ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کەژاڵ ئەحمەد: نیوەی کورد بۆ هاوسەرگیری موساڕەحەیان کردووم!

خێزان

خانمە شاعیر کەژاڵ ئەحمەد  لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا چەند نهێنیەک لەبارەی هاوسەرگیریەکەی ئاشکرا دەکات.

کەژاڵ ئەحمەد ئاماژەی بەوە داوە کە کاتێک شووی کردووە بە پیاوێکی ئوردنی لە دادگای سلێمانی گرێبەستی مارەکردنیان کردووە و لە گرێبەستەکە ئەو پیاوە وەک کەسێکی (جیابوەوە) لە هاسەرەکانی دیکەی ناوی هاتووە، هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەو پیاوە هەستێکی پێداوە کە هیچ پیاوێکی دیکە نەیتوانیوە ئەو هەستەی پێبدات.

کەژاڵ ئەحمەد وتشیوتی”ئەوانەی قسە لەسەر هاوسەرگیریەکەمان دەکەن بە خراپ بەشێکی بەهۆی ئەوەوەیە کە کاتی خۆی من ئەوانم ڕەتکردۆتەوە، چونکە من پێشتر وتوومە لە سەرەتای دەرکەوتنمدا نیوەی کورد   موساڕەحەیان کردووم.

ریکلام

هەواڵەکان

یەکەم گومانلێکراوی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریایی باکور گوللەباران کرا

خێزان

حکومەتی کۆریایی باکور ڕێوشوێنی توندی گرتۆتە بەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا و بە فەرمیش ڕایگەیاندووە کە یاسای سەربازی جێبەجێ دەکرێت بەسەر ئەو کەسانەدا کە لە ڕێنماییەکان لادەدەن.

 

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە ڕۆژی ١٣ شوبات، کارمەندێکی فەرمی حکومەت پاش ئەوەی لە چین گەڕاوەتەوە، گومانی ئەوەی لێکراوە کە توشبووی ڤایرۆسەکە بێت بەتایبەت کە نیشانەکانی تێدا دەرکەوتووە، هەر بۆیە بە فەرمانی کیم جونگ ئوی سەرۆکی ئەو وڵاتە بە ڕێگای گوللەبارانکردن لە سێدارە دراوە.

کۆریایی باکورد ١٤٠٠ کیلۆمەتر سنوری زەمینی لەگەڵ چیندا هەیە، بەڵام تا ئێستا ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بڵاونەبۆتەوە ئەمەش بەهۆی ڕێکارە توندەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە کە بەجۆرێکە هەر هاوڵاتیەک لێی لابدات لەسێدارە دەدرێت.

 

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریاش کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردۆتەوە کە کارمەندانی تەندرووستی  کۆریای باکور بەدیار دەکەون کە ناوچە گشتیەکان پاکدەکەنەوە.

هاوکات حکومەتی ئەو وڵاتە زۆرێک لە شوێنە گشتیەکانی داخستووە و چونە دەرەوەی هاوڵاتیانیشی لە ماڵەکانیان سنوردار کردووە، جگە لەوەی پێویستە لەکاتی چونەدەرەوەدا ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن ئەگەر نا گوللەباران دەکرێن.

 

کۆریایی باکور بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا،  هەموو گەشتە ئاسمانی و زەمینیەکان و هێڵی شەمەندەفەری لە وڵاتەکەدا ڕاگرتووە، جگە لەوەی هەموو دیبلۆماتکارە بیانیەکانی وڵاتانی دیکەی خستۆتە نێو پارێزبەندی تەندرووستیەوە و ناتوانن لە کونسوڵخانەکانیان بێنە دەرەوە و داواکاری وڵاتەکانیشی بۆ گەڕاندنەوەی دیبلۆماتکارەکان ڕەتکردۆتەوە، هاوکات هەموو سەردانێکی کەسانی بیانیشی بۆ وڵاتەکە ڕاگرتووە.

جگە لەوەش سەرجەم ئەو کەرەستانەی لە سنورەکانەوە دێنە وڵاتەکەوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە شوێنێکی چۆڵدا دادەنێن، پاشان بەکاری دەهێنن، هەموو کۆبونەوەیەکی خەڵک و خوێندنگە و پرسە و سەردانی شوێنە گشتیەکانیشی بۆماوەی ١ مانگ قەدەغەکراوە  و بەردەوامیش کارمەندانی حکومی بە کۆڵانەکانی وڵاتەکەدا دەگەڕێن و ڕێنمایی تەندرووستی بڵاودەکەنەوە.

 

لە ڕاگەیاندنەکانی کۆریایی باکوردا وەک هەمیشە وانیشان دەدرێت کە کەرتی تەندرووستی وڵاتەکە زۆر پێشکەوتووە و سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ کۆرۆنا، تەنانەت ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە داوە کە هاوکاری تەندرووستیان پێشکەشی چین کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

 

وێنەی کارگەی دروومانی Songyo  لە کۆریایی باکور، کارمەندان ماسک درووستدەکەن و دواتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بوک و زاوایەک لە ڕانیە بە دەمامکەوە وێنەکانیان دەگرن

خێزان

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کچ و کوڕێک لە شاری ڕانیە وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیریان بە دەمامکەوە دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە.

ئەو بوک و زاوایە لەبارەی وێنەکانیانەوە ئاماژەیان بەوە داوە کە ئامانجیان لەم کارە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە بۆ ئەوەی خۆپارێزی بکەن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چونکە وەک خۆیان دەڵێن “خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن”

لە ماوەی ڕابردوشدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانی دەمامک لە هەرێمی کوردستان سەری هەڵدا و نرخی لە بازاڕەکاندا زۆر بەرز بویەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بەهۆی کۆرۆناوە دڵنیا کامۆسی و سەیران عوسمان ڕێگەیان لێگیرا بێنەوە هەرێمی کوردستان

خێزان

بەهۆی کۆرۆناوە  هەردوو هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دڵنیا کامۆسی و سەیران عوسمان لە تورکیا گیران خواردوو ڕێگەیان پێنەدرا بێنەوە هەرێمی کوردستان ئەمەش بەهۆی ئەوەی خاوەنی پاسپۆڕتی ئێرانین.

 

دڵنیا کامۆسی لەبارەی ڕێگریەکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ڕاستە هەڵگری پاسپۆڕتی ئێرانین بەڵام ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە کوردستان دەژین و نەشچونەتە وڵاتی ئێران کە ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبۆتەوە، بەڵام لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگریان لێکراوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا.

لە پاش ڕونکردنەوەکەی دڵنیا وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو دوو هونەرمەندە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و کێشەکەیان چارەسەر کراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان