ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نزیكەی 70 ئێزدی گەڕێنرانەوە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق نزیكەی 70 هاووڵاتی ئێزدی لە سوریاوە گەڕێنرانەوە ناو خاكی عیراق.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانراوە 70 هاووڵاتی ئێزدی لە كامپی ئاوارەكانی نیروز لە سوریاوە بگەڕێنرێنەوە بۆ شارۆچكەی شنگال لە باشووری پارێزگای نەینەوا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە ئەندامی 30 خێزانی ئێزدی بوون و بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ساڵی 2014 خاكی خۆیان جێهێشتووە و بەرەو سوریا هەڵاتبوون.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەئێستادا وردبینی بۆ بەڵگەنامە فەرمییەكانیان دەكرێت تاوەكو لەڕووی ئەمنییەوە لێیان دڵنیا ببنەوە.

عێراق

پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، پیاوێك لە دادگای كاروباریی كەسێتی لە كەرخی بەغدا، ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی چوونەدەرەوەی ژن و مێردێك لە ژووری توێژەری كۆمەڵایەتی لە دادگای كاروباری كەسێتی لە بەری كەرخ لە بەغدا،، پیاوەكە ژنەكەی خۆی بەرچەقۆداوە و بە سەختی برینداری كردووە”.

بە وتە سەرچاوەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە، تا ڕێكاریی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر و ژنەكەش بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دادوەریی كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پیاوەكە چەقۆكەی لە پێڵاوەكانیدا شاردۆتەوە و لە دوای مورافەعە و چوونەدەرەوە هێرشی كردۆتە سەر ژنەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی: پابەندین بەفەرمانەكانی مستەفا كازمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی سەربازیی فەڕمین و پابەندین بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق نیشاندا و دووپاتیشی دەكاتەوە، پەیوەندیان بەو مووشەكانەوە نییە كە ئاڕاستەی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەكرێن و بەدووریشە لەهەر ململانێیەكی سیاسی.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەش دەكات، هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە لەپێناو شێواندنی ڕای گشتییە لەبارەی ڕۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانی حەشدی شەعبی لەپاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.

حەشدی شەعبی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە هێزێكی سەربازیی فەڕمین و و پابەندن بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بەدامەزراوە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لاوێكی عیراقی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا دەدۆزێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی، دۆزینەوەی كەلێنێك لە پێگەی ئەلیكترۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەلایەن لاوێكی عیراقییەوە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی عیراقییەوە بڵاوكرایەوە”موئمیل ئەحمەد شەكیر ئەندامی تیمەكەیان، توانی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بدۆزێتەوە كە لێوەی هێرشبەر دەتوانێت فەرمان بە سێرڤەری ماڵپەڕەكە بكات و فۆڵدەرەكانی سیخوڕی هەڵبگرێت، وێڕای كۆنترۆڵكردنی دۆمینی لاوەكی پێگەكە Subdomain”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”شەكیر لەڕێی (هاككەر وەن) hackerone، زانیاریی لەبارەی كەلێنەكەوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناردووە، دواتر سوپاسیان كردووە و بەفەرمی دانیان بە بوونی كەلێنەكەدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان