ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری دەرەوەی توركیا و كاندیدی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەدان


خەڵك –بەشی هەواڵ

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و مەسروور بارزانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە كۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكرێت بەتایبەت لەقۆناغی ئایندەدا.

ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمدا مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندی هاوڕێی گەیشتە هەولێر.

ریکلام

کوردستان

پێیوایە پێشلكاریی كراوە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم باسی نوێژی هەینی ئەمڕۆ دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە پابەندنەبوونی نوێژخوێنان دەكات بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كاتی مەراسیمی نوێژی هەینی لە ژمارەیەكی زۆر لە مزگەوتەكانی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە بەشێكی زۆری مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان فەریزەی نوێژی هەینی ئەنجامدرا، بەبێ‌ ئەوەی هاووڵاتیان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپاراستن ببن و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكەن”.

وەزارەتی ئەوقاف ژمارەیەك وێنەی هاوپێشی ڕاگەیەندراوەكەی كردبوو كە نوێژخوێنان لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا دەردەخات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزە عیراقییەكان ئەنجام دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عیراقییەكان، هەڵمەتی ڕاوەدونانی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش لەسەر سنورەكانی نێوان سوریا و عیراق ئەنجام دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بڵاوكرایەوە”لە دوای زیادبوونی پەلامارەكانی داعش لەم ماوەیەی دواییدا كە مەترسییەكی راستەقینەیان بۆسەر سەلامەتی و ئاسایش و سەقامگیریی خەڵك دروستكرد، لە دوای پرۆسەی پشكین و كۆكردنەوەی زانیارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عیراق، هەڵمەتی (بەرپەرچدانەوەی تیرۆر) بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە بادیەی خۆرهەڵات و لە نزیك ڕوباری خابور و سنورەكانی عیراق، دەستیپێكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو هەڵمەتە حەشارگەكانی داعش و مۆڵگەكانی ڕێكخراوەكەیان كردە ئامانج كە سەرچاوەی نیگەرانی بوون بۆ خەڵك و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەیان دەشێواند و هەڕەشە بوون بۆ گەڕانەوەی داعش”.

(هەسەدە) دەڵێت” هەڵمەتی (بەرپەرچدانەوەی تیرۆر) كە هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی و هێزە عیراقییەكان دەسیپێكرد، بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و تائێستا ئەنجامی باشی هەبووە، و بەردەوامیش دەبێت تا تەواوی ئەو ئەركانەی كەوتۆتە ئەتۆی ئەنجامیان دەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شارەزوور؛شۆفێری دەڕاسەیەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شارەزوور لەكاتی بردنی نانی بەیانی بۆ شۆفێری دەڕاسەیەك، كە كاری بۆ جوتیارێك كردووە، جوتیارەكە بێ ئاگا لەوەی شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بە ئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

خاوەن زەوییەكە نانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 لەكاتی نان بردنی بۆ شۆفێری دەڕاسەكە نەیزانیوە شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بەئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووە و بەوهۆیەوە شۆفێری دەڕاسەكە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەكان، شۆفێری دەڕاسەكە ناوی (عوسمان مەحمود حەمەخان)ە و خەڵكی گوندی دسكەرەیە، لە زەوی كەسێكدا بە دەڕاسەكەیەوە درەوی گەنمی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان