ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ؛ مەلایەك لەكاتی وتاری هەینی گیانی سپارد


خەڵك- بەشی هەواڵك
وتاربێژی یەكێك لە مزگەوتەكانی مالیزیا لەكاتی وتاری هەینی لەناو میمبەرەكەدا كەوت و هەر لەوێدا گیانی سپارد.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە، دوێنێ‌ هەینی 7ی حوزەیران، وتاربێژی مزگەوتی بوخاری لە شاری (ألور ستار) لە ولایەتی قەدەح بەناوی (یەعقوب بن هاشم)ی تەمەن 68 ساڵ لەكاتی خوێندنەوەی وتاری هەینی لەسەر میمبەرەكە دەكەوێت و هەر لەوێدا گیانی دەسپێرێت.

وەك لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت، كە ژمارەیەك لە نوێژخوێنان بەپەلە دەگەنە سەر وتاربێژەكە و هەوڵی ڕزگاركردنی دەدەن پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەڵام دەردەكەوێت، كە ناوبراو گیانی سپاردووە.

جیهان

گەشتی ئاسمانی و هاتووچۆی وشكانی لە ئەڵمانیا دەستپێدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەو وڵاتە، حكومەتی ئەڵمانیا دەیەوێت قەدەغەی گەشتی ئاسمانی و وشكانی بۆ 31 وڵاتی ئەوروپی هەڵبگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) كە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردوەتەوە، ئەڵمانیا خوازیارە لە 15ی حوزەیرانەوە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ 31 وڵاتی ئەوروپی هەڵبگرێت و بۆ ئەوەش بەنیازە بەشێوەی قۆناغ گەشتی ئاسمانی و وشكانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەستپێبكاتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاماژەیان بەوەداوە، ئەگەر دۆخی قەیرانی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا و ئەو 31 وڵاتە بەرەو قوڵبونەوەی زیاتر نەروات، ئەوا حكومەتی ئەڵمانیا بەشێوەی قۆناغ گەشتی ئاسمانی و وشكانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەستپێدەكاتەوە.

داخوازیەكەی حكومەتی ئەڵمانیا وەك پرۆژەی پێشنیازكراو بۆ پەسەندكردنی كۆتایی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، كە تیایدا داوای دەستپێكردنەوەی گەشت بۆ 26 وڵاتی یەكێتی ئەوروپا بە(بەریتانیا)شەوە و ژمارەیەك وڵاتی سنوری شنگن كراوە.

هەفتەی رابردو هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی دووەمین دیالۆگی وڵاتانی دراوسێ لە ئەوروپا ڕایگەیاند، ” لەدوای قەیرانی كۆرۆنا ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكانی و وەرگرتنی گەشتیارانی پشووی هاوین، بەڵام پێش هەموو شتێك دەبێت ڕەچاوی چەند خاڵێك بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕووەكی حەشیشە چارەسەری كۆرۆنا دەكات


لوقمان غەفوور

بەم دواییە توێژەرەوانی زانكۆی لیسبریدج لە هەرێمی ئەلبرتا-ی كەنەدا ئەنجامی توێژینەوەیەكیان خستۆتەڕوو كە سوودەكانی رووەكی كانەبس- حەشیش، كاریگەری باشی هەیە بۆ رێگریكردن لەچوونی پرۆتینی خانەی كۆرۆنا ڤایرۆس بۆ ناو خانەی سییەكانی كەسی تووشبوو.

بەپێی بەیاننامەیەكی چەند رۆژێك لەمەوبەری كۆمپانیای توێژینەوەی دەرمانسازیRX Pathway، ئەم توێژینەوەیە لەكۆتایی مانگی نیسان لە گۆڤاری Preprints بڵاوكرایەوە. ئەنجامی لێكۆلێنەوەكە كە هێشتا پێداچوونەوەی بۆ نەكراوە لەژێر ناوی: “توێژینەوەیەكی ستراتیژەكانی خۆپاراستن: چیرۆكی دژە – هەوكردنەكانی رەبۆ -ی روەكی ئاست باڵای كانەبیس لە كۆڤید -19 رزگارمان دەكات”.

توێژینەوەكە گوزارشتێكی هاوبەشە لە نێوان زانكۆ و Pathway، كە كاردەكات بۆ گەشەپێدانی رووەكی حەشیش لە چارەسەری نەخۆشیی دیاریكراو.

هەروەها رۆژنامەی ستار ئاند سترەیپ نوسیویەتی، توێژەرەوەكان لە هەرێمی ئەلبرتا-ی خۆرئاوای كەنەدا لێكۆڵینەوەكەیان بە بەكارهێنانی 3 دووری ئەنجامداوە، شانبەشانی سمپلێكی دیاریكراوە لە گیای حەشیش-ی ئاستبەرزی پوختەكراو كە ئەتوانێت گوڕان لە جینی ئەنزیمی ئاڵوگۆڕكردنی ئەنجیوكنسین-2 (ACE2) و ئاستەكانی پرۆتینی ACE2، بكات.

ئەنجامەكان دەریخستووە كە پوختەی جۆرێكی گیای (حەشیش) هاوكاری لە رێگری پرۆتینی ڤایرۆسەكە ئەكات بچێتە ژورەوە كاتێك لەلایەن خانەی سیییەكانی مرۆڤەوە پێشوازی لێدەكرێت.

د. ئیگۆر كۆڤالچۆك پرۆفیسۆری زانستی بایۆلۆژی لە زانكۆی لیسبریدج و بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای Pathway، دەڵێت: “شارەزایانی زانست ئەوەیان پەسەند كردووە كە ئەنزیمی (ACE2) بخرێتە ناو خانەی كۆرۆنا ڤایرۆس ئەوا رێگری لە ئەنزیمی پرۆتینی ڤایرۆسەكە ئەكات لە لەلایەن خانەی سییەكانی مرۆڤەوە پێشوازی لێنەكرێت”. وتیشی: “ئەنجامە سەرەتاییەكانمان نزیكن لەوەی بەرهەمی رەوەكی حەشیش چارەسەرێكی سەلامەتە بۆ كۆڤید-19 “.

دەشڵێت،” لە هەزار جۆری رووەكی كانەبیس- حەشیش كە پشكنینی بۆ كراوە تەنیا ژمارەیەكی كەم دەرچوون و تایبەتمەندی پزیشكی تێدایە”.

هەروەها د. كۆڤالچۆك بۆ پێگەی هەواڵی ULeth ی زانستی دەڵێت: “لەكاتێكدا زۆربەی سەرئەنحامەكان زیاتر لە سەركەوتن نزیكە تا بگەین بە شیكردنەوەی زیاتر بەڵام لێكۆڵینەوەكانمان بۆ ئایندە گرنگە دەربارەی كاریگەری حەشیشەی پزیشكی لەسەر كۆڤید-19″ وتیشی:”لەنێو هەموو حەشیشەكاندا حەشیشەی هندی لەهەموویان باشترە و تایبەتمەندی پزیشكی زیاترە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تایبەت بە كۆرۆنا لە جیهاندا


خەڵك- بەشی هەواڵ
زانكۆی (جۆنز هۆبكنز)ی ئەمریكایی، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ژمارەكە گەیشتۆتە 345064 كەس، لە هەمان كاتدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان دەكات بۆ 5 ملیۆن و 408302 حاڵەت .

بەپێی دوایین ئاماری زانكۆكە كە بە سەرچاوەیەكی بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆتا دادەنرێت”ڕێژەی توشبوونی ڕۆژانە پارێزگاریی لە جێگیریی خۆی كردووە لەگەڵ دابەزینێكی كەم، ئەمەش دوای تۆماركردنی 97.3 هەزار حاڵەت لە رۆژێكدا لەبەرانبەر 99.5 هەزار لە ڕۆژی پێشوودا”.

زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) دەڵێت”كۆی گشتی ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 168605 كەس”.

زۆرترین ژمارەی تووشبوان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان تۆماركراوە كە گەیشتۆتە (ملیۆنێك و 643 هەزار كەس)، پاشان بەرازیل لە پلەی دووەمدایە بەتۆماركردنی (363 هەزار) و ڕوسیاش لە پلەی سێیەمدایە كە (344 هەزار) توشبووی تۆماركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان