ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بارزانی لەسەر كەركوك هۆشداری داوەتە بەرپرسە عیراقییەكان”

خەڵك-ئارام سەردار

دەستدرێژی كردنەسەر دەغڵ و دانی جوتیارانی كورد و تەقینەوەكانی سنووری پارێزگای كەركوك، وایكردووە ڕەوشی هاوڵاتیانی كورد لەم ناوچانە بەرەوخراپی بچێت، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی لەسەردانەكەی بۆ بەغدا پێی ووتوون ئەم دۆخە لەكەركوك قبوڵ ناكات و هۆشداریشی پێداوین لەوەی دەبێ كێشەكانی ئەو سنورانە چارەسەر بكرێن.

شاخەوان دەلۆ پەڕلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتاوە دانی بەم واقعەی ئێستا نەناوە و هەموو حاڵەتێكی داگیركاری كەركوكی ڕەتكردوەتەوە، لەهەموو دانیشتنەكانیش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، بارزانی پێی ووتوون ئەم دۆخە قبوڵ ناكات.

وتیشی”بارزانی لەسەر ڕووداوەكانی ئەم دواییە لەسەر خەت بووە و بەیاننامەی دەركردووە، بۆ ئەوەی چۆن ڕێگا چارەی گونجاو بۆ دۆخی ئەم ناوچانە بدۆزرێتەوە، چونكە دەبێ چارەسەر بكرێت، ئاگاداری عێراقیەكانیشی كردۆتەوە ئەوەی ئێستا لە ڕوودەدات فیتنەیەكی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و پێویستە چارەسەر بكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی، تەوەرێكی گرنگ و سەرەكی ناو كۆبوونەوەكە پرسی كەركوك و ڕووداوەكانی ئەم دواییە دەبێت، هەر بڕیارێكیش بدرێت ئێمە پابەندی بڕیارەكە دەبین و پابەندی دەبین.

کوردستان

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە گەشتى ئاسمانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى دەست پێ دەکاتەوە.

 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە پێی ئەو نامەى ئەلکترۆنییەى کە لەلایەن هێڵی ئاسمانى تورکش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى ‏نێردراوە وا بڕیارە ٢٦ مانگە گەشتى نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى دەست پێ بکاتەوە.

 

باس لەئەوەشکراوە، بە پێ ‏ئەو پلانەی کە لەئێستادا دایاناوە، هەفتانە بە دوو گەشت بەردەوامییان ئەبێت دواى دیراسەکردن و بە پێی خواست ‏گەشتەکان زیاتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“عەیبەیەكی‌ گەورەیە دەرماڵە و شایستەی دارایی كارمەندو مامۆستا ببەسترێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیكاكان”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێموانیە یاسای چاكسازی بتوانێت هیچ لە دۆخی‌ خراپی‌ ژیانی‌ خەڵك بگۆڕێت‌.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان سەبارەت بە ڕاپۆرتەكەی حكومەتی هەرێم لەبارەی یاسای چاكسازی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەپێی‌ ڕاپۆرتەكە، حكومەت تەمەنی‌ چەندین كابینەی‌ تریشی‌ پێویستە تا تەواوی‌ قەرزە بازرگانیەكانی لە كۆمپانیاكان وەردەگرێتەوە.

وتیشی”ئەگەرچی‌ لە بنەمادا، پێموانیە ئەم یاسایە بتوانێت هیچ لە دۆخی‌ خراپی‌ ژیانی‌ خەڵك بگۆڕێت‌و چاكسازی‌ ڕاستەقینەو بە بەرهەم ئەوەیە كە لە داهاتەكان و داهاتی‌ (خاڵە سنورییەكان) و (داهاتی‌ نەوت) و وازهێنان لە (قۆرخكاری)دا بكرێت، بەڵام لەو ڕوانگەیەوە كە خودی‌ دەركردنی‌ یاساكان ئامانج نین‌ و حیكمەت لە جێبەجێكردن‌و هێنانەدی‌ ئامانجی‌ دەرچوواندنی‌ یاساكاندایە”.

ناوبراو چەند سەرنجێك لەسەر ڕاپۆرتی‌ سێ مانگی‌ یەكەمی‌ جێبەجێكردنی‌ یاسای‌ چاكسازی‌ ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، خودی‌ ڕاپۆرتەكە تەنها (١٥) لاپەڕەیەو (١٥٣) لاپەڕەی‌ تەرخانە بۆ هاوپێچەكانی‌، كە بریتین لەو سیستم و ڕێنمایی‌ و بڕیارانەی‌ بۆ جێبەجێكردنی‌ یاساكە لەلایەن حكومەتەوە دەركراون، هەروەها بێجگە لە نزیكەی‌ یەك ملیار دینار لە قەرزی‌ كۆمپانیاكان (كە دەبوو حكومەت بەبێ ئەو یاسایەش ئەو قەرزانە لەو كۆمپانیایانە وەربگرێتەوە!)، ئاماژە نەدراوە بەهیچ بڕە پارەیەك كە بەهۆی‌ یاساكەوە بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌ زیاد بووبێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر حكومەت بە سێ مانگ تەنها یەك ملیارو سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری‌ لە قەرزە بازرگانیەكان لە كۆمپانیاكان وەرگرتبێتەوە، كەواتە بۆ گەڕانەوەی‌ زیاتر لە (٩٢٨) ملیار دیناری قەرزەكان، حكومەت تەمەنی‌ چەند‌ كابینەی تری‌ پێویستە!، لەكاتێكدا دەسەڵات بە پارەی‌ خەڵك كۆمپانیا حزبی‌ و نیمچە حزبییەكانی‌ دەوڵەمەند كردووە و كۆمپانیای‌ گیرفان بەتاڵ و بێ سەرمایەی‌ كردووەتە سەرمایەدار.
٤
گوڵپی جەخت لەوەش دەكاتەوە، بە پێی‌ ڕاپۆرتەكە، بەڕێوەبەرایەتیەكی‌ گشتی‌ و یەك یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ و چوار بەرێوەبەرایەتی‌، داهێنراوە كە پێشتر نەبوون، كە خەرجی زیاد دەكەن.

بسی لەوەش كرد، بە پێی‌ ڕاپۆرتەكە یەك دینار نەخراوەتە سەر سندوقی‌ خانەنشینی‌ بۆ خانەنشینان! كە بەپێی‌ یاساكە پێویستە حكومەت پشتیوانی‌ دارایی‌ سندوقەكە بكات، ئەمە لە كاتێكدا پەیڕەوی‌ دامەزراندنی‌ سندوقی‌ خانەنشینی‌ لە (١ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠)ەوە دەرچووە و هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ گەڕاندنەوەی‌ شایستەی‌ دارایی‌ مووچەخۆران لە ڕێگەی‌ ئەژمێری‌ بانكیەوە‌ و تا ئێستا تەنها نزیكەی‌ ٦٨ هەزار كارمەندو مووچەخۆر ئەژمێری‌ بانكیان بۆ كراوەتەوە، ئەی‌ بۆ كردنەوەی‌ ئەمێرەكە بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر حكومەت چەند كاتی‌ تری‌ پێویستە؟ و كەی كارمەندان دەتوانن سود لە شایستە داراییەكانیان وەرگرن؟

ئاشكراشیكرد، یەكەی‌ ٨٠ی‌ پێشمەرگە، لە بەرواری‌ (١١ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠)، وەڵامی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگەی‌ داوەتەوە كە ئامادەن سەرجەم دۆسییەكان و لیستی‌ مووچەخۆران و ئەفسەران و خانەنشینی‌ بە هەموو جۆرەكانییەوە بۆ وەزارەتی‌ پێشمەرگە بنێرن، بەڵام ڕاپۆراتەكە باس لە یەكەی‌ هێزەكانی‌ (٧٠) ناكات داخۆ ئەوانیش ئامادەن یان نا؟ ئەمە لە كاتێكدا لە سەرەتای‌ مانگی‌ (٩)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ەوە نووسراو بۆ هەردوو یەكەكە كراوە، هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژە ناكات بە تەنها یەك دیناریش كە لە خەزێنەی‌ گشتی‌ زیاد بووبێت بەهۆی‌ جێبەجێكردنی‌ یاساكەوە و ڕاپۆرتەكە زیاتر تەرخانە بۆ ئاماژەدان بە ژمارەیەك سیستم و ڕێنمایی‌ و بڕیار كە بۆ جێ بەجێكردنی‌ یاساكە لەلایەن حكومەتەوە دەركراون.
وتیشی”لە هاوپیچی‌ ڕاپۆرتەكەدا،‌ هێندێك ڕێنمایی‌ و بەیان هەن كە هیچ پەیوەندییان بە یاسای‌ چاكسازی‌ و جێبەجێكردنیەوە نییە و لە بۆچوونی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ لەسەر دەرماڵەی كارمەندان نمونە بە دەرماڵەی‌ پیشەیی‌ بۆ مامۆستایان هێنراوەتەوە كە مەرجدار بكرێت و هێندێك مەرجی‌ بۆ پیشنیار كراوە، وەك ئەندامبوون لە یەكێتی‌ مامۆستایان، ئەم بۆچونە زۆر دوورە لە بنەماكانی‌ كاری‌ ڕێكخراوەكانی‌ كۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ و سەندیكا پیشەییەكان و پێویستە وەزارەتی‌ دارایی‌ و هیچ دامەزراوەیەك بیر لە بابەتی‌ لەمجۆرە نەكاتەوە، چونكە عەیبەیەكی‌ گەورەیە دەرماڵە و شایستەی دارایی كارمەندو مامۆستاو پزیشك ببەسترێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیكاكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 21-10-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان