ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق: پێویستە كابینەی حكومەت پێكبهێندرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتیدا جەخت لە تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكخستنی وتاری فەڕمی دەرەوەی وڵات كرایەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ھەر سێ سەرۆكایەتی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٩/٦/٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەئامادەبوونی بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەھدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایش و یاسادانان لە وڵاتدا كرا، ھاوكات گفتوگۆ لە بارەی گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت لە پیناو بەدیهێنانی خواستەكانی ھاووڵاتیان كرایەوە، سەبارەت بە بارودۆخی هەردوو شاری كەركوك و دیالە جەخت لە پێویستی خستنەگڕی گشت هەوڵەكان كرایەوە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕێگای گفتوگۆی ڕاستەخۆ و بەرجەستەكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی لە نێوان ھەموو پێكھاتەكان و بەشداری پێكردنیان لە بەڕێوەبردنی ناوچەكانیاندا.

سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عیراق ئامادەبووان ھاوڕابوون لە سەر پێویستی ھەماھەنگی لە نێوان ھەر سێ سەرۆكایەتیدا بۆ یەكخستنی وتاری فەڕمی و پیادەكردنی ئاڕاستەیەكی میانڕەو لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی عیراقدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەختیشكراوەتەوە، ھەر لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان كرا و ئاماژەیش بەڕێگەچارەی گونجاو بۆ دوورخستنەوەی عیراق و ناوچەكە لە قەیران و ململانێیەكان كرایەوە، ھەروەها تیشك خرایە سەر بەشداریكردنی عیراق لە ھەردوو كۆنگرەی لوتكەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی كە لە شارەی مەككەی پیرۆز ئەنجام دران و هەڵوێستی عیراقیش سەبارەت بەقەیرانەكانی ئێستا و ھەڵوێستی عیراق لە كۆنگرەكەدا كە گوزارشت بوو لە ھەڵوێستی دەوڵەتی عیراق بەگشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی و لەھەمان كاتیشدا كۆدەنگی عیراق بوو سەبارەت بەسیاسەتی دەرەوە.

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان شكستی پێهێنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی سقوور لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق شكست پێهێنانی چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “دوو سەركردەی داعش دەستگیر كراون”.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی سقوور و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە راگەیاندنی فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، “لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو تیرۆریستی داعشمان لە بەسرە بەناوەكانی شەهاب رائید عەبدوللـەتیف تەمیمی و یاسر خالیدی دەستگیركرد، كە بەرپرسی پەیوەندیكردن و كۆكردنەوەی پاشماوەی داعش بوون لە پارێزگا ڕزگاركراوەكان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو دوو تیرۆریستە پێشتر كردەوەی تیرۆریستییان دژی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەنجام داوە، هاوكات لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعش لە نەینەوا و رومادی و سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 سەرانەیان لە خەڵكی وەرگرتووە و هاووڵاتیانیان ئەشكەنجەداوە.

بەسری دەشڵێت: “لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی خێرا توانیمان بەمدواییە شكست بە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی بهێنین، كە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیان دەكردە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان