ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی: باران دەبارێت
شەپۆلێكی گەرما عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم و پسپۆڕێكی بواری كەشناسی پێشبینییەكانیان بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكەنەوە و سەرەتا بە باران و دواتریش گەرما دەستپێدەكات و دواتریش بەهۆی ڕەشەباوە پلەی گەرما دادەبەزێتەوە.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ یەك شەممە لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و ئەگەری پروشكە باران لە هەندێك ناوچەی شاخاوی دەكرێت.

لای خۆشیەوە، سادق عەتییە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نەخشەی مانگە دەستكردەكان ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی بەتینی گەرما ڕوو لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممە تا چوار شەممە پلەكانی گەرما بەجۆرێك بەرزدەبنەوە، كە لەناوچەكانی باشوور دەگاتە 50- 52 پلە، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستان پلەكان كەمتر دەبن.

دەشڵێت: “هەر بەوهۆیەوە لە ڕۆژی یەك شەممە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكانی ئەنبار و بەشێكی موسڵ و سەڵاحەدین و ڕۆژئاوای كەركوك هەیە”.

ئاشكراشی كردووە، كە لە ڕۆژانی چوار شەممەوە پلەكانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن و بای باكووری رۆژئاوا هەڵدەكات، كە سەرەتا خێراییەكەی كەمە دواتر زیاد دەكات بۆ 45 تا 500 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ژینگە

لە ڕۆژانی جەژندا بۆشایی ئەمنی لە چەند ناوچەیەكی گەشتیارییدا دروستبوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا دەریكردووە، هەر سێ‌ وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، تەندروستی و ناوخۆ پێویستە ئاسایش و تەندروستی و سەلامەتی گەشتیاران و هاووڵاتیان بپارێزن، بەڵام بەپێی زانیارییەكان لە چەند شوێنێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستاندا بۆشایی ئەمنی دروستبووە، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانیش دەڵێت”یەكە ئیدارییەكانی سنوری ناوچە گەشتیارییەكان بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی شوێنە گەشتیارییەكان و گەشتیاران”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی (خەڵك) لە چەند گەشتیارێكەوە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە دەستی گەیشتووە، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، لە چەند شوێنێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بۆشایی ئەمنی و شەڕ و تەقە دروستبووە و هێزە ئەمنییەكان بونێكی كاریگەریان نەبووە، ئەوەش گەشتیارانی نیگەران كردووە.

ئەو گەشتیارانە باسیان لەوەكرد، لە چەند شوێنێك تەقەكراوە و تەنانەت هەندێك لە شوێنە گەشتیارییەكان پاسەوانیشیان نەبووە”پاسەوانی ئەهلی و حكومی”.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پاراستنی ئاسایشی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ و لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بە ئاشكرا باسكراوە، بۆیە هەر یەكەیەكی ئیداری بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی گەشتیاران و هاووڵاتیانی سنورەكە.

وتیشی”ئێمە هێزمان نییە ئاسایشی گەشتیاران بپارێزین، ئەوە ئیشی وەزارەتی ناوخۆیە، بۆیە ئەگەر كەموكورتییەك هەبێت لای ئێمە نییە”.

بەپێی ئامارە نافەڕمییەكان لە پشووی جەژنی قورباندا زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار لە ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراق و چەند شوێنێكی دیكەوە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

گۆڕانكاری بەسەر پلەی گەرمادا دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینی دەكات پلەی گەرما لە عیراق، لەمڕۆوە دەست بە دابەزین بكات، و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە سەرلەنوێ‌ بەرزببێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق”بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا لەمڕۆ هەینی 43 پلەی سەدی دەبێت و لە پارێزگاكانی میسان و زیقار 47 پلەی سەدی دەبێت، تەواوی ناوچەكانی وڵاتیش خۆرهەتاو دەبێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سبەینێ‌ شەممە، پلەی گەرما هەندێًك دادەبەزێت، جگە لە ناوچەكانی باشوور”.

سەبارەت بە تەواوی ناوچەكانی عیراقیش، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق ئاماژەی پێكراوە”پلەی گەرما لە باكوور و باشوور دادەبەزێت، بەڵام لە ناوەڕاستی وڵات بەرزدەبێتەوە”.

“لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو، پلەی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبێتەوە، و لە ناوچەكانی باكووریش هیچ گۆڕانكارییەك بەخۆوە نابینێت”.

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق پێشبینی دەكات، لە سێ‌ شەممەی داهاتوودا كەشوهەوای تەواوی ناوچەكانی وڵات گەرم بێت و گەرما چەند پلەیەكی سەدی بەرزببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم؛ پلەكانی گەرما لەچاو دوێنێ دابەزیوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لە چاو دوێنێ نزیكەی 4 پلە ڕووی لە دابەزین كردووە، دەشڵێت،”گەرمترین پلەی گەرما لە پارێزگای كەركوك و شارۆچكەی خانەقین و خورماتوو 48 پلەی سیلیزیی تۆماركردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان خشتەی پلەكانی گەرمای شارەكانی بڵاوكردەوە و لە پارێزگای كەركوك و شارۆچكەی خانەقین وخورماتوو 48 پلەی سیلیزیی تۆماركردووە، كە لەچاو دوێنێ، كە لە خانەقین 52 پلە تۆماركرا، 4 پلە ڕووی لە دابەزین كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، پلەی گەرما لە شارۆچكەی كەلار و خەبات و 47 پلە و لە پارێزگای هەولێر وشارۆچكەی قەڵادزێ 46 پلە تۆماركراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پارێزگای هەڵەبجە و دهۆك 45 پلە و سلێمانی 43 پلە تۆماركراو و نزمترین پلەی گەرماش لە ئەمڕۆدا لە حاجی ئۆمەران 33 پلە تۆماركراوە.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان