقینە خەڵات دەکرێن.

ئەم چالاکییە ڤیدتۆییانەش بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی چالاکییەکان بەفەرمی دەستپێدەکەنەوە لەنێو حەلەبەی ڕاستەقینەدا.

ئەگەر بڕیارەکەش بەفەرمی بدرێت، تەواوی پێشبڕکێکان لە “یو توب”وە ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک دەتوانێت بینەری ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان