ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مامۆستایەكی ئایینی، داوایەك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان و هاووڵاتیان دەكات


خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ی حوزەیرانی ۲۰۱۹ لەشاری هەولێر، لەوتاری نوێژی جەژنی ڕەمەزان، مامۆستایەكی ئایینی داوا لەلایەنە سیاسیەكان دەكات، تەبا و برابن و بەیەكەوە هەمووان هاوكاربن بۆ حوكمڕانی وڵات.

دكتۆر مەولود خزر، وتارخوێنی مزگەوتی ئاڵتوون لەشاری هەولێر لەوتاری نوێژی جەژندا ڕایگەیاند، جەژن پەیامێكی پێیە، كە دەتوانین ژیانێكی بەختەوەر پێكبێنین، هەروەك چۆن دەتوانین دەوڵەتێكی تۆكمە دروست بكەین، ئەویش برایەتی و پێكەوە ژیانە، وەك چۆن پێغەمبەری خودا (د. خ) كاتێك چووە مەدینە برایەتی دروست كرد لەنێوان خەڵكی مەدینە و ئەوانی كۆچیان كردبوو و هاوكات لەنێوان ئەوس و خەزرەج ئەو برایەتیەی دروست كرد، ئەمەش لە پێناو خۆشبەختی هەمووان.

ئەو مامۆستا ئایینە دەشڵێت: “پێویستە جارێكی تر ئێمەش برایەتی خۆمان نوێ بكەینەوە و خۆشەویستیمان لەگەڵ یەكتر زیاتر بكەین، جەژنە پیرۆزە لەهەموو كەسێك بكەین و خۆمان لەكەس نەگرینەوە، چونكە جەژنیش واتە سەردانیكردنی یەكتر و گەردن ئازادیی لەیەكتر بكەین هەر كەسێك شتێكی بەرامبەر كردبین، چونكە خوداش لێمان خۆش دەبێت”.

لە پەیامێكیشدا بۆ لایەنە سیاسیەكان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سیاسەت و بەڕێوەبردنی حكومەت پێویستی بەبرایەتی هەیە، دەبێ ببن بەبرا تاوەكو بتوانن دەوڵەتێك دروست بكەن و لەیەكتر ببورن، ئەمەش پەیامی ئەو گەلەیە بۆ سیاسیەكان، بۆ ئەوەی حكومەت پێكبێنن و تەنازولكردنیش بۆ یەكتر گەورەیی و شەڕەفە لای خودا و مییللەت، حكومەتێك لەسەر برایەتی پێكبێنن، هەروەك چۆن كاتێك خودا داوای لە پێغەمبەر مووسا كرد بچێتە میسڕ ئەویش داوای لەخودا كرد هاڕوونی برای بكاتە پاڵپشتی و لەكاتی پێویست پشتیوانی بێت و لەكارەكانیشی بەشداربێت، بۆیە دەبێ لایەنە سیاسیەكان لەم ئایەتانە فێری بەشداری كردنی هەمووان بین و تاك لایەنە كارەكان نەكرێت، هەروەك خودا و مییللەتیش ئاوایان پێ خۆشە.

کوردستان

قائیمقامییەتی سلێمانی: ھێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەندی ڕێنماییەكان نابن


خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی ھەستیاری دۆخەكە و زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارە نوێكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕێكارەكانی قەدەغەكردنی ھاتوچۆ تەواو توندتر دەكرێنەوە و بەھیچ ھۆكارێك ڕێگە بەھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەڕەو نادرێت.

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەبەوەشدەكات: ھێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەندی ڕێنماییەكان نابن.

هەروەك ڕوونیشكراوەتەوە: بڕیارەكانی حكومەتی ھەرێم لە سبەینێوە جێبەجێ دەكرێن و بەھۆی مەترسی بڵاوبووەنەوە و تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر ڕێگە بەھیچ جۆرە جموجوڵێك نادرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ژمارە (11)

بەھۆی ھەستیاری دۆخەكەو زیادبونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ، لەبەر رۆشنایی بڕیارەنوێكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێكارەكانی قەدەغەكردنی ھاتووچۆ تەواو توندتر دەكرێنەوەو بەھیچ ھۆكارێك رێگە بەھاتووچۆی ئوتومبێل و پیادەڕەو نادرێت و ھێزە ئەمنییەكان راسپێردراون لەم رووە لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەند نابن ، بەھەموو لایەكی رادەگەیەنین بڕیارەكانی حكومەتی ھەرێم لە سبەینێ وە جێبەجێ دەكرێن و بەھۆی مەترسی بڵاوبوەنەوەو تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر رێگە بەھیچ جۆرە جموجوڵێك نادرێت، داواش لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەكەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خێزانەكانیان و تەندروستی گشتی لە ماڵەكانیان نەیەنەدەر و بەتەواوی پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 4 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان سێ پیاو و یەك منداڵن كە سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەركەوتەی تووشبووی پێشوون و تووشبوویەكیش لە پارێزگای سلێمانی بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران كە سێ پیاو و یەك منداڵە بەم شێوەیەی خوارەوە:

سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بەركەوتەی توشبووی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: 6 تووشبووى ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: 6 نەخۆشیتر لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووەتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئێستادا كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتە 17() حەڤدە كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین كە ( ٦ ) شەش نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بوو.

كۆی گشتی چابوەكان گەیشتە ( ١٧ ) حەڤدە نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان