ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەڵگورد ناكۆكی لەنێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا سەرهەڵدەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ناكۆكی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بە هەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێراندا سەرهەڵدەدات و سكرتێری خەباتیش هۆشداری دەستپێكردنی شەڕ دەدات.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بناری هەڵگورد ناكۆكی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێراندا دروستبووە و لە حاڵی تێكهەڵچوونی لەشكری نزیكبووەتەوە و پێشمەرگەكانی دیموكرات داوای كشانەوەی پێشمەرگەكانی سازمانیان كردووە لە ناوچەكەدا.

لەوبارەیەوە بابە شێخ حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە ئاگادارییەكی بەپەلەدا ڕایگەیاند “پێشمەرگەی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە شەوی هەینی لە سەر شەممە و تا ئەمڕۆ گەمارۆی دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان داوە لە چیای هەڵگورد بە مەبەستی شەڕو پێكدادان”.

ناوبراو دەشڵێت “لەگەڵ ئەوەی سازمانی خەبات پێوەندی بە هەردوو لایەنی حیزبی دیموكڕاتەوە كردووە بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە، بەڵام بە داخەوە هەنگاوی بە كردەوەیان بۆ كۆتایی هێنانی ئەو گەمارۆیە هەڵنەگرتووە”.

هەروەها دەڵێت “بەم ئاگادارییە داوا لە مستەفا هیجری و مستەفا مەولودی دەكەم بە زوویی بۆ كۆتایی هاتنی ئەو كێشەیەو گەمارۆی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵبگرن و هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە هەر كێشەیێك بۆ پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ڕووبدات كاك مستەفا هیجری و كاك مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانم”.

لەوبارەیەوە (خەڵك) پێوەندی بە حوسێن كاكیلی بەرپرسی وەرگرتنی پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان و قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەو حزبەوە كرد، بەڵام بەردەست نەبوون.

لای خۆیەوە محەمەد ساڵح قادری بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ (خەڵك) ئامادەنەبوو لەسەر ئەو بابەتە هیچ لێدوانێك بدات، بەڵام سەرچاوەیەكی فەڕمی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ (خەڵك)ی ڕوونكردەوە، ئەو كێشەیەی هەڵگورد چارەسەر كراوە و ئێستا ڕەوشەكە ئاساییە و هیچ شتێك لە گۆڕێدانییە.

ریکلام

کوردستان

ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی كۆرۆنا و پەتا دەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەم وەرزە، چونكە پێشبینی دەكرێت ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت و تێكەڵ بێت لەگەڵ ئەنفلۆنزای وەرزی، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن.

خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەگەرەكانی زیاتربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاوەكو ئێستا كۆڕۆنا لەكوردستان لەبڵاوبوونەوەی بەردەوامدایە، بەڵام لەپارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی تر جیاوازە ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ هەفتەی ڕابردوو لەدهۆك زۆرترین حاڵەت تۆمار دەكرێت، هەولێر كەم بۆتەوە و لەسلێمانیش ماوەیەكی زۆرە كەم بۆتەوە دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان گەیشتە لوتكە، دەتوانین بڵێین بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵدا نییە و هۆكاری بەردەوامی بڵاوبوونەوەش بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتیان و كرانەوەی زۆر و ئاسایی بوونەوەی ژیانە، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرا ژمارەكان كەمتر بن.

دەشڵێت: ڕاستە ئێستا ژمارەی تووشبووان كەمتر بووە لەهەندێ پارێزگا، چونكە خەڵكێكی زۆر تووشی بوون و ڕۆژانەش ژمارەی تووشبووان بەردەوامە و لەكۆی گشتی هەرێمی كوردستان ژمارەكان زۆرە و لەبڵاوبوونەوەی فراوانداین.

خاڵس قادر ڕونیشیكردەوە، كارێكی باشە خەڵك ترسی نەبێت، بەڵام پێویستە بەهۆشیاری مامەڵە بكرێت و ڕێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، چونكە هەموو پەتایەك بڵاودەبێتەوە لایەنی ترس هەبێت خراپە، بەڵام ناشبێت بەسلبی مامەڵەبكرێت و دەمامك فڕێ بدرێت و قەرەباڵغی دروست بكەی، یان تەوقەبكرێت، بۆیە ژیان ئاسایی كردنەوە بە پابەندبوونی ڕێنماییەكانە.

باسی لەوەشکرد، هەماهەنگیمان کردوە لەگەڵ عێراق تاوەکو ڤاکسنی دژی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەست بێت بدرێت بەگروپە مەترسیدارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەگوژمەى ١٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەک لەهەولێر ئەنجامدەدرێت

هەولێر-ئارام سەردار

 

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە و بەگوژمەی ١٦٠ ملیۆن دینار چەند شەقامێکی شارەدێی دارەتوو قیرتاو دەکەن.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژکان بەردەوامە لەسەرجەم سێکتەرەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ، ئەمڕۆش یەکێک لەپڕۆژەکانمان لەدارەتوو بەسەرکردەوە، کە بەهۆی نەبوونی بوودجە پڕۆژەی جووت سایدی ناو شارەدێی دارتوو وەستابوو، ئاستەنگی زۆری دروست کردبوو بۆ هاوڵاتیان، بەخۆشحاڵیەوە توانیمان بە گوژمەیەکی کەم تەواوی جووت سایدەکە قیرتاو بکرێت و هاوڵاتی سوودی لێ ببینن، کە گوژمەکەی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دینار بوو، دوو شەقامی تریشی لەگەڵ قیرتاو دەکەن.

دەشڵێت، لەپڕۆژەکان بەردەوام دەبن بەپێی بوودجەی بەردەست تاوەکو هاوڵاتیان سوودمەند بن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاو وکارەبا و ڕێگاو بان لەشار و شارۆچکەکان، کۆمەڵێک پڕۆژەش لە بەرنامەدان ئەو شوێنانە قیرتاو دەکرێن کە پێویستن بەر لەوەرزی زستان.

 

سەبارەت بە کێشەی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفرازو گرانکردنی نرخی تانکەری ئاو وتی، ئومێدمان وایە جارێکی تر ئەو بۆڕیە نەشکێت، ئەمجارەش بەهۆی گواستنەوەی بۆڕیەکە لەژێر ڕێگای گۆپاڵ وای لێهات و شکا، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگە جارێکی تر بەم کاتە زۆرە ڕوونەداتەوە، دەشبێت نرخ بۆ تانکەرەکان دیاری بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەدهۆک چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، ١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا کە لەژێر چارەسەری پزیشکیدابوون بەتەواوی چاکبوونەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دوای ئەمە ڕێژەى چاکبوونەوە لەپارێزگای دهۆک گەیشتە سێ هەزار و ٧١٠ تووشبووی کۆرۆنا.

 

باس لەئەوەشکراوە، لەئێستادا پێنج هەزار و ٥٣٧ تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان