هەشت نیشانە دەريدەخات كێشە لە نۆزڵەكانی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە


نۆزڵەكانی ئۆتۆمبێل، یەكێكە لە پێكهێنەرە سەرەكییەكانی میكانیكی و كارەبایی ئۆتۆمبێل و كاری دابه‌شكردن‌ و ڕێكخستنی سوته‌مه‌نییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ كارپێكردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل.

نۆزڵ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هێزی بزوێنه‌ر ‌و هه‌ر گرفتێك له‌نۆزڵه‌كاندا ڕووبدات، ئه‌وا ئۆتۆمبێل په‌كی ده‌كه‌وێت ‌و هێز‌و خێراییه‌كی كه‌م ده‌بێته‌وه ‌و ئه‌گه‌ریش گرفته‌كه‌ زۆربێت، ئه‌وا ئۆتۆمبێل كار ناكات.

نۆزڵه‌كان به‌پێی جۆری ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرێن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش هه‌ر پستۆنێك یه‌ك نۆزڵی هه‌یه‌، واتا قه‌باره‌ی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل ژماره‌ی نۆزڵه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و به‌پێی ستانداردی جیهانی، ده‌بێت نۆزڵ له ‌(60) هه‌زار كیلۆمه‌تردا تێست بكرێت، كه‌ ئه‌ویش به‌ئامێری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كرێت.

ئەو نیشانانەی دەریدەخەن كێشە لە نۆزڵەكان هەیە:

1- خاوی و كێشە لە ئیشپێکردنی بزووێنەری ئۆتۆمبێل بەتایبەت لە بەیانی زوودا.

2- لاوازی لە هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلەکە وەڵامدانەوەی باشی نابێت لەكاتی پێلێنان لە سلێكتەری بەنزین.

3- دەرکەوتنی لەرزین لە ئۆتۆمبێل و بزوێنەردا.

4- بزوێنەر بە پچڕ پچڕ دەوەستێت و زۆر هەستی پێدەکرێت.

5- دەرکەوتنی بۆنی بەنزین لەناو کابینەی ئۆتۆمبێلدا، کە ئەو سووتەمەنیەیە، کە ئۆتۆمبێلەکە نەیتوانیوە پڕۆسەی سووتانی خۆی تەواو بکات.

6- دووکەڵی ڕەش لە غازی ئۆتۆمبێلەکە دێتە دەرەوە.

7- زیادبوونی بەرچاوی بەکارهێنانی سووتەمەنی.

8- بزوێنەر هەندێک جار بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەكار دەوەستێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناتوانێت سووتەمەنی ڕابكێشێت.

ژمارەیەك خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
پێشت ژمارەیەك خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
ياریزانەكانی ئێران سرودی نیشتمانییان نەوتەوە
دواتر ياریزانەكانی ئێران سرودی نیشتمانییان نەوتەوە