ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەرسەلان بایز: نازانم بۆچی فەرەیدون عەبدولقادر شایستەی پارێزگاری كەركوك و پۆستی زیاتریش نەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسینێكیدا كە لە ڕۆژنامەی فەڕمی حزبەكەی بڵاوكراوەتەوە دەپرسێت، ئایا كام لە كاندیدەكانی تری هەڤاڵە كەركوكییەكان بۆ ئەم قۆناغە و چارەسەركردنی كێشەكان لە (فەرەیدون) شایستە و ماندوو بە توانا ترن …؟ ئایا گوناهەكەی هەر ئەوە بوو خەڵكی كەركوك نییە..؟

ئەرسەلان بایز لە نووسینەكەیدا ئاماژە بەوەشدەكات، هەڤاڵێكی خەڵكی خانەقین بۆی هەیە دووجار و بۆ چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) بێت لە سلێمانی. بۆچی هەڤاڵێكی خەڵكی شارەزوور، پێنجوێن، سلێمانی، یان هەولێری بۆی هەبێ‌ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی دهۆك و موسڵ بێت. هەڤاڵێكی كۆیی بۆی هەبێت دووجار لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بێت. چەندین هەڤاڵی خەڵكی كەركوك بۆیان هەبێت چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی هەلێر و سۆران و ڕانیە بن… كەچی هەڤاڵانم لە كەركوك ڕازی نەبن سلێمانییەك ببێتە پارێزگاری كەركوك…؟!!

ئەرسەلان بایز لە كۆتایی نووسینەكەیدا ئەوەدەخاتەڕوو، وەكو كورد كە ماوەی ساڵ و نیوێكە ناتوانین لەسەر كاندیدێك بۆ پارێزگاری كەركوك ڕێكەوین. یان (ی.ن.ك) و پارتی دیموكراتی كوردستان نەتوانن ڕێگاچارەیەك بۆ ئەو مەرگەساتەی كەركوك بدۆزنەوە. ئەی بۆچی گلەیی لە حكومەتی عيراقی عەرەبی شۆڤێنی بكەین كە ماددەی (140)ی دەستووری عيراق جێبەجێ ناكەن. كە دەیان هێندە كێشە و گرفتی هەیە…؟!!

 

دەقی نووسینەكەی ئەرسەلان بایز:

فەرەیدون كەركوكی نییە…!

*ماوەی زیاتر لە شەش مانگە بە ڕێكەوتیش چاوم بە كاك (فەرەیدون) نەكەوتووە. كاندیدی منیش نەبووە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك. هیچ ڕۆژێكیش لەو بارەوە پرس و ڕام لەگەڵدا نەكراوە. لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سیاسیشمدا هەرگیز لە بەرامبەر ڕكابەرەكانم كاك (فەرەیدون) پشتیوانی لێ‌ نەكردووم.

لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا لە چەندین دانیشتنی نافەرمیدا باسی ئەو هەڤاڵە كراوە بۆ چەندین پۆست. بگرە هەندێ‌ جاریش بانگ كراوە بۆ ڕاوێژ و ڕاسپاردە و تەنانەت نووسینی ڕاگەیاندن و بەیاننامەكانیش. لەو چەندین مانگەی ڕابردووشدا باس و خواس و مقۆ مقۆیەكی زۆر لەسەر كاندیدی پارێزگاری كەركوك لە ئارادا بووە. جارجارەش لێرە و لەوێ‌ گوێبیست دەبوم كە یەكێ‌ لەو كاندیدانە كاك (فەرەیدون)ە. ئاگاداری ئەوەش نیم ئایا ئەو هەڤاڵە لە ناوهێنانی خۆی ئاگادارە، ڕازی بووە یان نا؟… بەڵام ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو، ڕەتكردنەوەی بوو لەلایەن حیزبەكەم (ی.ن.ك)ەوە.

*(فەرەیدون عەبدولقادر) لە دایك و باوكێكی خەڵكی پارێزگای سلێمانییە. لە دایكبووی گەڕەكی ئیمام قاسمی شاری كەركوكە. دەرچووی یەكێ‌ لە كۆلێژەكانی زانكۆی (مستنصریە)ی شاری بەغدایە. یەكێك لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان) ەو، ساڵەها ئەندامی ناوەندی كۆمەڵە و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی هەر هەموو ئەندامانی ئێستای سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بووە. چەندین ساڵ ماڵی لە كەركوك بووە، لە حەفتاكاندا فەرمانبەری یەكێ‌ لە دائیرەكانی پارێزگای كەركوك بوو، لێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی كۆمەڵەی ئەو شارە بوو. دەیان و بگرە سەدان كەسایەتی و بنەماڵەی پێكهاتەكان دەناسێ‌. ئەندامی دەیان شاندی گفتوگۆی (ی.ن.ك) بووە لەگەڵ حیزب و حكومەتەكان. زیندانییەكی خۆڕاگر و فەرماندەیەكی ئازا لە مەیدانەكانی شەڕ. ئەی نازانم بۆچی شایستەی پارێزگاری كەركوك و پۆستی زیاتریش نەبێت…؟! (لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەر هەموویان، لە دڵسۆزی و توانا و هیلاكییان كەم ناكەمەوە) ئایا كام لە كاندیدەكانی تری هەڤاڵە كەركوكییەكان بۆ ئەم قۆناغە و چارەسەركردنی كێشەكان لە (فەرەیدون) شایستە و ماندوو بە توانا ترن…؟ ئایا گوناهەكەی هەر ئەوە بوو خەڵكی كەركوك نییە..؟

* هەڤاڵێكی خەڵكی خانەقین بۆی هەیە دووجار و بۆ چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) بێت لە سلێمانی. بۆچی هەڤاڵێكی خەڵكی شارەزوور، پێنجوێن، سلێمانی، یان هەولێری بۆی هەبێ‌ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی دهۆك و موسڵ بێت.

هەڤاڵێكی كۆیی بۆی هەبێت دووجار لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بێت. چەندین هەڤاڵی خەڵكی كەركوك بۆیان هەبێت چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی هەلێر و سۆران و ڕانیە بن… كەچی هەڤاڵانم لە كەركوك ڕازی نەبن سلێمانییەك ببێتە پارێزگاری كەركوك…؟!! ئەگەر بیانووەكە ئەوە بێت كە پێناسەی كەركوكی نییە. ئەوا هەق بوو چارەسەرەكەی بۆ (ی.ن.ك) و پارتی جێ‌ بهێڵین. یان ئەگەر هۆكارەكەی دابڕان بووبێت لە (ی.ن.ك)، ئەوا دەیان سەركردە و فەرماندە و كادیرانی (ی.ن.ك) مانگ و ساڵەها دابڕان و دواتر لە كاتی پێویستدا هاتوونەتەوە مەیدانەكە.

*ئەو ڕەتكردنەوەیە واتە درێژكردنەوەی حوكمڕانێتی عەرەبێكی شۆڤێنی وەكو (راكان جبوری) بە پارێزگاری كەركوك. بە واتایەكی تر بەردەوام بوون لە خوێن ڕۆیشتن لە جەستەی كەركوك. (هەروەكو ڕۆژی 30/5/2019) ڕوویدا. یان سووتاندنی ڕۆژانەی دەغڵ و دانی جوتیارەكان).

جا ئێمە وەكو كورد كە ماوەی ساڵ و نیوێكە ناتوانین لەسەر كاندیدێك بۆ پارێزگاری كەركوك ڕێكەوین. یان (ی.ن.ك) و پارتی دیموكراتی كوردستان نەتوانن ڕێگاچارەیەك بۆ ئەو مەرگەساتەی كەركوك بدۆزنەوە. ئەی بۆچی گلەیی لە حكومەتی عێراقی عەرەبی شۆڤێنی بكەین كە مادەی (140)ی دەستووری عێراق جێبەجێ ناكەن. كە دەیان هێندە كێشە و گرفتی هەیە…؟!!

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
کەس لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان ئەندامی ئەنجوومەنن.

بەپێی زانیاریەکانی (خەڵک)، جگە لە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی تری ئەنجوومەنەکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە یەکێک لەئەندامەکان کۆڕۆنای تێپەڕاندووە لەنەخۆشیەکە چاک بووەتەوە.

ئێستا هەریەکە لە (عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەن و ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی و دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەن لەفڕاکسیۆنی گۆڕان) چارەسەری پەتاکە وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرمانبەری ئەنجوومەنیش تووشی کۆرۆنا بوون و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر، دوو كەسی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسمان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كردووە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان هاوسەرەكەی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە هەریەك لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكهێندرا، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت ئافرەتێك بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە 7 كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) دوای چەندینجار بە چەكی كڵاشینكۆف دەستڕێژی گوللەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد، بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە.

ڕوونیشیكردەوە، توانرا تۆمەتبارێكی دیكە لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان