ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

کۆمەڵیک هەڵەی ژن و مێرد بەرامبەر بە یەکتر کە پێویستە هەرچی زووە وازی لێبهێنن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک هەڵەی ژن و مێردە بەرامبەر بە یەکتر کە پێویستە هەرچی زووە وازی لێبهێنن:

 

-چاوەڕوانی ئەوە لە هاوسەرەکەت بکەیت کە لەبەر خاتری تۆ خۆی بگۆڕێت

-هیچ کەس پێرفێکت نییە، بەڵام نابێت چاوەڕوانی ئەوە لە هاوسەرەکەت بکەیت کە لەبەر تۆ خۆی بگۆڕێت و تۆش ئامادەنەبیت هیچ گۆڕانکاری لەخۆتدا بکەیت.

 

-هەمیشە براوە بیت

-شتێکی ئاساییە کە لە نیو هاوسەرەکاندا دەنگەدەنگ و ناکۆکی هەبێت، بەڵام نابێت شەڕی ئەوە بکەیت کە هەمیشە لە کۆتایدا تۆ براوەبیت و ئامادەنەبیت دان بە هەڵەکانتدا بنێیت.

 

-ڕێگە بە دەستوەردان بدەیت

-ژیانی هاوسەرگیرتان تایبەتە بە خۆتان و ڕێگە مەدە خزم و کەس و هاوڕێکانت دەستی تێوەربدەن.

 

-هەست بەرامبەرەکەت پشتگوێ بخەیت

-کاتێک هاوسەرەکەت خەمبارە یاخود بە کارێکی تایبەتی تۆ تێکدەچێت، پێویستە گرنگی بە هەست و شعوری بدەیت.

 

-قین هەڵگرتن

-ئێوە کە پێکەوە دەژین زۆر شت لە نێوانتاندا ڕوودەدات، بۆیە نابێت قین لەدڵبن و زوو ناکۆکیەکان تێپەڕێنن.

 

-ڕێزنەگرتن لە جیاوازیەکان

-ئێوە دووکەسی جیان و حەزو خولیای جیاوازتان هەیە، هەربۆیە ڕێز لە جیاوازیەکانی یەکدی بگرن.

 

-قبوڵنەکردنی هەڵە

-کاتێک هەڵە دەکەیت داوای لێبوردن بکە، کاتێکیش هاوسەرەکەت هەڵە دەکات لێبوردەبە بەرامبەری.

 

-گفتوگۆنەکردن

-کاتێک ژایانی هاوسەرەکان دەبێت ڕۆتین و چیدەکە لەگەڵ یەک دانانیشن و گفتوگۆ ناکەن، ئەوا هێواش هێواش پەیوەندیەکە بەرەو خوار دەچێت.

 

-قبوڵنەکردنی جیاوازی بیروڕا

-زۆر ئاساییە کە بۆچونتان لە بارەی پرسێکی سیاسی یاخود ئاینی جیاواز بێت، گرنگ ئەوەیە ڕێز لە بۆچونی یەکدی بگرن.

 

-کات بۆ یەکدی ناهێڵنەوە

-کاتێک ئێوە بەردەوام بەیەکەوەن ئاساییە لێک بێزار ببن، گرنگە کە کات بۆ یەکدی بهێڵنەوە بۆنمونە لەگەڵ هاوڕێکانتاندا بچنە دەرەوە.

ریکلام

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٣ خاڵی گرنگ دەری دەخات پیاوەکەت وەک فەرهاد عاشقت بووە

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە ژن و پیاو لە دەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن، هەریەکەشیان بە جۆری جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەر دەردەخەن، ئەمەی خوارەوە ١٣ خاڵە کە کاتێک پیاو هاوسەرەکەی خۆش دەوێت تێیدا دەردەکەوێت:

 

-گوێت لێدەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات.

-قسەکانی کە بۆتی دەکات دەیباتە سەر و بەلایەوە گرنگە کە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.

-هەموو کات هەوڵدەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.

-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە.

-لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕایی تۆ وەردەگرێت.

-حەزدەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆدا بکات و لێت جودا نەبێتەوە.

-هەندێکجار خۆی خواردن لێدەنێت و کاری ماڵدەکات تا تۆ والێبکات دڵت خۆش ببێت.

-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆرت بۆدەکات تا دڵت خۆش بکات.

-هەموو کات تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.

-ئامادەیە کە لەبەر تۆ قوربانی بدات و کارەکانی دیکەی وەلا بنێت.

-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە دەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت دەکات گەر سەیر و سەمەرەش بن.

-هەموو کات پارێزگاریت لێدەکات و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا دەکات.

-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و گەر کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ تۆدا باسی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان