ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەو مامۆستایەی لە سلێمانی بە هۆكارێكی نادیار لە نهۆمی حەوتەمی شوقەكانی پاك سیتی كەوتە خوارەوە، پاش چەند كاتژمێرێك مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

سەركەوت ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند،” كەسێك بەناوی (پیتەر جۆن)  كە مامۆستایە لە زانكۆی ئەمریكی و  بەڕەگەز  (ژاپۆن)ییە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكاییە، لە شوقەكانی پاك سیتی لە نهۆمی حەوتەم كەوتە خوارەوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی وتیشی، “پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەی كردووە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەسێك هۆكاری كەوتنی ئەو مامۆستایەیە یان خۆی، خۆی خستووەتە خوارەوە.”

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك نەستەلە و ئیستەكدا گرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبازگەی عەربەت ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینیدا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی دەكات بۆ پشكنین، سەرۆكی لیژنەكانیش داوایەك ئاڕاستەی ‌دایكان و باوكان دەكات.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێ:دا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، لەبازگەی عەربەت – سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینی و بنێشت-دا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەكات بۆ پشكنین.
وتیشی”پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەكانەوە پشكنینی فیزیایی بۆ كرا، دەركەوت كە (90) كیس خواردنەوەی ئیستەك (10) كارتۆن نەستەلەی نادۆ (15) كارتۆن بنێشتی سكات بەروار بەپێی ساڵ و رۆژی ئێرانە و بەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی نییە و لە‌ وڵاتی ئێرانیشەوە هاوردەكراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی شەربەت و شیرنی و بنێشتەكە ‌لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ڕێنماییەكانی بازرگانی عیراق، پێویستە ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەكان بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت،‌ تەواوی زانیارییەكانی لەسەر پێكهاتە و بەرواری دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی بەپێی ستانداری عیوراقی و جیهان لە لێبڵێكدا لەسەر ئەو دەفرەی تێیدایە، خرابێتەڕوو.

ڕوونیشیكردەوە، داوا لە دایكان و باوكان دەكەین، بەوریاییەكی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەكانیان لە دوكانی گەڕەك و بازاڕەكان دەیانكڕن، لەكاتی هەبوونی گومان لەسەر خواردەمەنیەك لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەفتەیەكدا، 164 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 4537 لە هەرێم لە هەفتەیەكدا تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا 4537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2937 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 39 هەزار و 316 پشكنین لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجام دراوە و هاوكات 164 كەسی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان