ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

هەندێک خێزان کە یاسای خۆیان هەیە و لە هەموان جیاوازن

خێزان

ئەمەی خوارەوە هەندێک خێزانن کە یاسای خۆیان هەیە و لە هەموان جیاوازن:

دایک و باوکی مۆدێرن و مندالی کلاسیک!

پاش ئەوەی جامی جیهانی تەواو بوو، کۆنتڕۆڵەکەم بە فەرمی ڕادەستی هاوسەرەکەم کرد

پاش ئەوەی باوکی لە گەشتێکی کار گەڕاوەتەوە، بە لافیتەیەک پێشوازی لێکردووە و نوسیویەتی “بەخێر بێتەوە بۆ ماڵەوە لە بەندیخانە باوکە”

کچەم ئاهەنگی دەرچونیەتی، بەڵام یاریەکە گرنگترە

باوکم توڕە بووە لە نەمانی کلێنکس لە تەوالێت، بۆیە ئاوای کردوە.

بۆیەی نینۆک بۆ باپیری دەکات

من شیرینی ناخۆم، بەم جۆرە ئاهەنگی لەدایکبوونیان بۆ کردوم

وێنەی باخچەی ساوایانم کە بەنابەدڵی گرتوومە، ئێستاش بە گەورەی لە ماڵەوە هەڵواسراوە

 

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک داهێنانی جیاواز و بەسوود کە هەموومان پێویستمان پێی دەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک داهێنانی جیاواز و بەسوودە کە هەموومان پێویستمان پێی دەبێت:

 

-ئامێری پاسۆڕد لێدانەکە شوێنی ژمارەکانی دەگۆڕێت تا کەس لە ڕێگەی جوڵەی دەستەوە نەزانێت کە چ ژمارەیەکت لێداوە

-گەراجێکی گەڕۆک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت لە تەرزە

شەپقەیەک پانکەی پێوەیە و بە تیشکی خۆریش کاردەکات

-داشبۆردێک لە تایلەند کە پێت دەڵێت کام تەوالێتە بەتاڵە و کامە خەڵکی تێدایە

شوشەی هۆتێلەکەمان کەش و هەوای دەرەوەت پێدەڵێت

چۆپستیکێکی لایتی

دوشێک کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە گوێ لە گۆرانی بگریت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

بەرزی فشاری خوێن یان زەختی خوێن چییە؟فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

خێزان

بەرزی فشاری خوێن (زەخت) کێشەیەکی باویی تەندرووستیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک زانیاری گرنگە لەسەر ئەو پرسە:

 

– زەخت بەرزی یان بەرزی فشاری خوێن چییە؟

زەخت بەرزی بە دوو ژمارە ئەپێورێ، ژمارەی سەرەوە واتا بەرزی پەستانی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە دەنێت بۆ بەشەکانی لەش، بەڵام ژمارەکەی خوارەوە واتا بەرگری ئەو خوێنە پاڵنراوەیە کە دێت بۆ بۆرییەکانی خوێن.

-ئایا فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

پێوانەی ١٢ لەسەر ٨ بە ئاسایی و ساندارد دانراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ١٠ لەسەر ٦ بۆ ١٣ لەسەر ٩ بە ئاسایی دائەنرێت، ھەرچەندە ئەو ژمارەیش لەوانەیە بەپێی تەمەن بگۆڕێ، بۆ نمونە کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵان فشاری خوێنی ١٣ لەسەر ٩ بێ وەکو ئەوە وایە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو فشاری ١٠ لەسەر ٧، پسپۆران ئەڵێن ئەوانەی فشاری خوێنیان لە بنەڕەتدا نزمە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن زۆر کەمترە بە بەراورد بەوانەی کە لەسەردەمی گەنجییان فشاری خوێنیان ئاساییە.

-ئایا مەرجە جارێک یان زیاتر فشاری خوێنت بەرزبێ مانای وایە تووشی بەرزی فشاری خوێن بووی؟

مەرج نییە تووشی فشاری خوێن بووبی، چونکە جار بەجار ھۆکاری ترس ودڵە ڕاوکێ و کارەسات بە شێوەی کاتی فشاری خوێنت بەرز ئەکاتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەش ئەگەری تووشبوونیان زۆرە بەبەراورد بەو کەسانەی کە پێشتر فشاری خوێنیان بەرز نەبۆتەوە.

-کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن ھەیە، یان ھۆکارەکانی تووشبوون چین؟
ئەو کەسانەی کە لە بۆماوەیی خانەوادەکەیان تووشبووان ھەیە
ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە بەراورد بە باڵایان
ئەوکەسانەی جگەرە کێشن یان لە ڕادەبەدەر کحول ئەخۆنەوە
ئەو کەسانەی کەم جووڵەن و وەرزش ناکەن
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە
ئەو کەسانەی دەم ناپارێزن لە خوێ و چەوری و شیرینی.
ئەو کەسانەی کە گرنگی خواردنی کانزای پۆتاسیۆم نادەن واتا گرنگی بە خواردنی سەوزەو میوە نادەن کە سەرچاوەیەکی باشی ماددەی پۆتاسیۆمن.

-نیشانەکانی بەرزی فشاری خوێن چین؟
ئەم نەخۆشییە زۆر مەترسیدارەو بە بکوژی بێدەنگ ناسراوە چونکە نیشانەیەکی بەرچاوی نییە بەڵام ئەگەر زیاد لە ڕادە بەرزبێتەوە کەسەکە بینینی لێڵ ئەبێ و تووشی سەرئێشەیەک ئەبێ لەگەڵ ھێڵنجی مەعیدە.

-چۆن ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن لەسەر خۆت کەم کەیتەوە؟
بە تێگەیشتن لە ھۆکارەکانی وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێ کردووە ئەتوانی ئەگەری تووشبوون لەسەر خۆت بە تەواوی کەم بکەیتەوە.

-چۆن بزانیت تووشی بەرزی فشاری خوێن بوویت؟
ئەبێت بۆ ماوەی دوو حەفتە ، لە ڕۆژێکدا دووجار بە جیھازی پێوانی زەخت، زەختی خۆت بگری و ژمارەی سەرەو خوارەی ھەرجارەو لای خۆت بنووسە، بۆ نمونە لە ماوەی ئەو دوو حەفتەیە ٢٥ جار پێوانی زەختی خۆتت کردووە، ژمارەی سەرەوە بۆ ھەموو جارەکان کۆکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، وە بە ھەمان شێوە ژمارەکەی خوارەش کۆ بکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، ئەو کاتە پێوانی ڕاستەقینەی زەختی خۆت دەست ئەکەوێ، بەڵام ئەبێ ئەوە ڕەچاو بکە لە کاتی زەخت گرتندا نە ماندوو بی، نە بجووڵێ، ئەبێت لەسەر کورسییەک بە ھێمنی دانیشی بۆ ئەوەی ئەنجامی ڕاستەقینە بدات بەدەستەوە.

-ئایا بەرزی فشاری خوێن تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە؟
بەرزی فشاری خوێن بە یەکێک لە مەترسیدارترین حاڵەتە تەندروستییەکان دائەنرێ، چونکە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و لە کارکەوتنی گورچیلەکان و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دائەنرێ.

ئامادەکردنی : چالاک محێدین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

یەکێک لەم پیاوانە هەڵبژێرە، ئەوە نهێنی زۆر لەسەر کەسایەتی پیاوەکەت دەردەخات

خێزان

ئەو کەسایەتیانەی هەڵیان دەبژێرین و خۆشمان دەوێن لە خۆوە نییە و بەهۆی تایبەتمەندی کەسایەتی خۆمانەوەیە، ئەمەی خوارەوە تێستێکە کە پشت بەسراوە بە سستمی Myers-Briggs Type Indicator  بۆ ئەوەی کەسایەتی ئەو پیاوەت بۆ ئاشکرا بکەین کە تۆ حەزت پێیەتی،   لە ڕێگەی ئەو کەسەی پێی سەرسامیت:

 

یەکێک لەم  ئەستێرە پیاوانە  هەڵبژێرە کە تۆ بەدڵتە:

– Hugh Jackman

تۆ حەزت بەو جۆرە پیاوانەیە کە لە بڕیارداندا پەکە ناکەن و بە وردی لە شتەکان دەکۆڵنەوە پاشان بڕیار لەسەر شتێک دەدەن تا هەڵەی تیدا نەکەن، حەز بەوەش دەکەیت کە کەسێکبێت حەزی بە هاوکاری کەسانی دیکە بکات.

 

– Leonardo DiCaprio

تۆ حەزت لەو جۆرە پیاوانەیە کە حەز بەوە دەکەن بەردەوام لە بەرچاودا بن و بەکارەکانیشیان کەسانی دیکە دڵخۆش بکات.

 

 

– Vladimir Putin

گەر بە ڤلادیمێر پۆتین سەرسامیت، ئەوا تۆ حەز بەو پیاوانە دەکەیت کە زۆر بەهێزن و ئامادەن بەپێوە بوەستن تا ئەو شتانەی دەیانەوێت بەدەستی دەهێنن، دەزانن دەبێت لەچیدا خۆیان سەرقاڵبکەن و بەشتی لاوەکیەوە خۆیان مەشغوڵ ناکەن.

 

 

– Brad Pitt

تۆ حەزت لەپیاوێکی لێهاتووی فرە کارە ڕێک وەک براد بیت، ئەو نەک تەنها لەبواری فیلم سەرکەوتووە، بەڵکوو لە بواری دیزانیشدا کەسێکی لێهاتووە و کاری لەسەر دەکات، جگە لەوەش قۆزیشە و ئەوەت لا گرنگە.

 

 

– George Clooney

تۆ لەو کەسانەیت کە حەزت لە ساسوارێکی خەونەکانتە کە وەک شازادەکان بێت و هەموو شتێکی بۆ جێبەجێبکات.

 

 

– Barack Obama

حەزدەکەیت هاوبەشی ژیانت کەسێکی گەشبین بێت و خولیایی زۆری بۆ داهاتوو هەبێت، بەهەمان شێوەی سەرۆک ئۆباما، حەزدەکەیت کەسێک بێت کە بەردەوام توانای گونجانی هەبێت لەگەڵ هەموو دۆخێکدا.

 

 

– Mark Zuckerberg

تۆ حەزت بە پیاوێکە کە توانای بەڕێوەبردنی هەیە و کەسایەتیەکی سەرکردەی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکجار شەرمنە، بەهەمان شێوەی مارک زۆکەربێرگ.

 

 

– Daniel Radcliffe

حەزت بە کسەێکی گەنجی پڕ لە جوڵە و حەز بە ژیانە، کەسێکبێت کە لە دنیایەکی تایبەت بەخۆیدا بژی و هەوڵ بۆ حەزەکانی خۆی بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان