ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان بوو لە ئێران و ناوچە شیعە نشینەكانی عیراق.

ڕۆژی دوو شەممە پێش دیاریكردنی ڕۆژی جەژن لەلایەن عیراق و بەشێكی لە وڵاتانی سوننە، حكومەتی ئێران ئاشكرایكرد، ڕۆژی چوار شەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت و لای خۆشییەوە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق ئەمڕۆ چوار شەممەی كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، ئەمەش لەكاتێكدایە وەقفی سوننەی عیراق دوێنێی بە یەكەم ڕۆژی جەژن ناوبرد.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش خوێندنی نوێژی جەژن لە موسەلای ئیمام ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە جیهانی ئیسلام دەكەین و ئاشكراشیكرد، ڕێپێوانی ڕۆژی قودس كارێكی گەورە بوو ئەم جووڵە گەورە موحاسەباتی دوژمنی تێكدا.

وتیشی”پرسی فەلەستین یەكێكە لە پرسە سەرەكییەكانی جیهانی ئیسلام، خەیانەتی هەندێ وڵاتی ئیسلامی بووەتە هۆی ئەوەی بە ئاشكرایی دژایەتی فەلەستین بكرێت”.

سەبارەت بە مامەڵەی سەدەش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەم مامەڵە هەرگیز دروست نابێت، ئەمە خەیانەتێكی گەورەیە دژ بە جیهانی ئیسلام.

لای خۆشییەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكدا وێرای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان بە هەموو موسڵمانانی جیهان بە تایبەت گەلی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، جەژنی ڕەمەزان جەژنی هاودڵی گەلان و دەركەوتنی دەسەڵاتی موسڵمانان و و درێژەی یەكگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامە.

وتیشی”یەكێك لە تایبەتمەندی و جوانییەكانی جەژنی ڕەمەزان، لایەنی هاودڵی و هاوڕیزییە، جەژنی ڕەمەزان جەژنی یارمەتی هەژارانە، دیدار لەگەڵ نزیكان، بە گشتی دەركەوتنی دەسەڵاتی موسڵمانان و درێژەی یەكگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامە.

ئاشكراشیكرد، موسڵمانان بە پشت‌بەستن بە تایبەتمەندی سازێنەر و هیوابەخشی ڕەمەزان و تێگەیشتنی بایەخی ڕاستەقینەی بەندەیی، بە ئاگرێكی بەتین و ڕووناك دەوڵەمەند دەبن كە بە بێ مەترسی لە تاریكی و سەخڵەتییەكان دەیانپەڕێنێتەوە.

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئێران زیانی 200 ملیۆن دۆلاری لێكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی یەكێتی بازرگانی ئێران ئاشكرای كرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتەوە ئێران نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

ئەمیر خەسرەو بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە چەندین شوێنی گشتی زیانیان بەركەوتووە و تەواوی زیانەكانیش نزیك دەبێتەوە لە 200 ملیۆن دۆلار.

پێشتر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات خۆپیشاندانی جەماوەری نییە و بابەتێكی ئەمنییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شا سەلمان: عەرەبستان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە ئامادەباشیدایە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعوودییە داوا لە ئێران دەكات دەست لە بیرۆكەی فراوانخوازیی ئاژاوەگێڕانە هەڵگرن، چونكە زیان لە گەلەكەیان دەدات.

سەلمان بن عەبدولعەزیز لە گوتارێكدا وتی “هیوادارین رژێمی ئێران، لایەنی حیكمەت هەڵبژێرێت و هەست بەوە بكات هیچ رێگایەك نییە بۆ دەربازبوون لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەریان، جگە لە دەستبەرداربوونی بیرۆكەی فراوانخوازیی ئاژاوەگێڕیی نەبێت، چونكە پێش هەر لایەك زیان لە گەلەكەی خۆیان دەدات”.

دەشڵێت “شانشینی سعوودیە بەدەست سیاسەت و هەڵسوكەوتەكانی رژێمی ئێرانەوە زۆر نەهامەتی چەشتووە، بەم دواییانە گەیشتووەتە شێوازێكی نوێ لە كردەی تێكدەرانە و بە ئەنقەست و دەیانەوێت هەموو دەرفەتەكانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا لە دەست بچێت”.

وتیشی “دەبێت رژێمی ئێران هەست بەوە بكات، لە بەردەم چەندین بژاردەی جددیدایە، بۆ هەر بژاردەیەك خۆی دەرەنجامەكانی لە ئەستۆ دەگرێت، شانشینی سعوودیە دەهۆڵی شەڕ ناكوتێ، ئێمە دەست بۆ ئاشتی راستەقینە درێژ دەكەین تا زیان بە كەس نەگات، لەگەڵ ئەوەشدا بە تەواوەتی لە ئامادەباشیداین بۆ ئەوە دژی هەر دوژمنكارییەكی ئێران پارێزگاریی لە گەلەكەمان بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان