ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆزەكانی باشووری عیراق بە هێزی دەریایی بەرەوڕووی یەكدی دەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پارێزگەی بەسڕەی باشووری عیراق هۆزەكان لە شەڕكردن لەگەڵ یەكدیدا پەنا بۆ هێزی دەریایی دەبەن.

بەپێی ئاژانسەكانی عیراق، شەڕێكی بێوێنە لەنێوان هۆزەكانی بەسڕەدا هەڵگیرساوە كە تێیدا بۆ یەكەمجار بەلەمی شەڕكەر بەكاردەهێنن بۆ هێرشكردنەسەر یەكدی.

بەپێی زانیارییەكان، هۆزێكی باكووری پارێزگەی بەسرە هێرشیانكردووەتە سەر هۆزێكی دیكە لە ناوچەی تەمیمیە لە كەناراوەكانی شەتولعەرەب.

 

 

عێراق

بە بەڵگەوە، نووسراوێكی هەواڵگری عیراقی لەبارەی سەردانی بەرپرسان بۆ ئیسڕائیل بڵاودەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نووسراوێكی دەزگای هەواڵگری عیراقی بڵاودەبێتەوە، كە تێیدا ڕەتدەكرێتەوە هیچ بەرپرسێكی عیراقی سەردانی دەوڵەتی ئیسڕائیلی كردبێت.

بەپێی نووسراوێكی دەزگای هەواڵگری عیراقی، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، “ئەو هەواڵانەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەوە سەبارەت بە سەردانی ئەندامانی خولی ئێستا و پێشووی پەڕلەمانی عیراق، درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە، ئامانج لەو كارەش دروستكردنی دووبەرەكی و ناكۆكی تایەفەگەرییە لەنێو كۆمەڵگەی عیراقی”.

ئەو نووسراوەی دەزگای هەواڵگری عیراقی، كە ڕەوانەی شەش پەڕلەمانتاری خولی ئێستا و خولی پێشووی پەڕلەمان كراوە تێیدا هاتووە، “ئیدی كوهین، نووسەری ئیسڕائیلی لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا نووسینێكی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە سەردانی نهێنی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراقی كردبوو بۆ ئیسڕائیل و ناوەكانیشی ئاشكراكردبوو”.

بە وتەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقی، “ئەو هەژمارەی نووسینەكەی تێدا بڵاوكراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیلەوە بەڕێوەدەبرێت و لە چوارچێوەی بەرنامەی برەودان بە جەنگی دەرونیە لە ناوچەكە و عیراق بە تایبەت و ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی و دروستكردنی ناكۆكی تایەفەگەرییە”.

لە 7ی كانوونی دووەمی 2019، ئیدی كۆهین، نووسەری ئیسڕائیلی، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسراوێكی بڵاوكردبووەوە و تێیدا ئاماژەی بە سەردانی نهێنی هەریەك لە (ئەحمەد جبوری، ئەحمەد جەربا، عەبدولڕەحمان لویەزی، عەبدولڕەحیم شەممەری، خالید مەفەرەجی، عالیە نوسەیف) پەڕلەمانتارانی عیراقی كردبوو بۆ ئیسڕائیل، كە دواتر هەرایەكی میدیایی لێكەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە بەغدا پشكنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ڕوفاتی ئەنفالكراوان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكرای دەكات، كە سەردانی تەرمی ئەنفالكراوەكانیان لەپزیشكی دادوەری عیراق كردووە و دەشڵێت: “پشكنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ڕوفاتی ئەنفالەكان دەكرێت”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەكرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە كارەكانی تیمی توێكاری و پشكنینی ئێسك و پروسكی ئەنفالكراوەكان لە پزیشكی دادوەری سەردانی تەرمی ئەنفالكراوەكانمان كرد لە شاری بەغداد.

دوای هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی سەماوە، كە ۱۷۱ تەرمی ژن و مناڵی ئەنفالكراوی تێدا دۆزرایەوە و دەرهێنران، تەرمەكان ئێستا لە پزیشكی دادی بەغدادن و پشكنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئێسك و پروسكەكان (۷٤) منداڵ و (۹۷) ژنن، پڕۆسەی پشكنین و توێكاری ئەم ئێسك و پروسكانە ماوەی مانگ و نیوێك دەخایەنێت بە وتەی پشكنەران، ئامانج لە سەردانەكەمان ئەمڕۆ ۲٠۱۹/۸/۱۹ بۆ ئاگاداربوون بوو لە كاروبارەكان و ڕاپەڕاندنی ئەركەكان.

ئاشكراشی كرد، كە سەردانەكەمان پێكەوە لەگەڵ پۆڵای شەهید سیروان بوو، بە سوپاسەوە لەلایەن د. زەید عەلی، بەڕێوبەری گشتی پزیشكی دادی عیراق پێشوازی كراین و كورتەیەكی لە كار و ئەركەكانی بۆمان ڕوون كردەوە، رێنیشاندەربوون بۆ بینینەوەی ئێسك و پروسكەكان لە هۆڵی كاردا و میكانیزمی كاركردن لەو ئەركەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە؛ پەڕلەمانتارێك بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكان پەڕلەمانتاریكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە، “زیا دوری، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراوە”.

زیاد دوری لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكاندا لە خولی پێشووی پەڕلەمان، نوێنەری پارێزگەی سەڵاحەدین بووە و پێشتر بڕوانامەی ماستەری لە زانستەكانی قورئانی پیرۆزدا بەدەستهێناوە و كاری وانەبێژی زانستە ئیسلامییەكانی كردووە لە سەڵاحەدین.

دوری لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 خۆی كاندید كرد لە پارێزگەی سەڵاحەدین و توانی دەنگی پێویست بۆ بوون بە پەڕلەمانتار بەدەستبهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان