سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند


دوابەدوای بڕیارەكەی دوێنێی حكومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ 130 هەزار دینار، سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی ڕێكارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی دەكەین.

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیامێكدا، كە لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشتی ڕێكارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی بەهای ئاڵوگۆڕی دینار، كە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی گوزەران و پشتیوانی كردنی بەهای دراوی نیشتمانی.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ڕێكارەكانی چاكسازی ئابووری بۆ كەرتە وەبەرهێنەرەكان بەردەوام بێت پاڵپشتی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بكرێت تاوەكو بگەینە گەشەندن و بووژانەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی بانكی ناوەندی پەسەند كرد بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ 130 هەزار دینار و ئەمڕۆ بەو نرخە بڕی 89 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئاسایشی سلێمانی: داعشێك دەستگیركرا خۆی كردبوو بە شوان
پێشت ئاسایشی سلێمانی: داعشێك دەستگیركرا خۆی كردبوو بە شوان
سبەینێ‌ نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت
دواتر سبەینێ‌ نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت
پەیوەندیدار