ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی دەخوات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی بانگهێشتنامەیەكی سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان، بڕیار دراوە ڕۆژی 10ی حوزەیران مەڕاسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی-ش دەڵێت: “سەرۆكی هەرێم سوێند دەخوات و سەرۆك وەزیرانیش ناوزەد دەكرێت”.

د. ڤالا فەرید، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا، كە بۆ سەرجەم پەڕلەمانتارانی ڕەوانە كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشـتنی ژمارە (7)ـی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق لە كاتژمێر (11:00)ـی پێشنیوەرۆی ڕۆژی دوو شەممه،‌ 2019-6-10 ئەنجام دەدرێت بۆ سوێندخواردنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان-عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەر ئامادەبوونی میوانان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان و نەبوونی شوێنی پێویست لە تەلاری پەڕلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاری دا ئەم دانیشتنە لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا) لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بێت.

لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كە كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا ئەنجام دەدرێت و كۆبوونەوەكە لە دوو بڕگە پێكدێت، كە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم و ناوزەدكردنی سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەبێت.

ئاشكراشی كرد، كە ڕۆژی دواتر لە ناو هۆڵی پەڕلەمان كۆبوونەوە دەكرێت و ئێمە وەك پارتی، كە فراكسیۆنی زۆرینەین ناوی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆك وەزیران پێشكەش دەكەین و بە مەرسومێك لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ڕادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.

جەختیشی كردەوە، كە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەپێی یاسا ماوەی مانگێكی لەبەردەستدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت.

کوردستان

وتەبێژی خوێندنی باڵا: كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو زانكۆلاین دادەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین) چونكە كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو وێبسایتی (زانكۆلاین) دادەخرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی (١٢) ئامادەیی دەكات، كاتژمێر (١٢)ی سبەینێ‌ شەو (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند كاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردووەتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕبكەنەوە و پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجام دەدەن و دەشڵێت،”بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەكە بكات”.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام بدرێت، كە لەسەر كۆی پرسەكان گفتوگۆ دەكەن و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق-یش تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پارتی یەك لیستی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زۆر گرنگ دەزانێت، چونكە كورد تا چەند لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەكگرتوو بن ئەوا دەستكەوتی زیاتر بەدەست دێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەی لایەنە سیاسییەكان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە ؛ باشماخ بڕێكی زۆر دوگی ئاژەڵ لەناوبرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر زیاتر لە 24 تۆن دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لیژنەی تایبەتی لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو هەستان بە لەناوبردنی بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی دووگ ڕێگە پێدراو نیە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاساییەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان