ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم ڕێوشوێنی پێویستی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگر لە ناوچە شاخاوی و دەشتەكان نەگرتووەتەبەر


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەوتنەوە ئاگر زیادی كردووە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پێویستییەكانی تایبەت بە كۆنتڕۆڵكردنی ئاگركەوتنەوەی بەتایبەت هەلیكۆپتێری ئاگركوژێنەوەی دابیننەكردووە، بەڵام وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت”ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاگربڕ و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگر گیراوەتەبەر”.

هێمن كەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ یەكە پەیوەندارەكان كۆبوونەوەیان كردووە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ناوچەكانی سنووری پارێزگەی سلێمانی گیراوەتەبەر.

وتیشی”داوای هەندێك پێویستی كرا، وەك جل و بەرگی دژەئاگر و هەندێك پێویستی بۆ ئاگربڕ و ئامادەی تیمەكان بۆ ئەوەی لە حاڵەتی ئاگركەوتنەوەدا بە خێرای كۆنترۆڵبكرێت”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە هەولێر و كەلار و چەند شوێنێكی دیكە زیانی ماددی زۆری لێكەوتەوە و دەیان دۆنم پۆش و پاوەنی هاووڵاتیان سوتان.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان