ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شارێكی كوردستان پیاوێك تێزابی بەسەردا كرا


خەڵك –بەشی هەواڵ

هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری پیرانشار، لە لایەن كەسانێكی نەناسراوەوە، بە تیزاب هێرشی كرایە سەر و بەسەختی تووشی سووتاوی بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ڕۆژی یەكشەممە، هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی “فەرعان ئەحمەدینژاد”، تەمەن ٣٦ ساڵ، لە شەقامی قودسی شاری پیرانشاردا، بە تیزاب هێرشی كرایە سەر.

ئەم هاووڵاتییە كوردە، بۆ چارەسەریی پزیشكی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار كراوە و دواتر بە هۆی ڕێژەی سووتاوەكەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینیـی شاری ورمێ كراوە.

ڕوخسار و سینگ و باسكی ئەم هاووڵاتییە كوردە، ٥ هەتا ١٠ لەسەد سووتاوە و ئەگەری سووتاویی یەكێك لە چاوەكانی لە ئارادایە، هەروەها لەژێرچاوەدێریی تایبەتی پزیشكیدایە.

هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بكەرانی ئەم تیزابڕشتنە هێشتا نەناسراون و مەبەستیان لەو كارە، ناڕوونە.

ریکلام

کوردستان

چۆنیەتی دەرچوونی قوتابیان دەخاتەڕوو
وەزارەتی پەروەردە وردەكاریی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندی ئەمساڵ ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندی ئەمساڵ ئاشكرادەكات و سێ‌ خاڵی پەیوەست بە قوتابیانیش دەخاتەڕوو.

بەپێی ڕگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە”بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی كە‌ ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بۆ ئەوەی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان لێ ئاڵۆز نە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی‌ بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن”.

ئالان حەمە سەعید دەڵێت” ئە‌و ٣ خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابییانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە‌ و لێرە‌دا دە‌یاننووسم، بریتین لە‌: ١- نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە، ٢- قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە‌: أ- تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە‌.

تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە‌ مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە‌ پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە، ب- لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە‌ ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن،٣- وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛بارهەڵگرێكی بەرهەمەنەوتییەكان شۆفێری ماتۆرسكیلێكی ماتۆڕی شێلا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگا لاوەكییەكانی دەوروبەری هەولێر بارهەڵگرێكی گواستنەوەی بەرهەمەنەوتییەكان خۆی كێشا بە ماتۆرسكیلێكدا دەست بە جێ شوفێرەكەی گیانی لەدەستدا.

فازل حاجی ، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020 لەسەر یەكێك لەڕێگا لاوەكییەكانی دەوروبەری هەولێر، كە گوندی قۆریتان بەگوندی تەندورە دەبەستێتەوە لە سنوری ناحیەی شەمامك بارهەلگرێكی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان، كە بەخێراییەكی یەكجار زۆر لێی دەخوری كۆنترۆلی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، بە هۆی ڕووداوەكەوە بارهەڵگرەكە چۆتە دیوەكەی دیكەی شەقامەكە و خۆی كێشا بە ماتۆرسكیلێكدا، كە تاكە سواررۆ بووە لە شەقامەكە و لە ئەنجامدا دەست بەجێ شوفێری ماتۆرسكیلەكە گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بارهەڵگرەكەش لە دوای ئەوە لەشەقام دەرچوو و مەقەسی كردووە، كە ئەو حاڵەتەش تەنها لەدوای خێراییە زۆرەكان ڕوودەدات، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا لە پارێزگەیەكی هەرێمدا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە تۆماركردنی چوار حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ دەكات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگەی دهۆك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە”لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكران”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” توشبووەكان ئافرەتێكی تەمەن 44 ساڵ و سێ كچی تەمەن 15 و 23 و 9 ساڵاننن كە دانیشتووی ناو شاری دھۆكن و بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنێن”.

دوێنێ‌ یەك شەممە، وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی دوو توشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك ڕاگەیاند كە یەكەمیان پیاوێكی تەمەن 53 ساڵ و ئەوی تر مناڵێكی تەمەن 11 ساڵان بوو كە كچی نەخۆشێكی پێشوو و دانێشتووی شارۆچكەی سێمێلەى سەر بە پارێزگای دهۆكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان