ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەم وڵاتانە بە فەرمی ڕۆژی چوار شەممە دەكەنە جەژن

خەڵك- بەشی هەواڵ
حەوت وڵات لە جیهاندا، بە فەرمی ڕۆژی چوار شەممەیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕمەزانی پیرۆز دیاریی كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی عیراقی (واع)، لە هەواڵێكی بەپەلەیدا بڵاویكردەوە”حەوت وڵات لە جیهاندا، ڕۆژی چوار شەممەیان بە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریی كردووە”.

بەپێی ئاژانسەكە، وڵاتەكان بریتین لە”ئێران و مالیزیا و ئیندۆنیسیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا و فلیپین و ژاپۆن”، ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا هیچ كام لە وڵاتانی عیراق و سعودیە، یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریی نەكردووە، لە میسریش دیاریی كردنی یەكەم ڕۆژی جەژن مشتومڕی لەسەرە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە تویتەر 102 هەژماری داعش ڕاگیران

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ڕاگرتنی هەژماری تیرۆریستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (Centcom) ئاشكرایكرد، 102 هەژماری تایبەت بە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە “داعش” لە لایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە داخراون.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەژمارانە هەواڵ و چالاكییەكانی داعشییان بڵاوكردووەتەوە، لەپاڵ بڵاوكردنەوەی چەندین شتی تری پەیوەست بە تیرۆرەوە.

هەژماری (Report_ISIS) كە سەر بەو فەرماندەییەیە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەژمارەكانی داعش بۆ ئەوەی تویتەر لە”پێشێلكارییەكان” ئاگادار بكاتەوە، بڵاویكردووەتەوە توانیویانە 102 هەژماری داعش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بسڕنەوە و بلۆك بكەن پاش ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناونیشانی سەرجەم هەژمارە بلۆككراوەكانی لەلایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئاشكراكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی ناوچەی ئارام ئاڵۆزییەكانی سوریا قوڵتر دەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەبارەی سوریا و دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری ئەو وڵاتە ڕەتدەكەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشیخستووەتەڕوو، دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا جێی نیگەرانییە و پێشێلكردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشیكردووەتەوە، دروستكردنی ناوچەی ئارام یەكپارچەیی سوریا دەخاتە مەترسییەوە و ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتە قوڵتر دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ حاجیە منداڵەكانی حەجی ئەمساڵ

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە پەراوێزی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، كە نزیكەی 2 ملیۆن 500 هەزار موسڵمان لە سەرتاسەری جیهان بەشداریان كرد، بە هەزاران منداڵیش شانبەشانی دایك و باوكیان لەناو كەعبەی پیرۆز و مەڕاسیمەكانی حەج دەركەوتن.

ئاژانسی فەرمی (ئیرنا)ی ئێران لە ستۆریەكدا، وێنەی هەندێك لەو منداڵانەی داناوە، كە ئەمساڵ لەگەڵ كەسوكاریان بەشداریان لە مەڕاسیمەكانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج كردووە، هەندێك لەو منداڵانە بە كۆڵی باوك یان باوەشی دایكیانەوە بەشداری ئەو كەشە ئیمانیەیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان