ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف، سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنە


خەڵک-ئارام سەردار

لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لێژنەی بینینی مانگ، لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ڕاگەیاند.

شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیرشاد و توێژینه‌وه‌ لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/6/2019 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان بەپشت بەستن بەبەڵگە شەرعیەکان دوای کۆبوونەوەی لێژنەکەیان، و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاودێری كردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنین سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

وتیشی، بە هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ مانگ له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه‌، بۆیە جەژنە پیرۆزە لەهەموو لایەک دەکەین.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=417959485693257&id=245947572134177

کوردستان

“ناكۆكی یەكێتی و پارتی ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاردا دەهێڵێتەوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی توركمانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، پێیوایە مانەوەی ڕاكان جبوری، پارێزگاری ئێستای كەركوك بە وەكالەت لە پۆستی پارێزگاردا، هۆكارەكەی ناكۆكی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بەو پێیەی تائێستاش لەو بارەیەوە ناكۆكییەكانیان بەردەوامە.

نەجات حسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “مانەوەی ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، پەیوەندی بە بەردەوامبوونی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتییەوە هەیە، هەر كاتێك ئەوان ئامادەبن بێنە ئەنجوومەنی پارێزگا، دەستبەجێ‌ پرسەكە یەكلایی دەبێتەوە و پارێزگاری نوێ‌ بۆ كەركوك دادەنرێت”.

بە وتەی نەجات حسێن، “پۆستی پارێزگاری كەركوك وەك خۆی دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكان ئەنجام دەدرێت، چونكە ڕێكەوتنە سیاسییەكە ئاشكرایە و ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هۆكارن لە یەكلایی نەبوونەوەی دۆسێی پۆستی پارێزگاری نوێ‌”.

ئەو ئەندامە توركمانەی ئەنجوومەنی پارێزگەی كەركوك پێیوایە، “بەپێی ڕەوشی ڕەخساوی ئێستا، ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاردا دەمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حەسەن عەلەوی باسی ئەردۆغان و مەلا مستەفا و مام جەلال دەكات

خەڵك-ئیدریس جەبار
حەسەن عەلەوی، بیرمەندی و سیاسەتمەداری دەركەوتووی عیراقی، باسی سەرۆكی ئێستای توركیا و مەلا مستەفای بارزانی و مام جەلال دەكات و پێیوایە مەلا مستەفا “ئایین و نەتەوەی تێكەڵ بە یەك كردووە لە شۆڕشەكەی”.

حەسەن عەلەوی، بیرمەند و سیاسەتمەداری دەركەوتووی عیراقی، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەوەی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕوویدا، ڕێككەوتنی سیاسی بوو، ئەمریكا ڕێككەوتنی لەگەڵ توركەكان كردبوو تا جێگەی خۆی بۆ ئەوان چۆڵ بكات”، ئاماژەی بە هەڵوێستی ئێستای سەرۆكی توركیا دەكات و بە خراپ باسی دەكات.

بە وتەی عەلەوی، “وێڕای هەڵوێستی ئێستای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەڵام ئەو  نەتەوەیی و ئایینی پێكەوە گرێدا، ئەو نەتەوەییە و دینداریشە”.

ئەو بیرمەندە عیراقیە دەڵێت: “مەلا مستەفای بارزانیش پیاوێكی ئاینی و نەتەوەیی بوو لە هەمان كاتدا بەپێچەوانەی مام جەلال بوو”.

حەسەن عەلەوی لە درێژەی قسەكانیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “مام جەلال، پیاوێكی عەلمانی و بە تەواوەتی خۆی بۆ عەلمانی یەكلایی كردبووەوە، بەڵام مەلا مستەفا نەتەوە و ئاینی بەیەكەوە بەستبووەوە و ناسناوەكەشی كە مەلایە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پیاوێكی ئاینی بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەسەدە: 103 سەربازی تورك و چەكدار كوژراون
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوریا لەگەڵ توركیا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوپای سوریا لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان لە تەل تەمر دەستی پێكرد.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕەكانی ۲٤ كاتژمێری ڕابردوو لە بەرەكانی شەڕ لە (سەرێكانی، گرێ سپی، درباسییە و دێرك) بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، ژمارەیەك تانك و زرێپۆشی هێزی دوژمن تێكشكێنراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو شەڕانەدا ۱٠۳ سەربازی توركی و چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون و لە بەرامبەریشدا ۲۳ شەرەڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهید بوون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە شەڕی هێزەكانیان و سوپای سوریا لە تەل تەمر لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان دەستی پێ‌ كردووە و توانراوە هێزەكانی توركیا تێكبشكێنرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان