ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هەفتەی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی كەشناسان و بەڕێوەبەری ژینگە لە دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو، بەرزترین پلەی گەرما لەم هاوینەدا تۆمار دەكرێت.

ئەمڕرۆ پێنج شەممە، مەحمود عەبدوللـەتیف سەرۆكی كەشناسان و بەڕێوەبەری ژینگە لە دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”مێژووی ژینگە لە عیراق تەئكید لەسەر گەرمترین تەوژمی گەرما دەكاتەوە لە مانگی حوزەیراندا، بە جۆرێك ئەو تەوژمە لە چەند ڕۆی داهاتوودا دەستپێدەكات و بە گەرمترین دادەنرێت لە مێژووی مانگی حوزەیراندا لە عیراق”.

عەبدوللەتیف پێیوایە”پلەكانی گەرما لەم مانگەدا بەرزترین دەبێت بە درێژایی مێژووی وڵات”.

ئەو كەشناسە دەڵێت”نەخشەكانی توێژینەوەی كەشی جیهانی، پێشبینی دەكەن لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوودا بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تۆمار بكرێت، چاوەڕوانیش دەكرێت، لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست لە چوار شەممەی داهاتوودا كەمێك پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین بكات”.

بە وتەی مەحمود عەبدوللـەتیف”پلەی گەرما لە ناوچەكانی باشوور ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، و چاوەڕوان دەكرێت لە خانەقین و بەسرە و عەممار بگاتە (51-52) پلەی سەدی”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدای پایتەخت گەیشتە 47 پلە و لە شاری بەسرەش 49 پلەی سەدی تۆماركرا.

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاپۆرتێكی لەسەر بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: “ڕۆژی هەینی كەشوهەوا فێنك دەبێت”.

بژار ئەكرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە،لە ئەمڕۆوە دوو شەممە تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و سبەی سێ شەممە پلەكانی گەرما بە پلەیەك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە و ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە پلەكانی گەرما بە نزیكەی دوو پلەی تر بەرزتر دەبێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ناوچەكانی باشووری هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای لە سەرووی 46 پلەی سیلیزی دەبێت لە ماوەی ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەدا و سەنتەری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراوی دەگاتە 44 پلە و سلێمانی و دهۆك 42 و كەركوك 46 پلە و هەلەبجە 43 پلە.

جەخیشی كردۆتەوە، ئەم بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی هەینی كۆتای دێت.

دەشڵێت: “ڕۆژی هەینی بارستە هەوایەكی تا ڕادەیەك قێنك لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەك زۆربەی ناوچەكەمان پلەكانی گەرمای لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت” .

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەجۆرێك لە شارەكانی (میسان، ناسرە، موسەنا و بەسرە) دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و سەرووتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەزگای ناوەندی جیهانی بۆ بوومەرزەزانی ڕایدەگەیەنێـت، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە سنوری نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا.

دەزگای ناوەندی جیهانی بۆ بوومەرزەزانی ( csem emsc) لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە، كاتژمێر 7:52 خولی ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی حوزەیرانی 2019 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بەپێوەری ڕێختەر سەرپێڵی زەهاوی سەر سنوری نێوان عیراق و ئیرانی هەژاند.

ڕاشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەكە 60 كم بووە لە دووری 16 كم لە سەرپێڵی زەهاو هەروەها 170 كم لە بەغدای پایتەخت و 95 كم لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوور بووە.

محەمەد كەمال لە شارۆچكەی كەلار بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕوویداوە و بە تەواوی هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

وتیشی، “بوومەلەرزەكە ماوەكەی زۆر كورتخایەن بووە و تا ئێستا هیچ زیانێكی نەزانراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە سنووری سلێمانی 100 دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵ كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-ش دەڵێت: “لە قەرەداغ و پیرەمەگرون نزیكەی (100) دۆنم پووش و پاوان سووتاون و (3) هاووڵاتی دەستگیركران”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگریكی بەرفراوان لە گوندی ( باخان)ی سنوری قەرەداغ كەوتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاند، بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنورەكە و ئاگركوژێنەوە توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیانی ئاگرەكە (40) دۆنم لە پووش و پاوان سووتاون و بەو هۆكارە (3) هاووڵاتی دەستگیركران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

ئاشكراشی كرد، ئاگرێك لەگوندی (بیران)ی سەر بەشارۆچكەی پیرەمەگرون كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و ڕێگە لەزیاتر تەشەنەكردنی ئاگرەكە بگیرێت.

دەشڵێت: “زیانی ئاگرەكە (50) دۆنم لە پووش و پاوان سووتاوە و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان