ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەركردەیەكی پارتی: هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی بەدوای درزخستنە نێوان پارتی و یەكێتییەوەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی خوازیارن درز بكەوێتە نێوان یەكێتی و پارتییەوە.
كێشەو ململانێكانی یەكێتی و پارتی بەردەوامە و ڕێككەوتنەكانی نێوانیان جگە لە نوسراوی سەر كاغەز، هیچ شتێكی دیكەی لە دۆخی سیاسی هەرێم نەگۆڕی.
عەدنان كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شاندێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەسەر نەخشە ڕێگایەك ڕێككەوتوون كە لە چوار خاڵ پێكهاتووە و وەكو شاندی كورد لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و یو ئێن كۆبوونەوە.
دەشڵێت”یەكێك لە نوێنەرانی یەكێتی ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە ئەو پڕۆژەیەی پارتی ئامادەی كردووە دەبێتە پڕۆژەی ئەوانیش”.

ئاشكراشیكرد، پارتی بە هەموو شێوەیەك پابەندبوونی خۆی بە ڕێككەوتنەكە ڕاگەیاندووە، بەڵام یەكێتی ناتوانن كۆك بن لەسەر ڕێككەتنێك بۆیە دۆخەكە وایلێهاتووە.

كەركوكی ڕاشیگەیاند، هەندێك لەسەركردەكانی یەكێتی بەتایبەت گروپی 16ی ئۆكتۆبەر با واز لەو وتارە توندە بهێنن، بەسە تاكەی ئەو موزایەدە كردنە بەسەر كەركوكەوە، دێنەسەر شاشەكانی تەلەفزیۆن و قسەی زبر دەكەن و هەندێكیشان خواخوایانە درزێك بكەوێتە نێوان پارتی و یەكێتیەوە كە لێدوانی ئاگرین دەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەندێكیان باس لەوە دەكەن كە هەموو ئەگەرەكان لەبەردەممان كراوەیە، فەرموو ئەگەرەكان چین بە ئاشكرا بیڵێن بزانین چییە.

ڕوونیشیكردەوە، حەق نییە هێندە یەخەی پارتی بگیرێت، چونكە بڕیاری بارزانی بڕیاری هەموو پارتییە و هەموو پارتیش پێوەی پابەند دەبێت، با برادەرانی یەكێتیش پابەند بن بە بڕیاری كاك كۆسرەت كە ئەمڕۆ كەسی یەكەمی یەكێتییە.

کوردستان

لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تایبەت ئاگری گرتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری شۆفرلێت بلایزەر، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك پردی كۆبانێ ئاگری گرت و سووتا.

ڕاشیگەیاندووە، زیانی گیان بەدواوە نەبووە، تەنها زەرەری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوانی كۆرۆنا زیادیان كردووە
پارێزگایەكی هەرێم ئاماژە بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاكەیان پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ، گەر ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكەن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە میانی سەردانێكیدا بۆ هەردوو قەزای ئاكرێ‌ و بەردەڕەش لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هاووڵاتیان كرد “پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بڕیارە حكومییەكان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

عەلی تەتەر، هۆشداریدا لەبارەی”گرتنەبەری سزای توند دژ بەوانەی سەرپێچی ڕێنماییەكان دەكەن”.

پارێزگاری دهۆك دەڵێت: “ئیدارەی پارێزگەكە پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، گەر ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكات”.

تائێستا ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگەی دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 801 كەس و لەو نێوەندەشدا 6 كەس گیانیانلەدەستداوە و 376 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 15173 كەس كە 586 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 9551 كەسی تر نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 5036 كەسی تر تائێستا لە نەخۆشخانەدان و چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی یەك ملیار دیناری بۆ دهۆك تەرخان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆك تەرخانكرا.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/8/5 بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆك تەرخانكرا.

دەشڵێت: “ئەو پارەیە بەشێكە لە بودجەی فریاكەوتنی حكومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، كە بۆ دەڤەر و پارێزگاكانی هەرێم تەرخانكراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردووشدا بڕی ملیارێك دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەیەكەوە تەرخان كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان