ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند کێشەیەکی تەندرووستی لە ناو فڕۆکە بۆت درووستدەبێت و گرنگە پێشتر زانیاریت لەسەری هەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کێشەیەکی تەندرووستییە کە  لە ناو فڕۆکە بۆت درووستدەبێت و گرنگە پێشتر زانیاریت لەسەری هەبێت:

-بەهۆی نەجوڵان و دانیشتنی زۆر و پەستانی هەوا قاچەکان توشی هەڵ ئاوسان دەبێت و ماوەیەکی پێدەچێت تا دەگەڕێتەوە باری ئاسای.

-هەستی تامکردن و حەزکردنت بە خواردن لە تەیارەدا دەگۆڕێت ، ئەگەر لەسەر زەوی حەز بە شیرینی بکەیت ، لەوانەیە لە تەیارەدا حەز بە تاڵی بکەیت.

-بەهۆی وشک بونەوەی جەستە لە شلەمەنیەکانی جەستە و کەمبونەوەی لیکی ناو دەم، بۆنێکی ناخۆش لە دەمدا دروست دەبێت کە لەسەر زەوی بەو جۆرە نیە.

-هەروەها بەهۆی گۆڕانی کەشو هەوا لە تەیارەدا ، دوچاری کێشەکانی پێست دەبیت وەک زیبکە و ئارەق کردنی زۆر.

-بەهۆی گۆڕانی پەستانی هەوا یاخود سترێس و قەلەقی ،دوچاری سەر ئێشە و هێلنجدان و زۆرکات ڕشانەوە دەبێت.

-دوچاری ئازاری گوێ و کپی و کەمی لە بیستندا دەبیت بەهۆی پەستانی بەهێزی هەوا و کۆبونەوە و کەڵەکەبونی هەوا لە گوێدا.

-دوچاری دان ئێشەیەکی لە پڕ دەبیت بەهۆی پەستانی هەوا، کە پاڵ بە دانەکان دەنێت لە ناوەوە بۆ دەرەوە.

تەندروستی

گیراوەیەکی ئاسان و خێرا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەنکی قژیان هەیە، تا پڕ و جوانی بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی ئاسان و خێرا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەنکی قژیان هەیە، تا پڕ و جوانی بکات:

 

پێداویستیەکان:

– ١ کەوچکەجا زەردەچەوە

-٥٠ میلیلیتر زەیتی ڕوەکی

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان

-هەردوو پێکهاتەکە جوان تێک  وەربدە  تا گیراوەیەک دروستدەبێت، دواتر گیراوەکە بدە لە قژت و لێبگەڕێ بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش لە هەفتەیەکدا ٢ بۆ ٣ جار کارەکە دوبارە بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن چارەسەری (کیسی چەوری دەکەیت) لە سەر پێستت؟ هۆکاری ئەو کیسە چییە؟

خێزان

کیسی چەوری  بەهۆی دەردانی ماددەی چەوری (زهم) لە جەستەدا وبەتایبەتیش لە نزیک چاو و  گوێچکە و لوت و ملدا دروستدەبێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کیسە دەتوانیت چەند کەرەستەیەکی سروشتی بەکاربهێنیت کە کاریگەریەکەیان خێرایە ئەوانیش:

 

-چاو و شیر

-کیسێکی چا بکەرە شیرەوە و لەسەر کیسە چەوریەکە دایبنێ، هەوڵبدە شەو تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە بۆئەوەی لای بدات.

 

-هەنگوین

-کەمێک هەنگوین لەگەڵ گیای تەڕدا تێکەڵبکە و چەند قاشێک مۆزیشی تێبکە بۆ ئەوەی ببێتە گیراوەیەک، دواتر بیکەرە سەر کیسەکە.

 

-سرکە

-دەتوانیت بە لۆکەیەک سرکەی سێوی لێبدەیت، کە کاریگەرە بۆ لابردنی کیسەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٤ جۆری ستیان کە خراپە بۆت و ٧ جۆری دیکە کە هیچ کێشەی نییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٤ جۆری ستیانە کە خراپە بۆت و نابێت لەبەری بکەیت، هاوکات بۆ بەرچاوڕوونی ٧ جۆری دیکەی ستیانمان داناوە کە هیچ کێشەی نییە و دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

ئەو جۆرە ستیانەی کە خراپە و نابێت بەکاری بهێنیت

 

-ستیانی تەسک یاخود گەورەتر لە قەبارەی خۆت

– ئەو ستیانەی کە هیچ لۆکەی تێدا نییە و ١٠٠٪ لە قوماشی دەستکرد درووستکراوە

– ستیانی پلاستیکی

– ستیانی لەزگە، چونکە ڕێگەی هەناسەدان نادات بۆ پێست

 

ئەو جۆرە ستیانەی کە بەکارهێنانیان ئاسایی و تەندرووستە

 

-ستیانی پشتدار

ستیانی کلاسیکی بوڵێت (شێوە گولەیی)

– ستیانی بێ شان

– ستیانی پان

– ستیانی پوش ئەپ (سنگ بەرز دەکاتەوە)

– ستیانی وەرزشی

– ئەو جۆرە ستیانەی کە لە پێشەوە دادەخرێت

 

جۆری وەستانی ستیانەکان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان