ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بڕیارێكی شارەوانی سلێمانی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی ڕاییكردنی ئیشوكاری هاووڵاتیان دەركرد، بەپێی بڕیارەكەش لەمەودوا ڕۆژانی یەكشەممە هاووڵاتیان دەتوانن بۆردی سەرۆكایەتی شارەوانی ببین.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی میدیایی خەڵك) كەوتووە)، ئەندازیار توانا كەمال جەلال سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیاریداوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕاییكردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان ھەمو ڕۆژانی یەك شەممەیەك بۆردی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە پرسگەی بینای شارەوانی دابنیشێت بۆ وەڵامدانەوە و ڕاییكردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بۆردی شارەوانی سلێمانی پێكدێت لە سەرۆكی شارەوانی و چەند ئەندامێك كە تایبەتن بە كاروباری ھونەری و كاروباری یاسایی، ھەر ھاووڵاتییەك مامەڵەكەی پەیوەندی بە لیژنەی بۆردەكەوە ھەبێت لە جێبەجێكردنی مامەڵەكەی بە شێوەی یاسایی ئاسانكاری بۆ دەكرێت.

کوردستان

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ چوار پارتی توركمان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانى كوردستان سەردانی چوار پارتی سیاسی پێكهاتەی توركمانیان لە شاری هەولێر كرد و جەخت لەسەر پشتیوانی كردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كرا لەسەر مەسەلەی دەستوور و پاراستنی مافی پێكهاتەكان و پڕۆژەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان.

پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و مونا نەبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان سەردانی چوار پارتی سیاسی پێكهاتەی توركمانیان لەبارەگای پارتی گەشەپێدانی توركمان لە شاری هەولێر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەیەكدا جەخت لەسەر پشتیوانی كردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كرا، لەسەر مەسەلەی دەستوورو پاراستنی مافی پێكهاتەكان و پرۆژەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، هاوكات باس لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كرا و هاوڕابوون لەسەر پاڵپشتی ستراتیژییەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و چارەسەر كردنی كێشەكان لە چوار چێوەی دەستووری عیراقی فیدراڵدا، بە گرنگیشەوە باسیان لە ڕەسەنایەتی نەتەوەی توركمان و سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، سەرجەم پارتە توركمانییەكان پشتگیرییان بۆ ئەم هەنگاوەی پەرلەمان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی بۆ چوونی توركمانەكان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی خۆشیان بۆ پەرلەمانی كوردستان و ستراتیژییەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی چاكسازی و گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی ڕێگای كۆیە هەولێری بەسەركردەوە

خەڵك-ئارام سەردار
وەزیری ئاوەندانكردنەوەو نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێم بە یاوەری پارێزگاری نوێی هەولێر پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای هەولێر كۆیەی بەسەر كردووە.

مەریوان مەلا حەسەن، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۱٦ی ئەیلوول بەئامانجی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی دووبارە نۆژەنكردنەووە و قیرتاوكردنەوەی ڕێگەی نێوان كۆیە بۆ هەولێر  وەزیری ئاوەندانكردنەوە و نیشتەجێبوونلەگەڵ پارێزگاری هەولێر پڕۆژەکەیان بەسەر کردەوە.

ڕاشیگەیاند، گوژمەی نۆژەنكردنەووە و قیرتاوكردنەوەی ڕێگەی نێوان كۆیە بۆ هەولێر  بڕی ٤ ملیارو ٤٦۷ ملیۆن و ۱٥۰ هەزار دینار بووە، کە پێویستە لەماوەی سێ مانگ لەكاتی دەست پێكردنی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكە تەواوبكرێت.

ئاشكراشیكرد، تائێستا لە ٦۷٪ی كارەكانی  پڕۆژكە تەواو بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێدانی زەوی بە دەرچووانی كشتوكاڵ دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوە

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرایدەكات، پڕۆژەی تایبەتیان هەیە بۆ دەرچووانی كۆلێژی كشتووكاڵ و هەفتەی داهاتووش لەبارەی دەرچووانی كشتووكاڵ كۆدەبنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی پێدانی زەوی بە دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵ ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی دەرفەتی كار بڕەخسێنین بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتووكاڵ پڕۆژەی تایبەتیان هەیە و پێویستە ئەنجوومەنی ڕاوێژكاری وەزارەت ڕەزامەند بێت، لەم چوارچێوەیەش بڕیارەی ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو تایبەت بەو پرسە كۆ‌ببینەوە.

وتیشی ،”پڕۆژەكە بەمەبەستی زیاتر برەودانە بە كەرتی كشتووكاڵ، بەتایبەت كە لە چەند ساڵی ڕابردوو دامەزراندن نەبووە، بۆیە بەهیوام لە ئایندەیەكی نزیك بڕیاری وەزارەتی كشتووكاڵ ئاشكرا بكەین، چونكە پڕۆژەكە دەبێـتە هۆی ڕەخساندنی هەلی كار”.

لەبارەی برەودان بەبەرهەمی ناوخۆیی بەتایبەت سامانی ماسی، بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، مایەی خۆشحاڵیە توانراوە بەرهەمی ناوخۆیی لەسامانی ماسی پەرەی پێبدرێت، سەڕەڕای قەیرانەكان، ئەمڕۆش وەكو وەزارەتی كشتووكاڵ 60 هەزار پەنجە ماسیمان كردە ناو بەنداوی سماقوڵی، لەداهاتووش ئومێد دەكەین سەرجەم بەنداوەكان بگرێتەوە، وەزارەتی كشتووكاڵیش پەرە بەسامانی ناوخۆیی دەدات .

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرهەمی ناوخۆیی ساڵانە ٨ هەزار تەن سامانی ماسی دەخرێتە بازاڕەكانەوە و ڕێژەكەی دەكاتە لە 40%، لە ٦۰٪ی بەرهەم هاوردە دەكرێت، ئێستاش هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاوو ڕوویان لەخواردنی ماسی كردووە، ئەمەش دەبێتە هاندانێك تاوەكوو خاوەن كێلگەكانی ماسی لە بەنداو و ڕووبارەكان پەرە بەو سامانە بدەن.

ڕوونیشی كردەوە ، لەهەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی بەرهەمی سامانی ماسی لەناوخۆ بگەیەنن بەوەی پێداویستی ناوخۆ پڕبكەنەوە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزمان كردۆتەوە كە پلانی چوار ساڵی وەزارەتە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و بەڕێوەبەرایەتیە پەیووەندیدارەكان هەماهەنگی تەواو دەكەین تاوەكو بەپێی زیاد بوونی خواستی هاووڵاتیان پەرە بەو سامانە بدەین، كەی توانیمان بەشی پێویستی ناوخۆ دابین بكەین هاوردە كردنی قەدەغە بكەین یان سنوورداری بكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان