ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگ نادیارە و دەوام بە فەرمانبەران زیاد دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرەڕای ئەوەی پارەیەكی زۆری مووچەی فەرمانبەران لای حكومەت پاشەكەوت كراوە و چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵیش نادیارە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران زیاد دەكرێت و فەرمانبەرانیش ناڕەزایی لەوبارەیەوە دەردەبڕن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە بە‌ پێی فە‌رمانی پارێزگاری سلێمانی دە‌وامی فەرمانگەكان لە‌ كاتژمێر 8:30 بە‌یانی بۆ 2:30 پاشنیوە‌ڕۆ دەبێت جگە‌ لە‌ ڕۆژانی پێنج شە‌ممە‌ تا كاتژمێر 1:30ی پاش نیوە‌ڕۆ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئە‌م بڕیارە سە‌رجە‌م بە‌شە‌كانی سە‌ر بە شارە‌وانی دە‌گرێتە‌وە و‌ ھە‌ر فە‌رمانبە‌رێك پابە‌ند نە‌بێت بە‌ كاتی دە‌وامە‌وە‌ تووشی لێپێچینە‌وە‌ی یاسایی دە‌بێت.

زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران لەكاتێكدایە، كە لە مانگی (6)دا مووچەی مانگی (3) وەردەگرن و ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی لای فەرمانبەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە و بە “پێشێلكردنی یاسای خزمەتی شارستانی” وەسفی دەكەن.

لای خۆشیەوە، فەرمانبەرێكی سەر بە وەزارەتی شارەوانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هەر فەرمانبەرێك لەبەرامبەر ئەو ئەركەی خراوەتە سەر شانی مافی هەیە، كە زۆربەی مافەكانی لە مووچە و پلەبەرزكردنەوە پێشێل كراوە و ئەمەش نایاساییە.

دەشڵێت: “بەرپرسان فەرمان بە زیادكردنی دەوام دەكەن، بەڵام ئەی بۆ فەرمان بە ئاسایی كردنەوەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچە ناكەن؟ لەكاتێكدا سەرەڕای پارەیەكی زۆری پاشەكەوتكراوی زۆرەملێ‌، لەمساڵیشدا تا ئێستا چارەنووسی سێ‌ مووچە نادیارە”.

ئابوری

ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچەی مانگی 10 وەردەگرن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەت دابەش بكات.

بەپێی خشتەكە، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی هەریەك وەزارەتەكانی (شارەوانی، گواستنەوە، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر ئەمڕۆ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە) لەگەڵ دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق مووچەیەكی مانگانە بۆ بێكاران دەبڕێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیار دەدات بڕێك پارە وەك مووچەی مانگانە بۆ بێكاران ببڕێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، “ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، مووچەی مانگانە بۆ 900 هەزار كەس ببڕێتەوە، كە بڕەكەی مانگانە 175 هەزار دینارە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، “ڕەزامەندی دراوە لەسەر هەمواری بڕگەی (6)ی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران (340 ی ساڵی 2019)، كە ئەم شێوەیە دەبێت، “بڕینەوەی مووچەیەك بۆ 900 هەزار كەس لە بێكاران و ئەوانەی توانای كاریان نییە، بڕی مانگانەكەش تەنیا 175 هەزار دینارە بۆ هەر كەسێك”.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ پێدانی ئەو مووچەی مانگانەیە، مەرجێكی دەستنیشان كردووە، كە بریتییە لەوەی دەبێت ئەو كەسە بەپێی یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی، لەچوارچێوەی هێڵی هەژارییەوە بێت.

وێڕای ئەوەی عیراق لەئێستادا بە دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوت لە ناوچەكەدا دادەنرێت، بەڵام هاووڵاتیانی بەدەست بێكاری و هەژارییەوە دەناڵێنن، بە تایبەتیش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، كە بۆ زیاتر لە سێ‌ مانگ دەچێت، خۆپیشاندانی ناڕەزایی تێیاندا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 20 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ چوار شەممە، مووچەی مانگی 10ی 20 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك وەزارەتەكانی (شارەوانی، گواستنەوە، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر سبەینێ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە) لەگەڵ دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان