ڕاهێنەری ڕاهێنەرەكان كۆچی دوایی كرد



یەكێتی تۆپی پێی كرواتیا ڕایدەگەیەنێت، میرۆسلاڤ بلاجیڤیچ ڕاهێنەری ئەفسانەیی كە سەركردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە مۆندیالی 1998 لە فەرەنسا، ئەمڕۆ چوار شەممە و بەر لە دوو ڕۆژ لە جەژنی 88 ساڵەی لەدایكبوونی، كۆچی دوایی كرد.

بلاجیڤیچ لە دوای ململانێی دوورودرێژ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە كە لە ساڵی 2011دا دەستنیشان كرا، كۆچی دوایی كرد.

یەكێتی تۆپی پێی كرواتیا لەسەر تویتەر بڵاویكردەوە:”خانەوادەی تۆپی پێ‌ لەمڕۆدا ڕاهێنەری ڕاهێنەرەكانی لەدەستدا، ئەو ناسناوەی كە بلاجیڤیچ لە هەموو ناوچەكانی بەڵكان پێی ناسرابوو”.

بلاجیڤیچ لە 10ی شوباتی 1935 لە بۆسنە لەدایكبوو، لە تەمەنی شەست و سێ‌ ساڵیدا سەركردایەتی كرواتیای كرد بۆ گەیشتن بە نیوەی كۆتایی مۆندیالی فەرەنسا 1998 كە تێیدا بەرامبەر بە فەرەنسا بە ئەنجامی 1-2 دۆڕاندى و دواتر توانییان بە هەمان ئەنجام لە هۆڵەندا ببنەوە و پلەی سێیەمی مۆندیال دەستەبەر بكەن.

 

بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی داخرا
پێشت بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی داخرا
لەپارێزگایەك دابەشكردنی ئاوی ماڵان بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگیرێت
دواتر لەپارێزگایەك دابەشكردنی ئاوی ماڵان بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگیرێت
ەیوەندیدار