ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گەر دووپشک پێوەی دایت چی دەکەیت؟ ئەو دووپشکەی لە کوردستان هەیە کام جۆرەیە؟

خێزان

دووپشک جۆرە گیاندارێکی مەترسیدارە کە هەندێکیان هەڵگری ژەهری کوشندەن بۆ مرۆڤ، ئەرکی دووپشک خواردنی مێروو لازارد و هەندێک لە مێرووە زیانبەخشەکانە بۆ زەوویی، لە جیهاندا زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری دووپشک هەیە کە ٢٥ جۆریان زۆر مەترسیدار و کوشندەن لە کاتی پێوەداندا.

 

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە کە لەکاتی پێوەدانی دووپشک دەتوانیت ڕەچاوی بکەیت:

-لەکاتی پێوەدانی دووپشکدا کەسەکە توشی ئازار و ئاوسان و سوربوونەوە و سەرگێژخواردن و لاوازبوون و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و خوارنی زۆر دەبێت.

– بەر لە هەمووشت ئەوە گرنگە کە شوێنی درووستی پێوەدانەکە بدۆزیتەوە، چونکە مەرج نییە یەکسەر بئاوسێت و دەربکەوێت.

 

– دواتر شوێنەکەی بە ئاو و سابوون بشۆ

– دڵنیابە لەوەی شوێنی پێوەدانەکە لەسەرو ئاستی دڵتەوە نەبێت و نابیت زۆریش بجوڵییت، بۆ ئەوەی ژەهرەکە لەگەڵ خوێندا زیاتر بە جەستەدا بڵاو نەبێتەوە و نەگات بە دڵ

– پێویستە دڵنەوای ئەو کەسە بدرێتەوە کە دووپشکەکە پێوەی داوە، چونکە تێکچونی باری دەروونی دۆخەکە خراپتر دەکات

– پاش ئەوەی شۆردت، سەهۆڵێک بکەرە سەر شوێنی پێوەدانەکە بە هەر لەسەری بێت

– دەتوانیت حەبێکی ئازاریش بخۆیت بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە ئازار بکەیت

– بەر لەوەی دووپشکەکە بکوژیت باشترە وێنەیەکی بگریت تا پزیشک بزانێت جۆری دووپشکەکە چۆن بووە، چونکە بەپێی جۆرەکەی چارەسەرەکەشی دەگۆڕێت.

– دواتر پێویستە بە زووترن کات نەخۆسەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە

 

جۆری دووپشکەکە کامەیە؟

ئەو جۆرە دووپشکەی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە زیاتر نزیکەی ١١ سانتیمێک درێژە و کەمێک پانە، پێوەدانەکەی بۆ دڵ و سیەکان مەترسیدارە و پێویستە کەسەکە بگەیەندرێتە لای پزیشک.

 

چۆن خۆت دەپارێزیت؟

وەک وتراوە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر، بۆ ئەوەی دووپشک پێوەت نەدات ئەم ڕێکارانە بگرە بەر:

 

-با هەمیشە پێڵاوت لە پێدا بێت لەو شوێنانەدا کە مەترسی دووپشک هەیە

-گەر لە ناو رەز و باخ کارت کرد، دەستکێش لەدەست بکە

-لەدەرەیەوە و لە شوێنی کراوە مەخەوە گەر دووپشک لەو ناوچەیە بوونی هەبوو.

-بەر لەوەی پێڵاوەکانت لەپێبکەیتەوە، گەر لە دەرەوە داتنابوو، پێشتر بیپشکنە دواتر لەپێی بکەرەوە.

 

تەندروستی

7 نیشانەی مەترسیداری گیرانی لولەی خوێنبەر کە نابێت پشتگوێی بخەیت

خێزان

لولەی خوێنبەر ئەو بۆریە(لوولە) خوێنەیە، کە خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەش، بەڵام لەگەڵ چونە تەمەن ئەگەری گیرانی لولەکە هەیە و پێویستە پێشوەخت ئاگاداری بیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە نیشانەکانە:

 

-بونی ئازار لە سەر سنگت کە هۆکاریشە بۆ سەکتە

– بونی ئازار لە بەشی خوارەوەی جەستە

– بونی ئازار لە ڕان و قاچ و ئەژنۆ و کەمەر بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان

-سەرگێژخواردن

-نەمانی توانای بینین بەشێوەیەکی کاتی لە یەکێک لە چاوەکانت

-تەزینی دەست و قاچەکان

-توندی و نائاسایی هەناسەدان

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر جاروبار سنگت بە سەهۆڵ بشێلیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان
كشان و شۆربونه‌وه‌ی سنگ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌ خانماندا، بۆ دروستنه‌بونی ئه‌و كاره‌ش چه‌ند رێگاچاره‌یه‌كی سروشتی هه‌یه‌ كه‌ خانمان ده‌توانن به‌كاری بهێنن و شێلان به‌ سه‌هۆڵیش یه‌كێكه‌ له‌ باشترین رێگاكان.

چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێكی بچوك بهێنه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك سنگتی پێ بشێله‌، به‌ڵام با له‌ خوله‌كێك زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سڕی نه‌كات، دواتر ده‌توانیت وشكی بكه‌یته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ ستیانه‌كه‌ت له‌به‌ربكه‌یته‌وه‌.

شێلانی شنگ به‌ سه‌هۆڵ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێستی سنگت بچێته‌وه‌ یه‌ك و دیمه‌نێكی باشترت پێببه‌خشێت و ده‌شتوانیت رۆژانه‌ یاخود هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌یته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ هەڵە کە زۆربەمان لە کاتی کڕینی پێڵاوی هاوینەدا ئەنجامی دەدەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەیە کە زۆربەمان لە کاتی کڕینی پێڵاوی هاوینەدا ئەنجامی دەدەین:

 

-پێڵاوی زۆر تەسك

-ئەو پێڵاوانەی ناوەكەی زۆر تەسكن دەبنە هۆی هەڵئاوسانی قاچ و بریناربونی پەنجەی قاچ و پاژنەی پێ‌ و هتد..هەروەها شێوەیەكی ناشرین بە شێوەی قاچت دەدات.

 

-پێڵاوی پاژنە ڕێک

-ئەو پێڵاوانەی پاژنەكەیان زۆر ڕێكەو هیچ چەمانەوەیەكی تێدا نیە ئەوە وادەكات لەگەڵ چەمانەوەی قاچدا نەگونجێت و ئازار بە قاچت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی نا ئاسودەیی.

 

-نەعل و پاپوج

-بۆ نەعل و پاپوج نابێت بنەكەی زۆر لە قاچ درێژتربێت بەتایبەت ئەو نەعلانەی یەك پەنجەین چونكە ئەوە دەبێتە هۆی بێزاری و خلیسكانی قاچ لەناوی دا. هەروەها نابێت لە قاچیش كورتتر بێت.

 

 

-پێڵاوی پاژنە بەرز

-پێڵاوی زۆر پاژنە بەرز كە وابكات تەنها لەسەر نوكی پێ‌ برۆیت ئەوە ئازار بە پشت دەگەیەنێت و رۆشتنێكی نا ڕێكت دەبێت.

 

-سایزی پێڵاو

 

-پێڵاوی زۆر گەورتر لە ڕەقەمی قاچی خۆت لە پێ مەكە.

 

 

-جۆری پێڵاوەکە

-هەوڵ بدە ئەو پێڵاوانە بكریت كە لە چەرمی سروشتی دروست كراون نەك مادەی خراپ. كە لە وەرزی هاویندا زیان بە قاچت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان