ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆیە.. هاتوچۆكردنی بارهەڵگر قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی قیرتاوكردنی بەشێك لە ڕێگەی كۆیە-ئاشتی-دەشتی كۆیە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەوێوە قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی میدیایی خەڵك) كەوتووە، شوفێران ئاگاداردەكاتەوە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەڕێگەی كۆیە-ئاشتی-دەشتی كۆیە قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ڕوونیشیدەكاتەوە، بەهۆی قیرتاوكردنی بەشێك لە ڕێگەی كۆیە-ئاشتی-دەشتی كۆیە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەوێوە قەدەغەكراوە، لە بەرامبەردا ڕێگەی جێگرەوە (سكتان ـ هیران) و (ڕانیە-دوكان) دەبێت.

هەر لەو ئاگادارینامەیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ئوەیخستووتەڕوو، ئەو شۆفێری بارهەڵگرانەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەناوی خۆیانەوە نییە، دەتوانن (بریكارنامە) دەربكەن بۆ ئەوەی ڕێگەی كەركوك بەكاربهێنن.

کوردستان

هاوسەرۆكانی یەكێتی یەكەم پەیامیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردران و دواتر پەیامێكیان ئاڕاستەی لایەنگرانی حزبەكە و خەڵكی كوردستان كرد.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا لە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی حزبەكەی ڕایگەیاند، لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبین و ئەركی ئێمە لە دوای كۆنگرە دەست پێدەكات.

وتیشی، “یەكێتی هەوراز و نشێوی زۆری بینیوە و ئەركی هاوسەرۆكان ئاشتكردنەوەی جەماوەر و یەكێتییە و یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتی خزمەتكاری كوردستان”.

لەلایەن خۆشییەوە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

وتیشی، “یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی مام و جێگەی متمانەی هەموو یەكێتییەكان دەبین”.

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی قسە دەكەن

لەدوای هەڵبژاردنیان بە هاوسەرۆكی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی قسە دەكەن

Posted by Lahur foundation on Tuesday, February 18, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ تەكسییەك لە سلێمانی گڕیگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لەكاتی ڕۆیشتندا ئاگر دەگرێت و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ڕاستەوخۆ دەگەنە شوێنەكە و كۆنتڕۆڵی دەكەن.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تەكسیەك لەنزیك مزگەوتی عەبدولكەریمی مودەڕیس لەگەڕەكی (كانی با) لەشاری سلێمانی گڕی گرتووە و ڕاستەوخۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی دەگەنە سەر ڕووداوەكە ‌و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ دەكەن.

ساڵانە زۆربەی كات لە وەرزی هاویندا چەندین ئۆتۆمبێل گڕ دەگرن و هۆكارەكەشی زۆربەی بۆ خراپی كوالێتی بەنزین و بوونی كێشەی كارەبابیی لە ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێتەوە، بەڵام تۆماركردنی ئەم ڕووداوە لە وەرزی زستان بۆتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ئێستا……. گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌سلێمانی

ئێستا……. گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌سلێمانی گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌نزیك مزگه‌وتی عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌گه‌ڕه‌كی كانی با له‌شاری سلێمانی‌و ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌گه‌نه‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌‌و ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. ڤیدیۆكه‌ ببینن: –

Posted by Traffic Fm Sulaimaniyah on Tuesday, February 18, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی هۆشداری لە بایكۆت كردنی حكومەتی عیراق دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كەس ناتوانێت لە بری كورد، وەزیری بۆ كورد دیاری بكات، بەرپرسی دۆسێی بەغداش لە نووسینگەی مەسعود بارزانی، ئاماژە بە ئەگەری بایكۆتكردن دەكات “ئەگەر لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عیراقەوە ڕاوێژیان پێ نەكرێت”.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاری فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی حزبەكەوە بڵاویكردۆتەوە، “ئەوان وەك پارتی باسی ئەوە ناكەن چەند وەزارەتیان بەردەكەوێت، بەڵكو وەكو كورد وەكو كوردستانی باس لەو بابەتە دەكەن، بۆیە ھەوڵیانداوە، كە درز نەكەوێتە نێوان لایەنە كوردستانییەكان و كورد بە تایبەتی”.

بە وتەی فازڵ میرانی، “ئەمڕۆ شاندێكی حزبە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعەكان لە بەغدا كۆدەبێتەوە، بۆیە كەس ناتوانێت لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە كوردستانییەكان دیار یبكات، بەڵكو دەبێت خۆمان ناوەكانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری كوردن”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا پێشتر عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسێی بەغدا لە نووسینگەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، “پارتی گەورەترین حزبە لە عیراق و زۆرترین كورسی پەڕلەمانی هەیە لە پەڕلەمانی عیراق وەك حزب، هەڵوێستی حزبیش بەشداری نەكردنە لە حكومەتدا، ئەگەر عەللاوی بەبێ‌ً وتوێژی پێشینە لای خۆیەوە وەزیرەكان هەڵببژێرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان