ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە بانگەوازێك سەبارەت بە یەكەم ڕۆژی جەژن بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای باڵای سعودیە بانگەوازێك سەبارەت بە دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ دوو شەممە بۆ مانگ بگەڕێن.

دادگای باڵای سعودیە لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە ئاژانسی هەواڵی سعودی (واس) بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە سەرجەم موسڵمانان دەكەین لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئێوارەی سبەینێ‌ دوو شەممە بۆ هیلالی مانگی شەوال بگەڕێن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كەسێك بەچاو یان بە دووربین توانی هیلالی مانگی شەوال ببینێت پەیوەندی بكات بە نزیكترین دادگا لێیەوە و شایەتییەكەی بۆ بینینی مانگ تۆمار بكات یان پەیوندی بكات بە نزیكترین ناوەندەوە بۆ ئەوەی هاوكاری بكرێت بۆ گەیشتنی بە دادگا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە چەندین لیژنە لە ناوچە جیاوازەكان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە سبەینێ‌ دوو شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و دواتر دوابڕیار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنن.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان