ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك عومرەكاری كورد لە مەككە گیریان خواردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك عومرەكاری هەرێم تا ئێستا لە وڵاتی سعودیە نەگڕاونەتەوە بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لە فڕۆكەكەیان، دەشڵێت: “تا ڕۆژی 17ی حوزەیران هەموو عومرەكاران دەگەڕێنەوە هەرێم”.

ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە ژمارەیەك عومرەكاری هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعودیە گیریانخواردووە و داوا لە كاربەدەستانی هەرێم دەكەن بە هانایانەوە بچن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمساڵ لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە 6 هەزار هاووڵاتی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە سەردانی وڵاتی سعودیەیان كردووە، كە هەموو گەشتەكان بە هێڵی ئاسمانی عیراقی بووە.

وتیشی، “لە ڕۆژی 27ی ڕەمەزان فڕۆكەیەك هەبوو بۆ ئەوەی ئەوانەی چەند ڕۆژێكیان ماوە بگەڕێنەوە، بەڵام بەهۆی شەوی قەدرەوە نەگەڕانەوە و مانەوە لەوێ‌ و بەردەوام فڕۆكەی هێڵەكە عومرەكارانی دەگەڕاندەوە، بەڵام یەكێك لە فڕۆكەكان كێشەی تەكنیكی بۆ دروست بوو”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عیراق و حەج و عومرەی عیراق لەسەر خەتن بۆ ئەوەی هەرچی زووە كار بۆ گەڕانەوەی ئەو عومرەكارانە بكرێت، كە لە وڵاتی سعودیە ماونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ڕۆژی 17ی حوزەیران هەموو عومرەكارانی هەرێم لە وڵاتی سعودیە دەگڕێنەوە هەرێم.

لەبارەی بوونی كێشەی خزمەتگوزاری لە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی عومرەكان بۆ سعودیە نەبەز ئیسماعیل وتی، “ئەوە كێشەی كۆمپانیاكانە، هەر عومرەكارێك ناڕازیيە لە خزمەتگوزاریەكانی كۆمپانیاكان، دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێستادا لە هەرێم بە سەدان كۆمپانیای تایبەت بە گەشتی عومرە هەن و لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە مۆڵەتیان پێ دراوە، هاووڵاتییان لە ڕێگای پێدانی پارەیەكی دیاریكراو بە كۆمپانیاكان گەشتی عومرە ئەنجام دەدەن و بەوهۆیەوە بەرپرسیارێتی دابینكردنی شوێن و چوون و هاتنەوەیان بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەكەوێتە سەر كۆمپانیا.

کوردستان

لەسەر كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك -بەشی هەواڵ

 

بۆ دیاریكردنی سەرۆكی لیست و لۆگۆی لیستی “كەركوكی كوردستانی” بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە لایەنە سیاسییەكان لە شاری هەولێر كۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لایەنە سیاسییەكان لە چ بارەگایەك و لە كوێ كۆببنەوە.

بەهۆی ڕێگریكردنیش لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بازگەیەكی هەولێر و تەقەكردن لە بارەگاكانی ئەو دوو حزبە لە هەولێر و سلێمانی ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو كۆبوونەوە نەكرێت یاخود بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر پێشنیارێك هەبوو كە یەك شەممە یاخود دوو شەممە لایەنە سیاسییەكان لە هەولێر كۆببینەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەنگۆیەك نییە كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت یاخود دوابخرێت.

وتیشی”ئەم هەفتەیە كراوەیە چ ڕۆژێك دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە، چونكە دەبێت ڕای سەرجەم حزبەكان وەربگیرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

49هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانە و لە مەراسیمێكدا یەكێتیەكە یادی دامەزراندنی دەكاتەوە و بەو بۆنەشەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم.

دەشڵێیت”یەكێتی زانایان كە لە 21ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، ڕۆڵێكی دیاری لە خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی پەیامی میانڕەوی جێدەستیان دیارە.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ڕێكخراوێكی پیشەیی تایبەت بە كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانە، بارەگای سەرەكی لە هەولێرە.
بۆ یەكەمجار لە بەرواری (21/9/1970) لە گەڵاڵەی ناوچەی باڵەكایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر بە چاودێری‌ و ئامادەبوونی مەلا مستەفای بارزانی دامەزراوە و تا ئێستا شەش كۆنگرەی ئەنجام داوە و 17 لقی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس بوونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕێگای ھاتووچۆی وارماوا دەربەندیخان ڕووداوێكی ھاتووچۆ ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا پیكاب و نیسان سدریك.

ئاشكراشیدەكات، بەداخەوە تا ئێستا سێ قوربانی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەست داوەو كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

لای خۆشییەوە ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلی مارسیدس كە هۆكاری ڕووداوەكەش بووە چەند خولەكێك پێش ڕووداوەكە چەند هاوڵاتیەك پەیوەندیان بە ئێمەوە كرد كە ئەو ئۆتۆمبێلە لەنزیك گوندی چنارە زۆر بەهەڵەشەیی و لاساری ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و ئێمەش لە هەوڵی ئەوەدابووین هاتوچۆی وارماوای لێئاگادار بكەینەوە كەدەستگیری بكەن و ئیجرائاتی لەگەڵ بكەن، بەڵام بەداخەوە زۆری نەخایاند و دوای دوو خولەك ئەم ڕووداوەی دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان