ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

عەلی خامنەئی؛ فێڵە سیاسییەكەی ئەمریكا ناتوانێت بەرپرسانی ئێرانی و گەلەكەی بخەڵەتێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەڕووی بەرنامە موشەكییەكەوە وڵاتەكەی گەیشتۆتە خاڵی ئارامی دەشڵێت،”ئەو فێڵە سیاسییەی ئەمریكا دەیەوێت ئەنجامی بدات ناتوانێت بەرپرسانی ئێرانی و گەلەكەی هەڵبخەڵەتێنێت”.

عەلی خامنەئی، ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، تاران هەڵناخەڵەتێت بە پێشنیارەكەی دانۆڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ وتوێژكردن لەگەڵیدا و دەستبەرداری بەرنامە موشەكیەكەی نابێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەڕووی بەرنامە موشەكییەكەوە، ئەوان دەزانن ئێران گەیشتووینەتە خاڵێك كە ئارامیمان پێدەدات، دەیانەوێت ئەوەمان لێبسەنن، بەڵام هەرگیز سەركەوتوو نابن، چونكە ئەم فێڵە سیاسییە ناتوانێت بەرپرسانی ئێرانی و گەلی ئێران هەڵبخەڵەتێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سزاكانی ئەمریكا بوونەتە هۆی دروستكردنی قورسایی بۆ سەر ئێرانییەكان، هەروەها داوای لە حكومەتی ئێران كرد باشكردنی ڕەوشی ئابووری وڵاتەكە ئەركی سەرەكییان بێت .

مانگی ڕابردوو گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران زیادیان كرد، ئەمەش ساڵێك دوای ئەوەی ئەمریكا لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ئێران كشایەوە و سزاكانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، هەفتەی ڕابردووش دانۆڵد ترامپ ئاشكراشیكرد ئێران هەلێكی لەبەردستدایە تاوەكو ببێتە دەوڵەتێكی مەزن بە هەمان سەركردایەتی، ئێمە نیازمان نیە ڕژێمەكە بگۆڕین، تەنها دەمەوێت ئەوەتان بۆ ڕوون بكەمەوە ئێمە نامانەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ناوەكیی.
voa

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 12 ملیۆن كەسی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 46 هەزار و 785 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 كەس و 133 هەزار و 972 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 8ی‌ تەمووزی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یۆنان 26 كۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ
یۆنان 26 كۆچبەری گەڕاندەوە سنووری ئاوی توركیا كە ویستبوویان بە شێوەیەكی یاسایی بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا 26 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركرد.

كۆچبەرەكان لەسەر دوو بەلەم بوون و ویستوویانە بەرەو ئەوروپا بچن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی یۆنان ڕێگرییان لێكرا و گەڕێندرانەوە بۆ سنووری دەریایی توركیا.

كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی ئیزمیر كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان