ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر بومەلەرزەكەی ئەم بەیانیە بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە بە گوڕەكانی 4.9 و 4.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 11كم بە دووری 29كم لە خانەقینی دا و هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە .

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 5-6-2019 لە كاتژمێر 6:36 و6:33 خولەك بومەلەرزەیەك لە خانەقینی دا .

ڕاشیگەیاندوە، هەردوو بومەلەرزەكە بە گوڕەكانی 4.9 و 4.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 11كم بە دووری 29كم لە خانەقینی دا و هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە.

ژینگە

تا 48 كاتژمێری دیكە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا هۆشداری دەداتە بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكەی دەرەوەی سلێمانی كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بێ‌ ئاو دەبن.

دەقی ئاگادارییەكە:
بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان سلێمانی بۆ ماوەی ٤٨سەعات كاركردن تێداو پاكردنەوەی وەرگری پڕۆژەكە هێڵی دووی ئاوی دوكان سلێمانی دەوەستێت بەوهۆیەشەوە گەڕەكەكانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و كازیوە و قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و پیرەمەگروون و بازیان و تەسلوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت تكایە ئاگاداربن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لەم ناوچانە باران دەبارێت
شەپۆلێكی هەوای فێنك عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی كەشناسی ئاماژە بە هەڵكردنی تەوژمێكی فێنك دەكات لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ سەر ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و دەشڵێت: “دوای ئەوە كەشێكی هاوینەی گونجاو دەستپێدەكات”.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو دۆخە ناسەقامگیری لە كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری ڕۆژئاوای وڵات دروست بووە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ئەوەش بەهۆی ئەو تەوژمە هەوایەی ڕۆژئاوا، كە تەوژمێكی نزمی ڕۆژئاوای توركیایە و چینەكانی سەرەوەی هەوای گرتۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەمشەو لە چەند ناوچەیەكی موسڵ و دهۆك باران و هەورەتریشقە دەبێت و نمە بارانیش لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەكی كاتی تەنیا تا یەك شەممە بەردەوام دەبێت، كە دەگاتە ترۆپك و پلەكانی ڕۆژانی پێشوو تێدەپەڕێنێت، ئاراستەی با جێگیر دەبێت و جارجاریش دەگۆڕێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پلەی گەرما لە لە ڕۆژی دوو شەممەوە ڕوو لە دابەزین دەكات و بەشێوەیەكی تەواو هەستی پێ‌ دەكرێت و پێدەچێت ئەو كەشە دوو تا سێ‌ ڕۆژ بخایەنێت.

وتووشیەتی، “بەڵام لە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوودا كەشێكی هاوینەی گونجاو دەبینین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات،  لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما، لە تێكڕای ناوچەكانی وڵات ڕوو لە دابەزین بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە” بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەكی كاتی تەنیا تا شەممە و یەك شەممە بەردەوام دەبێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەم ماوەیەدا پلەی گەرما لە كاتژمێرەكانی نیوەڕواندا لە شارەكانی باشوور بگاتە 49-50 پلەی سەدی، و لە شارەكانی ناوەڕاست 47-48 پلەی سەدی بێت، لە ناوچەكانی باكووریش لەنێوان 45-46 پلەی سەديدا بێت”.

ئەو كەشناسە پێیوایە، پلەی گەرما لە یەك شەممەی داهاتوودا دەگاتە ترۆپك و پلەكانی ڕۆژانی پێشوو تێدەپەڕێنێت، ئاراستەی با جێگیر دەبێت و جارجاریش دەگۆڕێت.

بە وتەی عەتیە”پلەی گەرما لە لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووەوە ڕوو لە دابەزین دەكات، بەڵام لە رۆژی چوار شەممەی داهاتوودا كەشێكی هاوینەی نایاب و زیاتر ڕوو لە مامناوەند دەبێت.

دابەزینی پلەی گەرما بە بۆچونی سادق عەتیە، بەشێوەیەكی تەواو هەستیپێدەكرێت و با جێگیر دەبێت و هەندێك جاريش ئاراستەكەی ڕوو لە باكووری خۆرئاوا دەبێت، ئەم كەشە دوو ڕۆژ یان سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان