ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ..قوباد تاڵەبانی داوایەكی سەیر لە سەركردەیەكی دیاری هەرێم دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ژینگەدا وەك تەحەدایەك نەمامێك دەڕوێنێت و داواش لە سەركردەیەكی دیاری هەرێمی كوردستان دەكات ئەویش نەمامێك بڕوێنێت.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردوەتەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای دەستخۆشی لە تەحەدای گەنجان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، من نەمامێك دەڕوێنم و شارێك سەوز دەكەم.
ناوبراو دوای چاندنی نەمامەكە، ئاشكرایكرد، زۆر بیرم لێكردەوە بەڵام دواجار داوا لە دوو كەس دەكەم ئەوانیش یەكی نەمامێك بڕوێنن كە بریتین لە بەڕێزان مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و دكتۆرە چۆمان هەردی كچی گەورە شاعیر كورد ئەحمەد هەردی.

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە سیستمی ئینگلیزی لە قۆناغێكی خوێندن هەڵدەوەشێنێتەوە

خەڵك – ئارام سەردار

وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی سیستمی ئینگلیزی و دەوامی مامۆستایان چەند بڕیارێكی ڕاگەیاند.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ۱۹ی ئاب یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو و تێیدا چەند بڕیارێكیان دەركرد و كە یەكێك لەبڕیارەكان دەست بەكاربوونی مامۆستایان بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندن كە لە ۱ی ئەیلولی ۲۰۱۹ دەست پێ دەكات و۲۱ی ئەیلولیش یەكەم ڕۆژی كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان دەبێت.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەشڵێت،” لیژنەیەك پێكدەهێنن بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتین و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی كارگێڕی بۆ پەروەردەی قەزاكان و لەگەڵ پێوەری چاودێری كردنی پێویست، و هەروەها لێژنەیەك بو پێداچوونەوە بۆ میلاكاتی مامۆستیان ڕێكخستنەوەیان لەناو سەنتەری شارەكان بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰-۲۰۲۱ پێكدەهێنن”.

ئالان حەمە سەعید ڕاشیگەیاند، لێژنەیەكی تر پێكدەهێنن و بڕیاریانداوە بەسیستەمی ئەلكترۆنی و دانانی بانكی پرسیارەكان كە لەماوەی چوار مانگ پرسیارەكان بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی ۱۲ دادەنرێن و ئامادەكارییەكان تەواو دەكرێن، هەروەها ڕێگەش نادرێت پەیمانگا پیشەییەكان خولی بەهێزكردن بۆ بابەتەكانی خوێندن بكەنەوە.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارێكی تریانداوە كە سیستمی ئینگلیزی بۆ خوێندنی بابەتی بیركاری و زانستە گشتییەكان بۆ خوێندنی بنەڕەتی هەڵبوەشێننەوە كە لە ۲۰۱٥-۲۰۱٦ دەستی پێكردووە، بۆ بەهێزكردنی زمانی ئینگلیزی و خوێندن كاردەكەن هەماهەنگی دەكرێت لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، و چەند بڕیارێكی تریش لەباری پێداچوونەوە بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە ۱٤ی ساڵی ۲۰۱۲ و ڕێنمایی ژمارەی ۱ی ۲۰۱٦ی باخچە و پەیمانگا ناحكومییەكان و پێویستە ئەو یاسایە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا هاوكاری سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كاروانێكی نوێی یارمەتی سەربازی و لۆجستی ئەمریكایی، كە لە 60 بارهەڵگر پێكهاتبوون، دەچنە ناوچەكانی ژێر دەستی (پەیەدە) لە خۆرهەڵاتی سوریا.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان، كاروانەكە لە عیراق و لە مەرزی سنوری سمێلكاوە بەرەو ناوچەی خەراب عەشق لە باشووری شاری كۆبانێ‌ بەڕێكەوتووە.

بە وتەی سەرچاوەكان، كاروانەكە ئامێری هەڵكەندن و مۆلیدەی كارەبا و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل و عەمباری سووتەمەنی و چەندان بارهەڵگری داخراو پێكهاتوون كە “پێدەچێت چەك و تەقەمەنییان تێدا بێت”.

سەرچاوەكان دەڵێن، نزیكەی مانگێكە 450 بارهەڵگری یارمەتی ئەمریكایی گەیشتوونەتە عەمبارە سەربازییەكانی خەراب عشق لە ڕۆژئاوا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە توركیا و پەكەكە دەكات، ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیان و تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان بكەن و چیتر نەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەك برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.

دەشڵێت: “حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوخەمی لەگەڵ زیانلێكەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەكات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان”.

لە ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتدا هاتووە، “داوا لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیانمان و تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان بكەن و چیتر نەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان”.

دەقی راگەیەندراوەكە:

داوا لە حكومەتی توركیا و چەكدارانی پەكەكە دەكەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەك برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێكەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەكات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانكاتدا داواش لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بكەن و چیتر نەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

19 ی ئابی 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان