ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
هەریەكە لە كەشناسی عیراق و هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانیان بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن بڵاودەكەنەوە و پێیان وایە لە ڕۆژانی جەژن پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام دواتر پلەكانی گەرما دادەبەزنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ چوار شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە بەجۆرێك لە بەغدا دەگاتە 46 پلە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەور و پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.

ئاشكراشی كردووە، كە دۆخی كەشوهەوا لە ڕۆژی شەممە وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەلام لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دادەبەزن.

هاوكات بەپێی دوو ڕاگەیەندراو، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، كە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە پلەكانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە و لە كەركوك دەگاتە 43 پلە و لە هەولێریش 42 پلە و ئاسمان ساماڵ و لە هەندێك ناوچەش پەڵەهەور دەبێت.

هەروەها لە ڕۆژی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێنێتەوە.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك  شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوای بەهارە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك بۆ وڵاتی توركیا، وڵاتانی شام و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 6 پلە دابەزیون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی پلە بە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی باشووری وڵات لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگەنە 50 پلە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ چوونە وەرزی نوێوە خێرایی با زیاد دەكات و لەكاتەكانی ڕۆژدا تۆز و خۆڵ بەرزدەبنەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ 3 پارێزگای عیراق (بەسرەِ و عەممارە و خانەقین) بەرزترین پلەكانی گەرما تۆمار بكەن و بگەنە 51 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان