ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

هه‌فته‌ی داهاتو پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پیشوه‌ره‌کانی ئه‌مریکا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر…

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی تۆرینۆ ڕاپته‌رزی پاڵه‌وانی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی خولی یانه‌ پێشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چواره‌می (فاینه‌ڵی) له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کلایی کرده‌وه‌ و ته‌نها یه‌ک سه‌رکه‌وتنیان ماوه‌ بۆ بوون به‌ پاڵه‌وان.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چواره‌می زنجیره‌ی یارییه‌کانی کۆتایی خولی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی ئه‌مریکا (NBA) ئه‌نجامدرا و تیمی تۆرینتۆ ڕاپته‌رزی پاڵه‌وانی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات به‌ ئه‌نجامی (١٠٥ – ٩٢) سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تیمی گۆڵدن سته‌یت واریه‌رزی هه‌ڵگری نازناوه‌که‌دا به‌ده‌ست هێنا.

سه‌رکه‌وتن راپتۆرز له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چواره‌می زنجیره‌ی فاینه‌ڵدا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ پله‌ی پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پیشوه‌ره‌کانی ئه‌مریکا نزیکی کردونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ریه‌ک و له‌ زنجیره‌ی یارییه‌ کۆتاییه‌کاندا سێیه‌م بردنه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ک بردنه‌وه‌ بۆ جه‌مگاوه‌ره‌کانی گۆڵدن سته‌یت.

به‌پێی یاساکانی (فایناڵز) حه‌وت ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری کۆتاییدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ چوار ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تادا ڕاپتۆرز سێجار براوه‌ بووه‌ و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی تر تۆمار بکات نازناوه‌که‌ یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌، له‌کاتێکدا یاریی داهاتوو ڕێکه‌وتی ١١/٦ له‌یاریگای خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

وەرزشەکانی تر

(ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مریکا) ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی (NBA) که‌ زۆرترین داهاتی ساڵانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

به‌پێی نوێترین داتا به‌ده‌ستهاتووه‌کان، لیبرۆن جه‌یمسی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریکا و جیهان داهاتی ساڵانه‌ی له‌سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌کانی (NBA) زیاتره‌.

گۆڤاری “فۆربس”ی ئه‌مریکی تایبه‌ت به‌داتا و ئاماره‌ بازرگانیه‌کان له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕیزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی خولی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکای بڵاوکردۆته‌وه‌، تیایدا لیبرۆن جه‌یمسی ئه‌ستێره‌ی لۆس ئه‌نجلس له‌یکه‌رزی ناسراو به‌ “پادشا” له‌ لوتکه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ به‌وپێیه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی به‌بڕی ٨٨.٧ ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ (موچه‌، ڕیکلام، ئیمتیازات)، به‌و ڕێژه‌یه‌شه‌وه‌ پێش ستیفان کوری ئه‌ستێره‌ی تیمی واریه‌رز که‌وتووه‌ (کوری ساڵانه‌ بڕی ٧٩.٥ ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه‌).

پله‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

٣. کیڤن دورانت: ٦٥ ملیۆن دۆلار

٤. ڕاسڵ وێستبرۆک: ٥٣.٧ ملیۆن

٥. جه‌یمس هاردن: ٤٧.٤ ملیۆن

جێی ئاماژه‌یه‌، لیبرۆن جه‌یمس له‌گواستنه‌وه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌ تیمی کلیڤلاند کاڤالێرزه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لۆس ئه‌نجلس له‌یکه‌رزه‌وه‌ کرد بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز به‌بڕی ١٥٤ ملیۆن دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

گەرمی دەریاکانی ژاپۆن مەترسی لەسەر ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دروست کردووە !

خه‌ڵک سپۆرت

چه‌ندین مه‌له‌وانی جیهانی به‌هۆی گه‌رمی ده‌ریاکانی ژاپۆنه‌وه‌ دووچاری دڵه‌ڕاوکێ هاتوون و داوا ده‌که‌ن، به‌رپرسانی ئۆڵۆمپی جیهانی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ناوچه‌ ئاوییه‌ بکه‌ن که‌ بڕیاره‌ ماراسۆنی دەریایی ئۆڵۆمپیادی تێدا ئه‌نجام بدرێت.

یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو مه‌له‌وانانی جیهان پێشبڕکێیه‌کی تاقیکارییان بۆ ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ له‌نێو ده‌ریاکانی شاری تۆکیۆی پایته‌ختی ژاپۆن ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌دوای پێشبڕکێکه‌ زۆرینه‌ی مه‌له‌وانان بێزاریان ده‌ربڕی و هه‌ندێکیان ناچار بوون به‌هۆی ڕێژه‌ی گه‌رمی ئاوی ده‌ریاکانه‌وه‌ به‌ ئاوی سارد جه‌سته‌یان فێنک بکه‌نه‌وه‌.

ئوسامه‌ مه‌لولی مه‌له‌وانی ئۆڵۆمپی توندی به‌ سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندووه‌ :” دوو کیلۆمه‌تری سه‌ره‌تا ئاسایی بوو، به‌ڵام دواتر هه‌ستم به‌ گه‌رمیه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر کرد”.

یومی کیدای مه‌له‌وانی ژاپۆنی ده‌ڵێت :” پله‌ی گه‌رمی ئاوی ده‌ریاکه‌ هێنده‌ بەرز بوو بیرم بۆ بابه‌تی مه‌ترسیدار ده‌چوو، توشی دڵه‌ڕاوکێی کردین”.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی ئۆڵۆمپی جیهانی ئاشکرایان کردووه‌، که‌ لیژنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێکده‌هێنن و پاش زانینی ورده‌کارییه‌کان بڕیار ده‌ده‌ن کاتی ئه‌نجامدانی پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد له‌ نزیکی به‌ره‌به‌یان ئه‌نجام بده‌ن، یاخود له‌ کات و واده‌یه‌کی جیاواز له‌ واده‌ی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

شوماخه‌ری بچوک له‌نێو فێراریه‌ مێژووییه‌که‌ی باوکیه‌وه‌: هه‌میشه‌ له‌ کاردام

خه‌ڵک سپۆرت

میک شوماخه‌ری کوڕی مایکڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ی “فۆرمولا وه‌ن”، یه‌کێک له‌ ئوتۆمبێله‌ مێژووییه‌کانی باوکی لێده‌خوڕێت و له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چه‌ند دیمه‌نێک بڵاوده‌کاته‌وه‌.

شوماخه‌ری بچوک له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ پۆستێکی کردووه‌ و نوسیویه‌تی: هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تیمی فێراری له‌کاردام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنه‌یه‌که‌ی خۆیی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ له‌نێو یه‌کێک له‌ ئوۆتۆمبێله‌ مێژوویه‌کانی باوکیدایه‌ به‌ناوی (فێراری ٢٠٠٤)، که‌ پێشتر له‌ حه‌له‌به‌ی ئه‌ڵمانیا شۆفێری پێوه‌ کردووه‌.

بۆ هه‌مان بابه‌ت، پێگه‌ی “فۆرمولا ١” له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیویه‌تی: ساتێکی ناوازه‌یه‌ بۆ میک شوماخه‌ر، شۆفێریکردن بۆ فێراری ٢٠٠٤، که‌ له‌پێشوودا باوکی نازناوی گراند پریکسی ١٣ی پێبه‌ده‌ست هێناوه‌.

مایکڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ی شۆفێرانی جیهان و ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌سه‌ر جێگا که‌وتووه‌ و هیچ هه‌واڵێکی له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه‌ بڵاوناکرێته‌وه‌، له‌ نێوه‌نده‌دا میک شوماخه‌ری کوڕی هه‌مان ڕێچکه‌ی باوکی گرتووه‌ و له‌ فۆرمولا ٣ و ٢وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و پلانی تیمی فێراری ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵانی داهاتوودا هه‌مان پێگه‌ی شوماخه‌ری باوکی پێببه‌خشن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان