ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نەخۆشیەکی دەگمەن کە جەستە خۆی توشی خۆی دەکات

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە بەکتریا و ڤایرۆسەکان ھۆکاری زۆر نەخۆشیین بۆ مرۆڤ، تەنانەت نەخۆشیی وەک شێرپەنجەش دەکرێت بە ھۆکاری دەرەکی یان بۆماوەیی بێت، بەڵام چی لەبارەی ئەو ئازار و نەخۆشیانەوە بڵێین کە لە خۆیانەوە ڕوودەدەن و تا ئێستا ھیچ ھۆکارێکی ڕوون و ئاشکرایان نەدۆزراوەتەوە. 

ئەم ناڕێکیانە لێرەدا باسیان دەکەین بێ ھیچ نیشانەیەک پێشینە ڕوودەدەن و دەکرێت لە ھەر یەکێک لە ئێمەشدا ھەبن.

 

– ئەندامێکی جەستە خۆی دەبڕێتەوە

ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت (Anihum)، بە توندبوونی شانەکانی یەکێک لە پەلەکان دەستپێدەکات و تا دێت شانەکان توند دەبنەوە تا ئەو کاتەی ھەموو ماسولکە و ئێسکی ئەندامەکە دەبڕنەوە و ئەندامەکە تەنھا بە پێستێک دەمێنێتەوە. ئەم حاڵەتە ھۆکارەکەی نەدۆزراوەتەوە و تاکە چارەسەریش ئەوەی پزیشک ئەندامەکە ببڕێتەوە پێش ئەوەی خۆی خۆی بە ئازارەوە ببڕێتەوە. خۆشبەخاتە 99٪ی حاڵەتەکان لە پەنجەکاندا ڕوودەدەن.

 

-لە بیرچوونەوەی ھەناسەدان

ئاشکرایە کرداری ھەناسەدان بە کۆمەڵێک ماسولکەی خۆنەویست ئەنجام دەدرێت کە لە لایەن مێشکەوە کۆنترۆڵ کراون، تەنانەت لە کاتی خەو یان بێھۆشی یان کۆماشدا مێشک ئەو کارە ھەر ئەنجام دەدات، بەڵام چی ئەگەر ئەو ماسولکانە ببن بە خۆ ویست و وات لێبێت نەتوانیت ھەناسەدانت لەبیر بچێت، ئەگەر نا …، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت لەعنەتی ئۆندن (Ondine’s Curse)، ماسولکەی سنگی کەسەکە دەبێت بە خۆ ویست و دەبێت ھەمیشە ئاگای لەوە بێت ھەناسە بدات. حاڵەتەکە تا ئێرە تا ڕادەیەک ئاساییە، بەڵام مەترسییەکە لە خەودایە، چونکە ئەو کەسەی دەخەوێت ھەموو ماسولکە خۆویستەکانی لەکاردەکەون و بەوەش ناتوانێت ھەناسە بدات و لە چەند خولەکی سەرەتای خەودا گیان لەدەستدەدات، بۆیە ھەمیشە پێویستیان لە ئامێری ھەناسەدانی دەستکردە بۆ کاتی خەو کە ھەوا بکاتە نێو سییەکان و ڕایبکێشێتەوە.

 

سێیەم: بیستنی دەنگەکانی ناوەوەی خۆت

وەک ئەوەی کە ھەمیشە لەناو شەقامێکی پڕ ژاوەژاودا بیت، ھیچ کات ناتوانیت خۆت لەو دەنگانە بپارێزیت، دەنگی لێدانی دڵ، ھەناسەدان، جوڵەی گەدە و جوڵەی خوێن لەناو دەمارەکاندا و تەنانەت جوڵانی ماسولکەکانی شان و مل، ئەو دەنگانەی ھیچ کەس لە ئێمە باوەڕی بە بوونیان نەبووە. بەڵام ئەگەر ئێسکەکانی دەوری ڕاڕەوی بیستن تەنک ببنەوە، یان کون ببن، ئەوا تووشی ئەم حاڵەتە دەبیتەوە. ئەوانەشی ئەم حاڵەتەیان ھەیە ھەمیشە مێشکیان ھیلاک و بێ تەرکیزن، ھیچ کات ناتوانن بچنە خەوی قووڵ و پشوو بدەن. بەڵام خۆشبەختانە چارەسەری ھەیە بە شێوەی نەشتەرگەریی بۆ ڕاڕەوی بیستن.

 

چوارەم: پوکانەوەی ئێسکەکان

ئەم حاڵەتە بە (Gorham Stout Disease) دەناسرێت، تیایدا ئێسکەکان لە خۆ نوێ کردنەوە دەوەستن و کەم کەم دەپوکێنەوە، ئێسک یەکێکە لەو ئەندامانەی ئەگەر زیانیان پێبگات دەتوانن خۆیان چاکبکەنەوە، بەڵام لەم حاڵەتەدا چاکبوونەوە نییە و تەنانەت کەسەکە ھەر ئەوەندە دەزانێت ئێسکێکی ساخی جەستەشی کەل بووە، وەک ئێسکی سەر جومگەکان یان ھەر شوێنێکی دیکە و ھۆکارەکەشی تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

 

پێنجەم: ئازاری توندی بێ ھۆکار

دەکرێت تووشی ھەر شوێنێکت ببێت، لە رووداوی بچوکی وەک ھەڵپلانی پێ، یان بریندارییەکی بچوک ئازارێکی بە سوێ و بۆ ماوەیەکی درێژ دەچێژیت، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت (Complex Regional Pain Syndrome) و ھیچ کەس نییە لە دنیادا حەز بە تاقیکردنەوەی بکات. ھۆکارەکەی شێواوییەکە لە دەمارە گەیەنەرەکانی ئازاردا کە بە شێوەی نائاسایی بەرامبەر ھەر ئازارێک ھەستیار دەبن و ھەزاران جار لە دۆخی ئاسایی شەپۆلی کارەبایی بۆ مێشک دەنێرن ئەگەر ھەست بە شتێکی تەنانەت زۆر بچوکیش بکەن، وەک ئەوەی دڕکێک بچێت بە پێتدا وەک ئەوە لێکیدەدەنەوە فیشەک بەر پێت کەوتبێت.
خودا ھەموو لایەکمان پارێزراو بکات.

تەندروستی

گیراوەیەکی ئاسان و خێرا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەنکی قژیان هەیە، تا پڕ و جوانی بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی ئاسان و خێرا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەنکی قژیان هەیە، تا پڕ و جوانی بکات:

 

پێداویستیەکان:

– ١ کەوچکەجا زەردەچەوە

-٥٠ میلیلیتر زەیتی ڕوەکی

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان

-هەردوو پێکهاتەکە جوان تێک  وەربدە  تا گیراوەیەک دروستدەبێت، دواتر گیراوەکە بدە لە قژت و لێبگەڕێ بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش لە هەفتەیەکدا ٢ بۆ ٣ جار کارەکە دوبارە بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن چارەسەری (کیسی چەوری دەکەیت) لە سەر پێستت؟ هۆکاری ئەو کیسە چییە؟

خێزان

کیسی چەوری  بەهۆی دەردانی ماددەی چەوری (زهم) لە جەستەدا وبەتایبەتیش لە نزیک چاو و  گوێچکە و لوت و ملدا دروستدەبێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کیسە دەتوانیت چەند کەرەستەیەکی سروشتی بەکاربهێنیت کە کاریگەریەکەیان خێرایە ئەوانیش:

 

-چاو و شیر

-کیسێکی چا بکەرە شیرەوە و لەسەر کیسە چەوریەکە دایبنێ، هەوڵبدە شەو تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە بۆئەوەی لای بدات.

 

-هەنگوین

-کەمێک هەنگوین لەگەڵ گیای تەڕدا تێکەڵبکە و چەند قاشێک مۆزیشی تێبکە بۆ ئەوەی ببێتە گیراوەیەک، دواتر بیکەرە سەر کیسەکە.

 

-سرکە

-دەتوانیت بە لۆکەیەک سرکەی سێوی لێبدەیت، کە کاریگەرە بۆ لابردنی کیسەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٤ جۆری ستیان کە خراپە بۆت و ٧ جۆری دیکە کە هیچ کێشەی نییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٤ جۆری ستیانە کە خراپە بۆت و نابێت لەبەری بکەیت، هاوکات بۆ بەرچاوڕوونی ٧ جۆری دیکەی ستیانمان داناوە کە هیچ کێشەی نییە و دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

ئەو جۆرە ستیانەی کە خراپە و نابێت بەکاری بهێنیت

 

-ستیانی تەسک یاخود گەورەتر لە قەبارەی خۆت

– ئەو ستیانەی کە هیچ لۆکەی تێدا نییە و ١٠٠٪ لە قوماشی دەستکرد درووستکراوە

– ستیانی پلاستیکی

– ستیانی لەزگە، چونکە ڕێگەی هەناسەدان نادات بۆ پێست

 

ئەو جۆرە ستیانەی کە بەکارهێنانیان ئاسایی و تەندرووستە

 

-ستیانی پشتدار

ستیانی کلاسیکی بوڵێت (شێوە گولەیی)

– ستیانی بێ شان

– ستیانی پان

– ستیانی پوش ئەپ (سنگ بەرز دەکاتەوە)

– ستیانی وەرزشی

– ئەو جۆرە ستیانەی کە لە پێشەوە دادەخرێت

 

جۆری وەستانی ستیانەکان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان