ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کام پەپولەیەیان هەڵدەبژێریت؟ ئەوە پەیوەستە بە نهێنیەکانی ناختەوە و لێرە بیزانە!

خێزان

پەپولە هێمای ئازادی و جوانییە، ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لە پەپولەکان کە نهێنی ناخت بەدیار دەخات:

 

کام پەپولەیەیان هەڵدەبژێریت؟

 

1.

The Butterfly You Choose Can Reveal the Hidden Sides of Your Personality

-تۆ کەسێکی هەستیاریت و ڕاستگۆ و بەوەفایت، زۆریش ڕۆمانسیت، هەمووکاتیش ئامادەیت بۆ ئەوەی هاوکاری دەوروبەرەکەت بکەیت، کێشەت ئەوەیە کە زۆرجار چارەسەری کێشەکانی خۆت پشتگوێ دەخەیت بۆ چارەسەرت کێشەی ئەوانی دیکە کە ئەوەش زیانت لێدەدات.

 

2.

The Butterfly You Choose Can Reveal the Hidden Sides of Your Personality

 

3.

The Butterfly You Choose Can Reveal the Hidden Sides of Your Personality

4.

The Butterfly You Choose Can Reveal the Hidden Sides of Your Personality

 

5.

The Butterfly You Choose Can Reveal the Hidden Sides of Your Personality

تۆ کەسێکی گاڵتەجاریت و لەو کەسانەیت کە گاڵتە و خۆشی لە هەموو شتێکدا دەدۆزیتەوە، باوەڕت بە بێزاری و بێتاقەتی نییە.

 

6.

The Butterfly You Choose Can Reveal the Hidden Sides of Your Personality

ژیاندۆستی

فۆتۆگرافەرێک وێنەی ژنانی گرتووە پێش منداڵبوون و پاش منداڵبوون، گۆڕانکارییەکانیان ببینە

خێزان

ئەمانەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسن کە لەلایەن فۆتۆگرافەرێکی لیتوانیاوە چرکێنراون و تێیدا وێنەی ژنانی گرتووە پێش منداڵبوون و پاش منداڵبوون، پڕۆژەکەی فۆتۆگرافەرەکە بە ناوی “بوون بە دایک” بووە، و تێیدا فۆتۆگرافەرەکە جەختی کردووەتەوە لەسەر گۆڕانی چاو ئافرەتەکان کە منداڵبوون پڕۆسەیەکی قورسی ژیانیانە و بە ئازاری نۆ مانگی مناڵ هەڵگرتن لە سکدا و پاشان ئاگا لێبوونی هەتاوەکوو ئەو ماوەیە تەواو دەبێت، هەروەها فۆتۆگرافەرەکە کارەکەی لە ئینستەگرام و فەیسبووکدا بڵاوکردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لەئێستادا لەچەند شوێنی ئەمازۆن ئاگر هەیە؟ چۆن وەبۆچی ئەو ئاگرانە دەستیان پێکردوە؟

خێزان

ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناوی و سروشتی سەر ڕووی زەویە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 5.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ئەمەش پترە لە هەشت ئەوەندەی ڕووبەری ووڵاتێکی وەک فەرەنسا، ئەمازۆن بەسیەکانی بەرگەهەوا و ئیکۆسیستەم یان سیستەمی ژینگەیی گۆی زەوی دادەنرێت، چونکە بڕی نزیکەی 20% لەو ئۆکسجینە بەرهەمدەهێنێت کە پێویستە بەردەوام بخرێتە ناوبەرگەهەوای گۆی زەوی بۆ ڕاگرتنی ڕێژەی ئۆکسجین، زۆرترین بڕی کاربۆنیش لەبەرگەهەوای گۆی دەردەکات لەڕێگەی کرداری تیشکەپێکهاتن، لوقمان حەوێز شارەزای گەردوونناسی باس لەم ڕوداوە دەکات لە میانەی چەند زانیارییەکی گرنگدا.

وێنەکانی مانگە دەستکردەکانی NASA و دەزگای کەشناسی ئەمەریکا NOAA کە دوێنێ بڵاوکرانەوە دەریدەخەن لەئێستادا لەسەدەها شوێنی ئەمازۆن ئاگری گەورە هەیە، دوکەڵەکەشی لە ئاسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی ووڵاتی بەڕازیلی دەبینرێت، هەموو ساڵێک لە وەرزە نیمچە ووشکەکان ئاگر دەکەوێتەوە بەهۆی هۆکاری سروشتی و چالاکیەکانی مرۆڤیش، بەڵام ڕێژەی ئاگرەکانی ئەمساڵ گەلێک زیاترن، چالاکوانەکانی ژینگە لەبەڕازیل دەڵێن ڕێژەکەی ئەمساڵ دووئەوەندە زیاترە بەبەراورد بە ساڵی 2018، دەڵێن زۆربەی ئاگرەکانی ئەمساڵ بەمەبەست کراونەتەوە بۆ ئەوەی گەلێک شوێنی ئەو دارستانە تەخت بکرێت و دواتر ئەو ڕووبەرە بەتاڵانە بکرێن بە کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵە خۆماڵیەکان بەتایبەتی مانگا.

ئابووری بەڕازیل پشت بەکشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی گۆشت دەبەستێت، لەوەتەی ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە لەنێوان 30 بۆ 40 لەسەدای ڕووبەری دارستانی ئەمازۆن تەختکراوە و بۆ ئەو مەبەستە بەکارهاتووە، پێناچێت بەم زووانەش ئەم هێرشە بۆ سەر درەختەکانی ئەمازۆن بوەستێنرێت، لەڕاستیدا هەموو دارستانە باراناوی و سروشتیەکانی سەر ڕووی گۆی زەوی لەژێر هێرشێکی گەورە و بەردەوامی مرۆڤە، بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیە لەوەتەی مرۆڤ دەستی بەکشتوکاڵ کردووە و بەتایبەتیش دوای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان لەسەدە و نیوی ڕابردوودا ڕووبەری دارستانە سروشتیەکانی بەڕێژەی 50% کەمکردووەتەوە لەسەرانسەری جیهان.

Image may contain: water, outdoor and natureImage may contain: tree, sky, plant, outdoor and natureImage may contain: cloud, sky, outdoor and nature

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن واده‌كه‌یت له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌موان سه‌رسامت بن، ته‌نانه‌ت گه‌ر كۆمه‌ڵایه‌تیش نه‌بیت

خێزان

دڵنیاین چویته‌ته‌ ئاهه‌نگی له‌دایكبوون یاخود هه‌ر ئاهه‌نگێكی دیكه‌وه‌و هه‌ستت كردوه‌ كه‌ تۆ په‌راوێز خراویت و كه‌سانی دیكه‌ به‌رده‌وام خه‌ڵكیان به‌ ده‌وره‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا زۆرجار ئه‌وه‌ ته‌نها پێویستی به‌ لێزانین هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئه‌م فێڵانه‌ به‌كاربهێنیت:

-به‌ر له‌ هه‌مووشتێك هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام شتێكت به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ متمانه‌به‌خۆبونی زیاترت پێده‌به‌خشێت.

 

-هه‌وڵبده‌ به‌ر له‌ چونت بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ چه‌ند بابه‌تێك ئاماده‌ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت و له‌ كاتی گفتوگۆكردنت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر بێ بابه‌ت نه‌بیت.

 

-هه‌ر هیچت به‌ مێشكدا نه‌هات ئه‌وا باسی هه‌واڵی ڕۆژ بكه‌، شتێكی كۆمیدی كه‌ له‌ فه‌یسبووك بینیوته‌، یاخود سیاسه‌ت كه‌ هه‌موومان تێیدا شاره‌زان

 

-هه‌وڵبده‌ كاتێك ده‌چیته‌ ئاهه‌نگه‌وه‌ لانیكه‌م هاوڕێیه‌كی خۆتت له‌گه‌ڵدابێت، تا هه‌ست به‌ ته‌نهایی و پشتگوێخستن نه‌كه‌یت.

 

-هه‌وڵبده‌ له‌ نزیك مێزی خواردنه‌كه‌وه‌ بوه‌ستیت، به‌و جۆره‌ هه‌م ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ شتێك به‌ ده‌سته‌وه‌ بگریت، هه‌م زۆرترین كه‌س لێت كۆده‌بێته‌وه‌.

 

-دور كه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتن و خواردنی ئه‌و جۆره‌ خواردنانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست و ده‌مته‌وه‌ ده‌نوسێت و ده‌بێته‌ هۆی پیسكردنت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان