ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەگەر لەكەسێك توڕەبووی لێی ببورە
مامۆستایەكی ئایینی، خودا لەو كەسانە خۆش نابێت سیلەی ڕەحمیان پچڕاندووە

خەڵك-ئارام سەردار
مامۆستایەكی ئایینی ڕایدەگەیەنێت، خودای گەورە فەسادی و گەندەڵی و بێ دینی بەستۆتەوە بەو كەسانەی سیلەی رەحم دەپچڕێنن، داواش لەموسڵمانان دەكات كەوا لەجەژنی ڕەمەزاندا لەگەڵ یەكتر ئاشت ببنەوە

دكتۆر لوقمان جامعی، پێشنوێژ و ووتار خوێن سەبارەت بەو كەسانەی لەیەكتر نابوورن تەنانەت لە جەژنیش بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پچڕاندنی سیلەی ڕەحم هێندە خراپ و مەترسیدارە، كەوا خودای گەورە فەسادی و گەندەڵی و بێ دینی بەستۆتەوە بەو كەسانەی سیلەی ڕەحم دەپچڕێنن.

دەشڵێت، “پێغەمبەری خودا (د.خ) لەفەرموودەیەكدا دەفەرموێت؛ ڕۆژانی دووشەممە و پێنچ شەممەی هەموو هەفتەیەك خێر و چاكە و پاداشتی هەموو موسڵمانان بەرز دەكاتەوە و خودا لێیان خۆش دەبێت، تەنها لەو كەسانە خۆش نابێت كەوا سیلەی ڕەحمیان پچڕاندووە”.

ئەو مامۆستا ئایینیە داواش لەموسڵمانان دەكات كەوا لەجەژنی ڕەمەزاندا لەگەڵ یەكتر ئاشت ببنەوە و لەیەكتر ببورن، چونكە ئایینی ئیسلام ئایینی رەحمەت و تەبایی و برایەتی و بەرەكەتە.

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا وادە بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری دەكات و دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدەین”.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دوای بەشداری كردنی لە پرسەی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لە هەفتەی داهاتوو كاتی بەستنی كۆنگرە یەكلادەكەینەوە”.

سەبارەت بە خۆهەڵبژاردنەوەی وتی، “تاوەكو ئێستا دیارنییە و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەم”.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە مانگی ڕابردوو بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت و ئەنجوومەنی باڵای مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حزبەش پێشنیاری كرد ڕۆژی “شەهیدانی یەكێتی”، كە (21-11)یە كۆنگرە ببەسترێت و دواتریش ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە پشتیوانی بۆ دیاری كردنی ئەو ڕۆژە بۆ بەستنی كۆنگرە دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەنزیك زانكۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەهۆیەوە دوو ژن و پیاوێك بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب، لەفلكەی زانكۆی گەرمیان دوای ئەوەی شۆفێرەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەوهۆیەوە شۆفێرەكە و دوو سەرنشین بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی شارەدێی باوەنور ڕۆشتووە، بریندارەكان پیاوێك و دوو ژنن.

ئاشكراشی كردووە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ وەزیرێكی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان چوونە ناو بەڕێوەبەرایەتییەك

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چووە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24-8-2019 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد بۆ ئاگاداربوون لە میكانیزمی چۆنیەتی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی و ڕەوشی تاقیكردنەوەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دواتریش بەیاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و مامۆستا بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەكانیان بەسەركردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان