بەفر و سەرما بازاڕی قازی گەرم کردووە



لە سەرەتای وەرزی سەرماوسۆڵەی ئەمساڵەوە هاووڵاتیان ڕوویان لە کڕین و خواردنی قازکردووە، بەهۆیەوە نرخەکەی لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە، لێنانی قازیش خواستێکی زۆری لەسەرە.

ئێستا لە بازاڕەکانی نرخی کیلۆیەک گۆشتی قاز لەنێوان ١٢ بۆ ١٥ هەزار دینارە، هاووڵاتیانیش زۆر شوێن دەگەڕێن تا باشترین جۆرەکانیان دەستبکەوێت، بەتایبەت ئەوانەی ناوخۆیەوە لە گوندەکاندا بەخێوکراون، نەک لە کێڵگەپەلەوەرییەکاندا.

نەک تەنها بازاڕی کڕینی قاز، بەڵکو لێنانیشی لەلایەن ئەو ژنانەی وەک چێشتلێنەر خواردن بۆ هاووڵاتیان ئامادەدەکەن و دەیفرۆشن زیادی کردووە.

بێگەرد قادر، ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە کاری ئامادەکردنی خواردنە بۆ هاووڵاتیان، باس لەوەدەکات لەگەڵ سەرما و بەفردا خواردنی گۆشتی قاز تاموچێژێکی تایبەتی هەیە.

کاتێک چووینە لای خەریکی لێنانی قاز بوو، ئەو بەشێوازی سلێمانیانە قازەکەی ئامادەدەکرد، سەرەتا قازەکەی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر خستە بەفرگرەوە، دواتر دەستی بەلێنانی قازەکە کرد، بۆ ماوەی کاتژمێرێک تەنها قازەکەی کردە ناو مەنجەڵەکە، تا سەرجەم چەوریەکەی بتوێتەوە، دواتر چەوریەکەی لە مەنجەڵەکە دەرکرد، تەنها ئاو و خوێی کردە ناو مەنجەڵەکە، لێی گەڕا ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر بکوڵێت.

لەگەڵ قازەکەدا برنجی کوردی بە ڕۆنی قازەکە ئامادەکردن، لەگەڵ ئامادەکردنی خواردنەکەشدا باسی کارکردنی ژنان و گرنگی پاکوخاوێنی لە ئامادەکردنی خواردنی بۆ هاووڵاتیان کرد.

سبەینێ‌ نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت
پێشت سبەینێ‌ نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت
بزووتنەوەی گۆڕان: هاووڵاتیان تووشی بێ متمانەیی بوون
دواتر بزووتنەوەی گۆڕان: هاووڵاتیان تووشی بێ متمانەیی بوون
ەیوەندیدار