ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

یانزە نیشانە کە دەری دەخات شەکر لە جەستەدا زۆر زۆرە!


خێزان
ئەمەی خوارەوە یانزە نیشانەیە کە دەری دەخات شەکر لە جەستەدا زۆر زۆرە و پێویستە وریا بیت:

 

-هەرچەندە هێندەنابێت نانت خواردووە، بەڵام جەستەت هەست بە تێری ناکات و لاوازیت.

 

-تێرخەونابیت و بەردەوام جەستەت ماندوو دیارە هەرچەندە زۆریش خەوتبیت.

-ڕێژی میزکردنت زۆر زۆرە بەهۆی ئەوەی کە گورچیلە ناتوانێت بە باشی شلەمەنیەکان وەربگرێت و دەری دەداتە دەرەوە.

-دەمت وشکە و هەرچەندە ئاودەخۆیتەوە هەست بە تونیەتی دەکەیت.

-کاتێک ڕێژەی شەکرە بەرز دەبێتەوە، کێشی جەستە ناڕێکدەبێت و نائاسایی دادەبەزێت.

-ڕێژەی بەکتریا و ژەهرەکان زیاددەبێت و زیاتر توشی نەخۆشییە هەناویەکان دەبیت.

-پێستت بەردەوام وشکە

-ئاستی لەبەرکردنت زۆر خراپدەبیت و شتەکانت بیردەچێتەوە.

-توانای سەرجێیی و ڕەقبونی چوک ناهێڵێت.

-کاتێک برینێک لە جەستەدا دروستدەبێت زۆر بە هێواشی چاکدەبێتەوە.

-توانای چاوەکانت لاوازدەبێت و بە تەڵخی دەبینیت.

ریکلام

تەندروستی

چەند خوویەکی ناتەندرووست کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی ناتەندرووستە کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت:

 

-دانانی جزدان لە گیرفانی پشتەوە و دانیشتن لەسەری کە زیانی بۆ پشتت هەیە

 

-خواردن بەخێرایی کە وادەکات کەمتر سوود لە خواردنەکە ببینیت و هۆکارە بۆ قەڵەوی و ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەکات

-بەکارهێنانی گوێپاکەرەوە کە هۆکارە بۆ هەوکردنی گوێچکە و بەکتریاکان دەباتە ناوەوەی گوێ

 

-دەستشتن بە ئاوی شلەتێن کە وادەکات بەکتریاکان زیاتر بمێننەوە و باشترە ئاوی سارد بەکار بهێنیت

 

-دانیشتنی زۆر هۆکارە بۆ درووستبوونی ئازاری پشت و مل

-خواردنی سوێر بە ڕێژەی زۆر کە هۆکارە بۆ بەرزی پەستانی خوێن و شێرپەنجەی گەدە

-خواردنەوەی ئاوی دەبە لە کاتی گەرم، لەکاتێکدا بەرکەوتنی تیشکی خۆر وادەکات پلاستیکی دەبەکە ماددەی ژەهراوی درووستبکات.

-بردنی مۆبایل بۆ ناوجێگا کە وادەکات خەوی تەندرووست لەدەستبدەیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ نیشانە دەیسەلمێنێت قەلەقی و ڕاڕاییەکەت لە سنور دەرچووە و بۆتە نەخۆشی


خێزان

هەموو مرۆڤێک بە ڕێژەی کەم تا زۆر قەلەقی و ڕاڕایی تێدایە، کە ئەوەش لە شتەکاندا و لە سنورێکدا بەسوودە بۆ ئەوەی یەکسەر بەبێ بیرکردنەوە کار نەکەین، بەڵام کاتێک ئەو قەلەقیە لە سنوور دەردەچێت، ئیدی دەبێتە نەخۆشی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانی ئەو نەخۆشیە دەرونییەیە:

 

-توانای خەوتن نابێت و خەوت لێناکەوێت بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراو هەبێت.

-بەهۆی قەلەقیەکەوە دەتەوێت ئیدی هەموو شتێک پێرفێکت بێت و ئەوەش لە خەڵک چاوەڕوان دەکەیت، زۆرجار شتەکانیان نائاسایی دەردەکەوێت.

-قەلەقی کاریگەری لەسەر لایەنی فیزیکی جەستە هەیە و هەست بە ئازار دەکەیت لە تەواوی جەستەدا.

-خووی جۆراوجۆرت بۆ درووستدەبێت، وەک نینۆک خواردن، چاو تروکان، گاز لە لێو گرتن، دەست لە ڕوخسار دان، یاریکردن بە قژت بەشێوەیەکەی نائاسایی و بەردەوام.

-زۆرجار قسە و گفتارەکانت بە جۆرێکن کە خەڵکی دەوروبەرت لێت تێناگەن.

-ڕەخنە گرتنت لە خۆت زۆر زیاتر دەبێت و بەردەوام لۆمەی خۆت دەکەیت، ئەوەش دۆخەکە خراپتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خاڵیکی گرنگ کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و  پێویستە بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت:

 

– پاکوخاوێنی لە هەموو شتێک گرنگترە و پرسیار لە خاوەن ئارایشتگاکە بکە تا بزانیت کە لە کوێدا کەرەستەکان هەڵدەگرن و دڵنیابە لە پاکیەکەی.

– هەندێک لەو بەرهەمانەی بۆ پڕکردنەوەی برۆ بەکاردێت هەستیاری درووستدەکەن، بۆیە بەر لەوە بپرسە و بزانە کە چ مادەیەکت بۆ بەکار دەهێنن.

– هیچکاتێک بە تاتۆ و مایکرۆبلەدینگ برۆ دامەنێ، تەنها لە کاتێکدا نەبیت کە بەدوای هەوکردن و کێشەی تەندرووستیدا بگەڕێیت.

– مەرج نییە هەر بە قسەی ئارایشتکارەکە بکەیت لە شێوازی برۆتدا و خۆت حەزت لە چی بوو بڵێ بەوجۆرە بۆم دابنێ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان