ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

گەرموگوڕی خزمایەتی لە جیلی نوێدا ساردبۆتەوە

 

خەڵک ـ نزار جەزا
هەر جەژنێک لە ئایینی ئیسلامدا مایەی خۆشی و شادی و لێبوردەیی و دڵخۆشکردنی کەسانی دیکەیە، بەڵام تا ساڵ تێدەپەڕێت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ساردتر دەبنەوە و خێزانەکان لەچوارچێوەیەکی داخراودا جەژن بەڕێدەکەن.

جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی گەرمادا گەیشت، بەڵام خزمایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لەناو جیلی نوێ و بەشێک لەجیلی کۆندا گەرم نەکردەوە، بەڵکو هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەساردی تێدەپەڕێت.

ئازاد محەمەد، کە پیشەی پارێزەرە باسی لە ساردی جەژن کرد و ئاشکرایکرد، ئەو کۆڵانانەی پێیاندا ڕۆیشتوە تا سەردانی ماڵە خزمەکانی بکات چۆڵبوون و هێندەی تێبینی کردبێت، ئەم جەژنە بەساردی بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو پێیوابوو، ئەم خزمایەتیەی ئێستا هەیە بەهۆی کەسە بەتەمەنەکانەوە ماوەتەوە، ئەگەرنا گەنجەکان تەنانەت خزمەکانیشیان ناناسن، بۆیە تا ساڵ تێپەڕێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ساردتر دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە شادان نوری کە خوێندکاری زانکۆیە وتی:” زیاتر لە ساڵێکە چوینەتە گەڕەکێکی تازە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تێکەڵاویمان لەگەڵ دراوسێکانمان نییە، بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژن کەس نەهاتووە بۆ ماڵمان و خزمەکانیشمان لە دوانیوەڕۆیانەوە دەست بەسەردانی خزمان دەکەن”.

بەپێچەوانەی ئەوانی دیکەوە چیا محەمەد، باسی لەوەکرد، لەنزیک کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دراوسێ نزیکەکانی سەردانیان کردووە و لە پێش کاتژمێر هەشتەوە وردە وردە میوانەکانی دیکەش بەرەوام تاکو نزیکی نیوەڕۆ هاتوون، واتە بەگشتی جەژنێکی گەرم و گوڕیان بەڕێکردووە.

مامۆستایانی ئایینی بەردەوام جەخت لە جێبەجێکردنی سیلەی ڕوحم و گەردن ئازادی و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکەنەوە و بەتایبەتیش لە وتارەکانی پێش جەژندا ڕێنمایی موسوڵمانان دەکەن، کە سەردانی خزمان بکەن و گەردنی یەکتر ئازادبکەن.

مامۆستا ئەحمەدی قامیشی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی ناوچەی شینکایەتی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئایینی ئیسلام داوا دەکات کە خەڵک دڵخۆشبکەن و هەر پێکەنینێکیش خێرە و لەدوای ئەرکە ئایینیەکانیش خۆشی خستنە ناو دڵی خەڵکەوەیە بە هەر ڕێگەیەکبێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، پێویستە موسوڵمانان لە ڕۆژی جەژندا گرنگی بە خزمایەتی و گەرمکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بدەن.

یەکێک لە بنەماکانی پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان سەردانکردن و بەدەمەوەبونی خزمەکانە لەکاتی خۆش و ناخۆشییەکاندا، بەڵام وەک لوقمان قادر باسی دەکات، خەڵک ئێستا وای لێ هاتوە، کە سەردانی ماڵێک دەکات، تاکو ئەو ماڵە جارێک نەچێتەوە ئەو بۆ سەردانی ناچێتەوە، واتە بۆتە یەک بەیەک ، ئەمەش کارێکی باش نیە و نابێ لە خزمایەتیدا ئەم بابەتە بەهەند وەربگیرێت.

کورد لە کۆنەوە کۆمەڵێک کلتور و دابونەریتی جوانی بۆ نەوەکانی جێ هێشتووە، یەکێک لەوانە میواندۆستی و سەردانی خزمان و پتەوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە، بەڵام لە جیلی نوێدا ئەم بابەتە تا دێت بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت، ئەمەش بۆ داهاتوی کۆمەڵگەی کوردی باش نابێت، چونکە تاکو تاک و خێزانە جیاوازەکان پەیوەندییان پێکەوە پتەوتر بێت کۆمەڵگەش پتەوتر دەبێت.

ریکلام

راپۆرت

ئاسایشی عێراق لەمەترسیدایە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە داوای كرد هەرچی زووە سنورێك بۆ هێرشە بەردەوامەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هێزە بیانییەكان لە وڵات رابگیرێت.

محەمەد رەزا ئالحەیدەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی عێراق لە بەغدا وتی: عێراق ئاستەنگی مەترسیداری لە پێشە، پێویستە هەڵوێستی ئاشكراو بوێرانەی هەبێت، هەوڵ نەدات بۆ رازیكردنی هەندێك.

وتیشی: ئەو هێرشە رۆژانەییانەی دەكرێنەسەر نوێنەرایەتی و بارەگا فەڕمییەكانی دەوڵەت، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەكان مافی پارێزگارییان هەیە.

راشیگەیاند، عێراق خاوەنی سەروەرییە و دەستور و یاسای هەیە، بۆ هیچ لایەنێك نییە پێشێلی ئەو یاسا و دەستورە بكات یان دەستدرێژی بكاتەسەر، بۆیە دەبێت هەمووان روبەڕوی ئەو پێشێلكارییانە ببنەوە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد هێرشەكان ناوبانگی وڵات ناشیرین دەكەن و شكۆی لاواز دەكات لە ناوەندە جیهانییەكاندا.

داواشی لە سەرۆك وەزیران كرد لیژنەیەكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سەر نوێنەرایەتییە بیانییەكان و دامەزراوە عێراقییەكان پێك بهێنێت.

لە هەفتەكانی رابردوو هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هێزە ئەمریكییەكان زیادیكردووە لە عێراق و بوونە نیمچە ڕۆژانە.

ئەمریكا ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران، بۆیە مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق تاكو هێرشەكان رابگیرێن بە پێچەوانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دادەخرێـت.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی ئەمریكاش لە حاڵی كشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، ئەمریكا گورزی ئاسمانی لەمیلیشیا شیعەكان دەوەشێنێـت.

بەمهۆیەوە دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەیەكی بە سەركردەكانی شیعە كردووە و هۆشداریی و هەڕەشەكەی ئەمریكای پێداون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

زاواكەی ئەردۆغان هەرای ناوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا ئێستا زیاتر لە هەموو كەسێك مشتومڕی لەتوركیادا دروستكردووە و سیاسییەكانی دابەشكردووە بەسەر پشتیوان و دژیدا، بەڵام بوونە زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا نەیارەكانی زیاتركردووە بەتایبەت دوای قەیرانە یەك لە دوای یەكەكانی ئابووری و زاواكەی ئەردۆغانی روبەروی گەردەلولی ناڕەزایی كردەوە.

بایراك كێیە؟

بیرات بایراك لە 1978 لە ئیستەنبوڵ لەدایكبووە، كوڕی سادق بایراك سەرمایەداری ناسراوە، یەك برای هەیە لە خۆی گەورەترە بە ناوی سادق بایراك لە بنەڕەتدا خێزانەكەیان خەڵكی ناوچەی ترابزۆنن.

خوێندویەتی لە ناوەندی فاتح و دواتر لە زانكۆی ئیستەنبوڵ بەشی ئینگلیزی، لە 2002 بڕوانامەی ماستەری ئابووری لە زانكۆی پاس لە نیویۆرك وەرگرتووە و دكتۆرای لە زانكۆی قدیس حاس وەرگرتووە بەناونیشانی وزەی كارەبا لە رێگای سەرچاوەی وزەی جێگرەوەوە.

بایراك لە ساڵی 2004 لەگەڵ ئەسرای كچی ئەردۆغان هاوسەرگیری كردووە كە ئەو كات ئەردۆغان سەرۆك وەزیران بوو، ئەوكات ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكان ئامادەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی بوون لەوانە عەبدوڵڵا گول، بوڵەنت ئەرینج.

كارەكانی بایراك

كاری كردووە لە كۆمپانیای چالیك هۆڵدینگ لە ماوەی خوێندنی ماستەرەكەی لە 2002 تا 2006 وەك رێكخەری دارایی لە نوسینگەی كۆمپانیاكە لە ئەمریكا و لە 2006 گەڕاوەتەوە توركیا، كاریكردووە وەك جێگری بەڕێوەبەری كاروباری دارایی كۆمپانیای هۆڵدینگ و 2007 بووە بەبەڕێوەبەری هۆڵدینگ.

لە 2013 لە كەرتی تایبەتەوە چووە كەرتی گشتی وەك گۆشەنووس لە رۆژنامەی سەباح كاری كرد لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بانكی زانكۆی مەڕمەڕە لە ئیستەنبوڵ و ژمارەیەك پۆستیشی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەبووە.

چوونە نێو حكومەت

لە 2015 لە رێگەی ئەكەپەوە بەشداری كرد لە حكومەت وەك وەزیری وزە لە كابینەكەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ دەستبەكاربوو دواتر لە كابینەكەی عەلی یلدرمیش تا 2018 و هاتنەكایەی سیستمی سەرۆكایەتی بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان بەردەوام بوو و لەوێ بووە وەزیری دارایی و گەنجینە تا ئێستا.


دوو ساڵی رابردوو توركیا دوچاری گەورەترین قەیرانی دارایی بووە بەتایبەت هاوینی 2018 بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركی كە بووە 7.31 لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، لە كاردانەوەی قەیرانی برۆنسۆن لەنێوان سەرۆكانی توركیا و ئەمریكا و تاكوئێستا جگە لە هەندێك كاتی باشبوون بەردەوام بەهای لیرە روو لە داكشانە بەتایبەت دوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا كە كاریگەری لەسەر ئابووری توركیا دروستكردووە.

بەپێی راپرسییەكان بایراك كاریگەری خراپی بەشێوەی راستەوخۆ كردووە لەسەر ئاستی جەماوەری ئەردۆغان لە شەقامدا.

هیشام گونای رۆژنامەنووسی تورك بۆ العربیە وتی: ئەدای وەزیری گەنجینە و دارایی زۆر لاوازە لە كاتی وەرگرتنی پۆستەكەیەوە، بەتایبەت لیرە بەهاكەی پاشەكشەی گەورەی كردووە لەبەرامبەر دۆلار، پێشتر 4.5 بووە ئێستا 7.5ە ئەمە بەڵگەی نەمانی متمانەی بازاڕە بە وەزیر.

وتیشی: ئەو رەوشەی وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت كاریگەری گەورەی هەیە لە سەر دابەزینی بەهای دۆلار، هاوكات هەوڵی كودەتاكەش كاریگەری هەبوو لەسەر وەبەرهێنانی بیانی راستەوخۆ لە توركیا، نەخۆشی كۆرۆناش كە كاریگەری لەسەر جیهان هەبووە توركیاشی گرتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد نزیكی وەزیری گەنجینە لە ئەردۆغانەوە كە زاوایەتی هەستیاری زیاتركردووە لەلایەن نەیارەكانیەوە زیاتر كراوەتە ئامانج نەك تەنها بەهۆی ئەدای لاوازی لە ئیدارەدانی ئابووری.

رونیشیكردەوە كەناڵی ئاوی ئەستەنبوڵ و یانەی وەرزشی ترابزوون دوو پرۆژەی ترن كە رەخنەی زۆر لەسەر ئەوانە لە وەزیری گەنجینە و دارایی دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

دۆناڵد ترەمپ بۆچی بە جولەکەکان دەڵێت ئێوە قەرزاری منن؟

خەڵک

دۆناڵد ترەمپ بە جولەکەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، کە وڵاتی جولەکەکانی خۆشەوێت کە ئیسرائیلە. دۆناڵد ترەمپ جولەکەکانی هانداوە کە پێویستە خۆشەویستی و دڵسۆزێکی دوو-لایەنیان هەبێت لەنێوان ئیسرائیلی وڵاتی ڕەسەن و ئەمریکای وڵاتی نیشتەجێبوو.

ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی بە جولەکەکان وتوە کە ئەو لەسەر و بەندی هەڵبژاردنەوەیدایە وەک سەروەکی ئەمریکا و پێویستە تەواوی جولەکان پشتیوانی لێبکەن. جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە تەواوی جولەکەکانی ئەمریکا دەنگی پێبدەن، چونکە بەڕاستی ئەوان قەرزاری دۆناڵد ترەمپن. هۆشداری ئەوەشیدا “ئەگەر دەنگ بە من نەدەن ئەوا ئیسرائیل دەکەوێتە کێشەیەکی گەورەوە”.

دۆناڵد ترەمپ چەند کۆتەیشنێکی گرنگی دەربڕی بۆ جولەکەکان کە پێک هاتوون لە مانە. ” چیتان پێدەکرێت لە [هەڵبژاردنەکەی مانگی یانزە] بۆمی بکەن، ئەگەر نا ئیسرائیل دەکەوێتە کێشەی گەورەوە”، “ئەمە کاتێکی گرنگە لە ژیانی ئێوەی جولەکە، ئەگەر ئاسایش و ئارامیتان دەوێت دەنگم پێبدەن”. ئێوە ژمارەتان زۆرە لەسەر خاکی ئەمریکا و لەنێوان ٥ ملیۆن بۆ ٨ ملیۆن دانیشتوو دەبن.

ترەمپ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، ” با لە بیرم نەچێت، ڕاپرسیەکی هەڵبژاردنی پێشوتانم دۆزیوەتەوە بەتەواوەتی توشی شۆکتان کردم، دەزانن کە سەدا ۲٥٪ دەنگتان بە من داوە، چەند خەمبارکەرە. لە کاتێکدا زاواکەم و کچەکەم کە شوی بە جولەکەیەک کردوە و ئێستا منداڵێکی خوێن جولەکەیان بووە. بۆ دەنگم پێ نادەن؟. دڵنیابن ئەگەر جۆ بایدن زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت دەکەونە کێشەوە. “لەبیر مەکەن، دەنگدان بە من واتا دەنگدانە بە خاکی ڕەسەنی خۆتان، دڵسۆزی نواندنە بۆ خاکی ئیسرائیل”

دۆناڵد ترەمپ ناوبانگێکی گەورەی بەوە پەیداکردوە کە سەرۆکێکی پرۆ-ئیسرائیلیە، دۆناڵد ترەمپ بە نهێنی ئەوەی بە سەروەکی ڕێخراوی جولەکەکانی ئەمریکا(ستیڤن گرین بێرگ و ماکلۆم هۆیلین) وتووە، کە چی ماوە بۆ ئیسرائیل نەکات؟. دانم ناوە بە زەوی “بەرزایەکانی جۆلاندا” وەک خاکێکی خاوەن سەروەری ئیسرائیلی، باڵوێزخانەی ئەمریکام گواستەوە بۆ جۆرسەلیم، پلانێکی ئاشتی جاڕداوە کە دەوڵەتی فەلەستینی دەکاتە قسەی گیرفان و بێ-واتا، چەندین دەوڵەتی عەرەبی سوونیم لەگەڵ ئاشتکردنەوە کە دیاترینیان ئیمارات و بەحرێن بوون، و بێگومان دەوڵەتێکی تر لەسەر ڕێگایە بۆ ئاسایکردنەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوە سوپاریزێکی گەورەی تر بەڕێوەیە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ نێردراوێکی خودایە بۆ پارستنی ئیسرائیل لە کۆماری ئیسرائیل ئێران”. چی ماوە دۆناڵد ترەمپ بۆ پارستی خاکی جولەکە و ئاسوودەی خەڵکی جولەکە نەیکات، بۆ دەنگی پێنادەن؟

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: هەڵۆ ساڵح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان