ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی هەولێر پلانێكی تۆكمە دادەڕێژن

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە هاوكاریی سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕشتووە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هاتوچۆ، نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی بەرگری شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی داڕشتووە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت وتیشی، لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانیان لە ناو شاردا لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیشكردەوە، وێڕای مەفرەزەی گەڕۆك، كە لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكەیان لە شوێنە گشتییەكانیشدا ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.

هەروەك ئاشكرایكرد، پلانەكە لە ئەمڕۆوە دەستی پێ كردووە و تا دوای جەژنیش بەردەوام دەبێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت جەختیشیكردەوە، پێشبینی دەكرێت گەشتیارێكی زۆر لە ناوەڕاست و باشوورى عیراق و وڵاتانی دراوسێوە سەردانی هەولێر و دەوروبەری بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگییەكی تەواو لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر كراوە تا ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بكرێت.

کوردستان

ئەمریكا هاوكاری سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كاروانێكی نوێی یارمەتی سەربازی و لۆجستی ئەمریكایی، كە لە 60 بارهەڵگر پێكهاتبوون، دەچنە ناوچەكانی ژێر دەستی (پەیەدە) لە خۆرهەڵاتی سوریا.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان، كاروانەكە لە عیراق و لە مەرزی سنوری سمێلكاوە بەرەو ناوچەی خەراب عەشق لە باشووری شاری كۆبانێ‌ بەڕێكەوتووە.

بە وتەی سەرچاوەكان، كاروانەكە ئامێری هەڵكەندن و مۆلیدەی كارەبا و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل و عەمباری سووتەمەنی و چەندان بارهەڵگری داخراو پێكهاتوون كە “پێدەچێت چەك و تەقەمەنییان تێدا بێت”.

سەرچاوەكان دەڵێن، نزیكەی مانگێكە 450 بارهەڵگری یارمەتی ئەمریكایی گەیشتوونەتە عەمبارە سەربازییەكانی خەراب عشق لە ڕۆژئاوا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە توركیا و پەكەكە دەكات، ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیان و تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان بكەن و چیتر نەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەك برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.

دەشڵێت: “حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوخەمی لەگەڵ زیانلێكەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەكات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان”.

لە ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتدا هاتووە، “داوا لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیانمان و تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان بكەن و چیتر نەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان”.

دەقی راگەیەندراوەكە:

داوا لە حكومەتی توركیا و چەكدارانی پەكەكە دەكەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەك برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێكەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەكات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانكاتدا داواش لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بكەن و چیتر نەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

19 ی ئابی 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان؛ چوار كەسی بەتۆمەتی دزینی مەڕ و ماڵات دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتیەك، كە دزیان لێكراوە تەنانەت دوو ئاژەڵیان لێ دزراوە، كە بەمەبەستی قوربانی لەماڵەوە ڕایانگرت بوو چوار كەسیان دەستگیركرد.

عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، چەند هاووڵاتیەك لەگەڕەكەكانی سیروان، شەهیدان، شیروانە، حەمرین سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس، كە دزیان لێكراوە.

دەشڵێت: “ئەو هاووڵاتیانە تەنانەت دوو ئاژەڵێان لێ دزراوە، كە بەمەبەستی قوربانی كردن لەماڵەوە ڕایانگرت بوو، بۆیە دوای لێكوڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار كەس دەستگیر بكەن”.

ڕاشیگەیاندووە ، ئەو چوار تۆمەتبارە دەستیان لەچەند حاڵەتێكی دزیكردندا هەبووە دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەچەندین حاڵەتی دزینی مەڕ و ماڵات و زیاتر لەیەك تەن گەنمی هاووڵاتیەكیان دزیوە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (444) بەندكراون لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان