ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گۆڕان داوای بەپەلە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بەپێویستی دەزانێت، پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو پرسە بەهیچ بیانووێك دوانەخرێت.

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوەكەدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، بەئەركی حكومەت و لایەنەكانە سیاسییەكانی دەزانێت، بە “لەخۆبردەیی و دوركەوتنەوە لە خۆپەرستی بناغەی كۆمەڵگەیەكی سەقامگیر و ئارام دابمەزرێنن”.

بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەشدەكات:”جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بكرێتە دەرفەتێك بۆ یەكخستنی توانا و هەڵوێستەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی ڕووبەڕووی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بووەتەوە، كە ئەمەش تەنیا بە لەخۆبردوویی و چاوخستنەسەر بەرژەوەندییە باڵاكان بەدیدەهێندرێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و هەمو موسڵمانانی جیهان دەكەین. هیواخوازین ئەم جەژنە جەژنی ئاشتەوایی نیشتمانی و رێزگرتن لە ویست و خواست و داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان بێت.

لەم بۆنەیەدا، بەئەركی حكومەت و لایەنەكانە سیاسییەكانی دەزانین، بە لەخۆبردەیی و دوركەوتنەوە لە خۆپەرستی بناغەی كۆمەڵگایەكی سەقامگیر و ئارام دابمەزرێنن، تا ئایندەیەكی گەشتر بۆ هاوڵاتیانمان دەستەبەر بكرێ.لەم دۆخە ناوخۆییە ناهەموارەدا كە لەئاست داواكاریی هاوڵاتییاندا نییە، عێراق و ناوچەكەش بە بارگرژیدا تێپەڕدەبێت، كە دەشێت لە سایەی نەبونی هاوهەڵوێستی و نەبونی دامەزراوە نیشتمانییەكان و ململانێ حزبییەكاندا لەهەر ئەگەرێكدا زەرەرمەندی گەورە خەڵكی كوردستانبن، پێویستە هەرچی زووە كێشەكان بەلادا بخرێن و پەلەبكرێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و چیتر ئەم پرسە بەهیچ بیانووێك دوانەخرێت و نائومێدییەكان بڕەوێنرێنەوە.

جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بكرێتە دەرفەتێك بۆ یەكخستنی توانا و هەڵوێستەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی روبەڕوی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بۆتەوە، كە ئەمەش تەنیا بە لەخۆبردویی و چاوخستنە سەر بەرژەوەندییە باڵاكان بەدیدەهێنرێت.
هەمیشە لە خۆشی و ئارامی و ئاسودەییدابن.

بزوتنەوەی گۆڕان

3/6/2019

کوردستان

سەڵاحەدین بەهادین: ئاستی خوێندن لەهەرێمی كوردستان دابەزیوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاستی خوێندن لەهەرێمی كوردستان دابەزیوە، بۆیە پێویستە مامۆستایان ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان جێبەجێ بكەن و بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەكەدا بكەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-6-2019، سەڵاحەدین بەهادین لەگەڵ دەزگا پیشەییەكان و ئەنجوومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو كۆبویەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە مامۆستایان ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان، كە پێگەیاندن و پەروەردەیەكی دروستی قوتابیان و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەیە جێبەجێ بكەن.

ڕاشیگەیاند، ئەركی مامۆستایان باسی مرۆڤە و لەهەموو ئەركەكانی تر گرنگترە، لای ئێمە فێربوون بەشێكە لەئەرك، بینای كەسایەتی قوتابی بچینەی پڕۆسەكەیە، بینای كەسایەتی بە ئەخلاق و فێركردن و خوێندەواركردن و شارەزاكردن لە سنوری زانستیدا دەبێت.

ئامژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەداخەوە ئاستی خوێندن لەهەرێمی كوردستان دابەزیوە، بۆیە پێویستە مامۆستایان ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان جێبەجێ بكەن و بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەكەدا بكەن، ئەگەر كەسێك نەتوانێت وەك ئەوەی پێی سپێردراوە ئەركەكەی جێبەجێ بكات، نەیكات باشترە، چونكە بەرپرسیاریەتی دونیا و قیامەتی لەئەستۆیە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاشكراشی كرد، ئەركی مامۆستایانە پەرورەدەیەكی دروست بكەن و نەوەیەكی نیشتیمان پەروەر پێبگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغدا بەتوندی وەڵامی بزووتنەوەكەی دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەسەر ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان و وەسف كردنیان بە “خۆنواندن و خۆدەرخستن” لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پەڕلەمانتارێكی ئەو بزووتنەوەیە لە بەغدا بە توندی وەڵامی حزبەكەی دەداتەوە و دەڵێت: “سەرلەبەری ئەو نەفەسە ڕەتدەكەمەوە، كە ڕوونكردنەوەكەی پێ‌ نووسراوە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بزووتنەوەی گۆڕان، وەك هێزێكی سیاسی مەدەنی ڕەخنەگر دروست بووە و واشدەمێنێ و دەشڵێت: “هەر ڕەخنەیەكیش لەلایەن هەڵسوڕاوانی حیزبی و حكومەت و پەڕلەمانەوە بگیرێ بە ناڕەوا بۆ مەرام و بەرژەوەندی كەسێتی، بۆ خۆنواندن و خۆدەرخستن ڕەتی دەكەینەوە”.

لای خۆشیەوە، هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئێمە جگە لەوەی كە داوامانكردوە كێشەی نەوت بە دەستور و یاسا چارەسەر بكرێ و دوربگیرێ لە رێكەوتنی سیاسیی ژێر بە ژێر شتێكی ترمان نەگوتوە ئیدی ئەم هەمو هاوئاوازیە لەگەڵ مافیاكانی نەوت بۆ؟!

دەشڵێت: “ئەوانەی دژی ئەجێندای مافیاكانی نەوت دەوەستنەوە خەریكی خۆنواندن و موزایەدە نین بەڵكو ملیان لە چەقۆ دەسون و موجازەفە بە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە دەكەن ئەوەش تەنها لە پێناوی گوتنی راستیەكاندا،چونكە لە ئێستادا و لەم سەردەمە تاریكەی هەرێمدا هیچ شتێك لەوە ئاسانتر نیە بێدەنگ بیت و دەست بەكڵاوەكەتەوە بگری با نەیبات”.

ڕوونكردنەوەیەك لە (هۆشیار عەبدوڵا)ەوە:
بزوتنەوەی گۆڕان لە دامەزراندنیەوە دژی ناشەفافیەت و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی كوردستان بوە و هەرگیز لە سیاسەتی نەوتی هەرێم كە پڕیەتی لە تاڵان و بڕۆ رازی نەبوە و بەردەوامیش داوای گۆرینی ریشەیی تێداكردوە.

نەوت ؛ سامانێكی سروشتی و موڵكی خەڵكی كوردستانە. دەبێ داهاتەكەشی بۆ خەڵكی كوردستان بێت،هەر داكۆكیەك لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان بەم شیوازەی ئێستای لە دیدی بەندەدا تاوانێكی نیشیمانیی گەورەیە.

هەڵبەتە لە بەغداد ، ئێمە داكۆكی لە مافی دەستوری هەرێم دەكەین لە بواری نەوت و وزە و چۆنێتی دابەشكردنی داهات لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتیحادی بە شیوەیەك لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە بێدەنگ بین لەوەی لە ناوخۆی هەرێمدا خراپ مامەلەی پێوەبكرێت.

ئێمە جگە لەوەی كە داوامانكردوە كێشەی نەوت بە دەستور و یاسا چارەسەر بكرێ و دوربگیرێ لە رێكەوتنی سیاسیی ژێر بە ژێر شتێكی ترمان نەگوتوە ئیدی ئەم هەمو هاوئاوازیە لەگەڵ مافیاكانی نەوت بۆ ؟!

ئەوانەی دژی ئەجێندای مافیاكانی نەوت دەوەستنەوە خەریكی خۆنواندن و موزایەدە نین بەڵكو ملیان لە چەقۆ دەسون و موجازەفە بە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە دەكەن ئەوەش تەنها لە پێناوی گوتنی راستیەكاندا،چونكە لە ئێستادا و لەم سەردەمە تاریكەی هەرێمدا هیچ شتێك لەوە ئاسانتر نیە بێدەنگ بیت و دەست بەكڵاوەكەتەوە بگری با نەیبات، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لەدایكبو بۆ ئەوەی كۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت و دەبێ هەرواش بمێنیتەوە.

لێرەوە سەرلەبەری ئەو نەفەسە رەتدەكەمەوە كە رونكردنەوەكەی ئەمڕۆ(چوارشەممە)ی بزوتنەوەی گۆڕانی پێنوسراوە ، ئەم جۆرە لە پاكانەكردن بۆ سیاسەتی پڕ تاڵانی نەوتی هەرێم بزوتنەوەی گۆڕان بێبەریە لێی جا هەر كەسێك لە هەر ئاستێكی بزوتنەوەكەدا نوسیبێتی.

چاوەرێبوین و (بریاریش وابو)! كە گۆڕان بە رونكردنەوەیەك پشتیوانی هەوڵەكانمان بێت نەك بە كۆمەلێك قسەی لاستیكی داكۆكی لە سیاسەتی نەوتی هەرێم بكات و هیچ ئاماژیەك بەو هەمو تاڵانی و تاوانە نەدات كە بە نەوت و داهاتەكەیەوە دژی خەڵكی كوردستان كراو و دەكرێت .

هەركەسێك بگەرێتەوە بۆ ئەرشیفی بزوتنەوەی گۆڕان،بەرنامە سیاسیەكەی،ئامانجەكانی،میدیاكەی دەزانێت كە ئەوەی ئێمە دەیكەین و دەیڵێن سیاسەتی راستەقینەی گۆڕانە،هەربۆیە بە بێ هیچ دودڵەیەك لەو هەوڵانەمان بەردەوام دەبین.

لەگەڵ رێزدا
۱۹ی حوزەیرانی ۲٠۱۹

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

میری كوێت پەیوەندی بە بارزانییەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

میری كوێت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەكات و خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونەكانی دۆخی سیاسی نێوان هەرێم و عیراق دەربڕی.

ماڵپەڕی فەرمی (مەسعود بارزانی) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 19ـی 6ـی 2019 شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری كوێت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بارزانییەوە كردووە.

لەو پەیوەندییەدا ئەمیری كوێت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو پێشڤەچوونە سیاسییانەی، كە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئاراوە و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی كوردستان خواست.

هەر بەپێی هەواڵەكە، لەو پەیوەندییەدا بارزانی سوپاسی میری كوێت-ی كرد و بەخێرهاتنیشی كرد، كە بە سەردانێك ئەمڕۆ گەیشتۆتە بەغدای پایتەختی عیراق.

ئەمڕۆ چوار شەممە، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری كوێت بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقەوە پێشوازی لێ‌ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان