ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن بە گوێز کێشت دادەبەزنیت؟


خێزان

دابەزاندنی کێش کارێکی ئاسان نییە، زۆرێکیشمان کێشەی ئەوەمان هەیە کە هەرچەندە کێش دادەبەزینین زوو دەچینەوە سەرەوە، ئەوەش بۆتە کێشە بۆمان.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی Louisiana State  ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕۆژانە گوێز دەخۆن بەڕێژەی ٪٢٥ کەمتر توشی قەڵەوی دەبن و جەستەشیان ڕێکدەبێت.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین و ڕیشاڵەخانە و ترشەڵۆکی چەوری هەیە لە گوێزدا کە بەری دڵدەگرن و دەبنە هۆی ئەوەی هەست بە تێری بکەیت، بەوەش سیستمی خواردن و جەستەت ڕێکدەبێتەوە.

ریکلام

تەندروستی

چەند زیانێکی زۆر خواردنی تەماتە کە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زیانێکی زۆر خواردنی تەماتەیە کە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت:

 

-بەهۆی ئەوەی ترشەڵۆکی بەهێزە، کاریگەری خراپی هەیە بۆ ئەوانەی دڵەکزێ و کێشەی گەدەیان هەیە.

-ماددەی ليكوبين ماددەیەکی بەسوودە بۆ جەستە، بەڵام زۆرخواردنی ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی درووستبونی پەڵە لە جەستەدا و دەبێتە هۆی نەخۆشیەک پێی دەوترێت lycopenodermia

-تەماتە یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس هەستیارە بەرامبەری و توشی هەستیاریان دەکات

-لە تەماتەدا ماددەیەک هەیە پێی دەوترێت oxalate و گەر زۆر بخورێت هۆکارە بۆ درووستبوونی بەردی گورچیلە

-بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ترشەڵۆک، پەستان دەخاتە سەر میزەڵدان و هەندێکجار کێشە لە میزکردندا درووستدەکات.

-ئەو تەماتانەی کە سرووشتی نین و بە مادەی کیمیایی گەورە دەکرێن مەترسیدارترن چونکە ماددەکان زیاتر لەخۆیاندا کۆدەکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگا بۆ ئەوەی وا بکەیت بە یەکەم بینین بچیتە ناو دڵان


خێزان

بۆئەوەی بتوانیت سەرنجێكی باش لەسەر خۆت دروست بكەیت وەك بامیلا ئایرینگ سەرۆكی فێرگەی پرۆتۆكۆل لەواشنتۆن كە ئەركی راهێنان و مەشقپێكردنە لەسەر ئەتەكێت لەبواری كارو پرۆتۆكۆلە نێودەوڵەتییەكان دەڵێت، بۆدروستكردنی یەكەمین سەرنج پێویستە:

 

-قژو پرچ، سەبارەت بەپیاوان ،پێویستە قژیان رێكبخەن و دایبهێنن، خۆئەگەر كێشەی هەڵوەرینی هەبێت ئەوا باشترە بیر لەتاشین و كورتكردنەوەی بكرێت، هەروەها شاردنەوەی مووی سنگ و داخستنی قۆپچەی كراس، لێكردنەوەی وردە مووی گوێچكەو لووت و بەینی برۆ. سەبارەت بەژنانیش پێویستە بایەخ بەپرچی خۆی بدات وهەرچی مووی زیادەی نێوان هەردوو برۆیەتی لایببات.

-گرنگی دانی بەردەوام بەپاك راگرتنی دەم و ددان و دووركەوتنەوە لەخواردن و خواردنەوەی شتە بۆندارەكان و سپیكردنەوەی ددان و نەجووینی بنێشت.

– بۆن و بەرام : بەكارهێنانی بۆنبڕەی ئارەق و بوونی كلێنسی تەڕ لەشوێنی كارەكەت، خۆئەگەر ئارەقەی زۆرتكردەوە ئەوا باشترە كراسێكی زیادە لەنووسینگەكەت هەبێت، زیادەڕۆی نەكردن لەبەكارهێنانی بۆن و كۆلۆنیادا.

– پاک و خاوێنی و  رێكخست و پاك راگرتنی نینۆك و دەست و بەكارهێنانی بۆیاخی كراوە بۆ نینۆك وبەدوورگرتنی نینۆك لە نەخشین و كاری زەخرەفەیی. ئەگەر دەستەكانت زبربوون پەنا بۆ كرێم بەرە تا لەكاتی تەوقەكردندا بەرامبەرەكەت هەست بەزبری دەستەكانت نەكات.

– جلوبەرگ : ئەگەر لەشوێنی كاركردنەكەت تازە بوویت ئەوا پرسیار بكە لەبارەی سیاسەتی شوێنەكە و شێوازی ئەو جلوبەرگەی كەدەپۆشرێت و جلوبەرگی ڕوت یان وروژێنەر لەبەر مەکە.

 

– شێوازی ئاخاوتن : خۆبەدوور گرتن لەقسەی زبرو هەوڵدان بۆ بەكارهێنانی زمانی دیبلۆماسی و دووركەوتنەوە لە باسكردنی ژیانی خێزانی و پەیوەندییەكانی رابردووت لەگەڵ ژناندا.

– سكاڵا نەكردن : لەكاتی دانیشتندا سكاڵا مەكە لەشێوازی خواردن و خراپی خزمەتگوزاری و هاورێی خراپ وكاری بێزراو چونكە بەرامبەر تووشی خەمۆكی دەكەیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆچی نابێت لە جەژندا گۆشت زۆر بخۆیت؟


خێزان

لە جەژنی قورباندا ڕێژەی خواردنی گۆشت زۆر دەبێت، بەڵام گرنگە کە ئاگاداری تەندرووستی خۆمان بین و زیاد لە پێویست گۆشت نەخۆین، چونکە ئەم زیانانەی هەیە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان