ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە هەولێر

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بە مەبەستی بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەریمی كوردستان گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانیییەوە پێشوازی لێكرا.

بەرهەم ساڵح بە یاوەری شاندێكی یاوەری گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بە فەڕمی پێشوازی لێكرا، ئەمەش لەكاتێكدایە لەدوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عیراق لە 2ی ئۆتۆبەری ساڵی رابردوو نەهاتووەتە هەولێر.

بەشداریكردنی ناوبراو لە مەراسیمەكەدا هۆكارێك دەبێت بۆ ڕەواندنەوەی كێشەو ململانێكانی نێوان پارتی و یەكێتی كە لە ڕابردوودا بەهۆی پۆستی سەرۆكی كۆمار بۆیان دروست ببوو.

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان